دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دروشمە‌ جە‌ماوە‌رییە‌كانی ئافرە‌تان

كه ژاڵ هیدایه ت

لە زۆرێک لە دروشمەکانی گەنجان، ئافره ت و پیاو و کەمینە نەتەوەییه كانی ئێران بە یه ك ده نگ دەڵێن “نا” و داوای مافی یەکسانی مرۆڤایەتی خۆیان لە کۆمەڵگادا دەکەن.
سروشت و ئاسۆی هەر بزووتنەوەیەک تا ڕادەیەک بەو دروشمانەی کە هەڵسوڕاوەکانی یان چالاكوانان (ئه و كه سانه ی كه خۆپیاندان ده كه ن) بەکاریان دەهێنن دەناسرێت. دروشم تەنیا دەربڕینی توڕەیی و وروژاندن نییە، بەڵکو ئاسۆی خەبات و ئاوێنەیەکی ڕەوتی پەرەسەندن وهەروەها زۆربەی داواکارییەکانی ئامادەبووان لە خۆپیشاندانه.
تا ئێستاش دروشمی بزووتنەوەی ژنان، ژیان، ئازادی هاوار
دەکرێت و لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان، ڕەنگە دروشمی بیر ورووژێنەری دیکە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دابهێنرێت .
ئەمە یەکەم بزووتنەوەیە کە دروشمی ناوەندی لەسەر داخوازییەکانی ئافرهتان دامەزراوە. بۆیە گرنگترین دروشمی ئەم بزووتنەوەیە بریتییە لە “ژن، ژیان، ئازادی/ شادی،خوشگوزرانی،ئاوهدانی ” و پاشان دروشمی “دەکوژم، دەیکوژم هەرکەس خوشکەکەم کوشت “، “مردن بۆ دیکتاتۆر”، ” کوردستان، کوردستان/ چاو و ڕووناکی ئێران” و “لە کوردستانەوە بۆ تاران/چەوساندنەوە دژی ئافرهتان”م هەڵبژاردووە.. ئەم دروشمانە دوای کوشتنی ژینا (مه سا) ئەمینی لەلایەن حکومەتی ئیرانه وه لە لایەن ئافره ت و پیاو، کچ و کوڕ و دهوترێت هەر یەکێک لەو دروشمانە بەشێک لە پێشهاتە بەردەوامەکان نیشان دەدات.
ژن، ژیان، ئازادی دروشمێکی بهناوبانگ جەماوەرییە ئافره تان
له ئێران گەوره ترین كومه ڵه ن کە لە چل و سێ ساڵەی ڕابردوو لە ئاستی جیاوازی یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگی و مەدەنیدا چەوسێنراون، ئەم دروشمە تەنیا دروشمێک نییە کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە وەڵامی کۆچی دوایی دڵتەزێنی مێهسا ئەمینیدا وتەرابیت.
لە پشت دەربڕینی گشتگیری ئەم دروشمەدا خۆئاگایەکی
بەکۆمەڵ هەیە کە تێگەیشتووە کە هەموومان مه سا/ژیناین یان دەتوانین ئه و بین ویان ئه و رووداوه كه بو ئه و ڕووی دا بو ئێمه ش ڕوو بدات.
وتنەوەی بەربڵاوی ئەم دروشمە پێگەیشتنی بەشێک لە کۆمەڵگا دەردەخات کە گەیشتووەتە ئەو تێگەیشتنەی کە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی بەختەوەر و تەندروست و ئاوەدانیان هەبێت، پێویستە ئافره تانی کۆمەڵگهاش ئازاد بن و لەجیاكاری ڕزگاریان بێت. خەڵکی ناڕازی بێزارن لە په رژینكراو كردنی ئازادی تاکەکان
بەتایبەت ئازادیەکانی ئافره تان.
هەرچەندە ئافره تان توشی ستەم وجیاكاری ڕەگەزیدا بوون، بەڵام زۆرێک لە پیاوانیش ئازار ده چیژێت له م ستەم و زەلیلی سیستماتیکی ئافره تان لە کۆمەڵگادا.
هاوكارو هاوڕا بوونی پیاوان لەگەڵ ئافره تاندا و هاوارکردنی داواکارییەکانی وداخوازییەکانی ئافره تان له لایه ن پیاوان، ئەوە دەردەخات کە زۆرینەی کۆمەڵگه بەبێگوێدانە به ڕەگەز، ئازادی کۆمەڵایەتی یەکسان بۆ هەموو هاووڵاتیان دەخوازێت.
لە کۆمەڵگه یەکی تەندروستدا پێویستە ئافره تان مافی
هەڵبژاردنی جلوبەرگیان وهه روه ها پێگەیەکی یەکسانیان لەگەڵ پیاوان هەبێت لە ڕووی مافە مەدەنی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانەوە، ئه گه رنا بەپێچەوانەوە دادپەروەری لە کۆمەڵگادا بەدی نایەت.
خۆئاگایی لە پشت ئەم دروشمە بە شەو و ڕۆژێک بەدی نەهات و دەرئەنجامی چالاکی و داخوازی هەزاران ژن و پیاوە کە ئازادی و یەکسانییخوازه.