بە‌بۆنە‌ی دامە‌زراندنی كۆماری كوردستان

عارف ڕوشدی

دوای داگیرکردنی ئێران لە لایەن وڵاتانی ھاوپەیمانی شەڕی دووەمی جیهانی ، گەلی (کوردو ئازەری) بە ھاندانی ھێزەکانی یەکێتیی سوڤیەت کە لە باکورەوە دەستیان بەسەر ھەرێمی کوردوستان و ئازەربایجاندا گرتبوو، دوو کۆماری لەسەرەتاتکێی دیموکراسیدا دامەزران ، (کۆماری کوردوستان) لە بەرواری(٢٢/ ١ / ١٩٤٦) لە شاری مەھاباد بەفەرمی لە گردبونەوەیەکی جەماوەریدا ڕاگەێنرا بە ڕێبەرایەتیی پێشەوا (قازی محەمەد) و حزبی دیموکراتی کوردوستانی ئیران. کوماری کوردوستان چرایەکی گەشی خەباتی کوردایەتی بوو لە کوردوستانی داگیرکراو لە لایەن ڕژێمی شای ئێرانەوە، وەک پاڵپشتییەک سەدان تێکوشەری کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردوستانەوە ڕویان لە شارەکانی کۆمار دەکرد، لە پێش ھەمویانەوە (ھێزی شوڕشی بارزانی ساڵی ١٩٤٥ بە سەرۆکایەتی مەلامستەفای بارزانی) و |ڕوڵی کاریگەری ھەبوو لە پاراستن و بەرگریکردن لە کومار و بارزانی وەکو فەرماندەی گشتی ھێزەکان ئەرکدار بوو ، بەداخەوە ھەردوو وڵاتی (بەریتانیا و سۆڤییەت) دوای دابینکردنی بەرژەوەندییەکانیان و ڕێککەوتنیان لە گەڵ شای ئێران بەریتانیا لە باشوور و ڕووسەکان لە باکوور کشانەوە و ڕێگەیان ئاوەڵا کرد لەبەردەم ھێزە چەکدارەکانی داگیرکەری ئێرانی پەلاماری کوماری کوردوستان بدەنەوە و دوای چەندین شەڕی سەخت توانرا لە بەرواری (١٥/ ١٢ / ١٩٤٦)کوماری نوبەرەی خەباتی گەلی کوردوستان لە ناو ببرێت و پێشەوا و چەندین سەرکردەی دیکە لە بەرواری(٣١/ ٣ / ١٩٤٧) بەسزای لە سێدارەدان شەھیدکران. ئەوەی جێگای داخی ھەرە گەورەیە ژمارەیەک لە سەرۆک ھۆزی بەکرێگیراوی کورد بوون بە کەواسووری پێش لەشکری داگیرکەر
و بەشداربون لە ھەرەسهێنانی کوماری کوردایەتیدا.
سڵاو لە کوماری کوردوستانی شەھیدکراو .
سڵاو لە گیانی پاکی شەھید پێشەوا قازی محەمەد و ھاوڕێکانی.

ھەواڵی زیاتر