ژمارە‌كان مە‌ترسیدارن و بە‌ لێدوانی بێمانا پە‌ردە‌پۆش ناكرێن

فازڵ میرانی

زانینی ھۆ و دانانی ڕێگەچارە بۆ کەمایەسییە کەڵەکەبووەکانی جۆری کاری حکوومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوە نابێ گلەییمان لێ بکرێت. ئاخر ئێمە لەسەر بنەمای شارەزایی خۆمان برایانمان لە حکوومەتی ناوەند لەو مەسەلە ئاگەدار کردۆتەوە و پلانی چارەشمان خستۆتە بەردەستیان. ئێستە نۆ ملیۆن عێراقی لەژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین، (وەک دەگوترێ) ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە چل و یەک ملیۆن -ھەرچەند ئەمڕۆ سەرژمێرییەکی ڕەسمیی بۆ دانیشتوانی عێراق نییە- گرفتەکە ھەر ئەوە نییە ئەو ژمارە زۆرەی دانیشتوان لە ژێر ھێڵی ھەژاریدان، بەڵکو ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە. ئەو خەڵکە دەپرسن ئایا ئەو ژمارە میراتی ڕژێمی پێشووەیان بەرەنجامی ئەو سیاسەتەیە کە باسمان لێوە کردووە؟ داتاکانی دادوەری و دەستپاکی پڕن لە گەندەڵی و دەستپیسی و بەفیڕۆدانی پارە بووە بەڕەوشتێکی کۆمەڵایەتی و وەک نەخۆشییەک لە جەستەی کۆمەڵگە ئاڵاوە.
لەبریتی گەشەپێدانی کەرتە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی متمانەپێکراو و چارەکردنی کەموکووڕییەکانیان لەسەر بنەمای دۆزینەوەی سەرچاوەکانیان و ھەمەپرسیی لە شێوازی کار و گەشەکردنیان، کەچی خراونەتە خزمەت پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنەکان، ئەمە سەرباری لەو لایەنە خێرخوازییە دەرەکی و ناوەکییانەی کە لە ناوەرۆکدا دەسەڵات بۆ مەبەستی تایبەتی و ڕەوتی بێسەروبەری بەکاردەھێنێ و زیاتر لایەنی خۆدەرخستنیان ھەیە تا خزمەتکردن.
جگە لە نۆ ملیۆن کەسی ژێر ھێڵی ھەژاری، ژمارەیەکی زەبەڵاح و ترسناکی دیکە ھەڕەشە دەکات، ژمارەی کەسانی بێکارە؛ ئەمانەش ھەندێکیان تۆمار کراون و ھەندێکیشان ھەر بەپێی مەزنەن کە پێکەوە چوار ملیۆن کەس، لە پەناشدا ژمارەی منداڵانی کرێکاریشی دێتە سەر، کە سێیەکی ئەو منداڵانە لە بارودۆخێکی دژوار و نەگونجا و لەگەڵ پێداویستییەکانی تەمەنیاندا دەژین. سەرباری ئەوانە، لە ھەر پێنج منداڵ، دوو منداڵیان ھەژارن و لەسەدا دووی ئەوانەش کرێکاریی دەکەن.
بە‌ رامبەر بەو ژمارانە، ژمارەی زۆر و نەگونجاوی فەرمانبەرانیش ھەن، ھەڵبەتە ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ خراونەتە ڕیزی ڕێکخراوە چەکدارەکانی سەر بە حزب و لایەنەکان، ئاشکرا نەکراوە. ھەڵبەتە لای ھەمووان ڕوونە بۆ ئاشکرا نەکراوە. ئەمڕێڕەوی چەکدارکردنی خەڵکە، لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی ئیقلیمییەوە بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ناقانوونی لەناو دەوڵەتدا، تاقیکراوەتەوە. بەڵام لە عێراقدا بەرەنجامێکی ھەڵە و کارەساتباری لێ کەوتەوە، ئاخر لە شەش دەیەی ڕابووردووی عێراقدا چەندین جار، لەسەر بنەمای عەقیدە و بۆچوونی سیاسی ڕژێمەکان گۆڕاون و بیینشمان چۆن دوای تەنها دوو ساڵ لە گۆڕانی ڕژێم، شەپۆلی توندوتیژیی و خوێنڕژان تەقییەوە و وڵاتی بووە مەیدانی تاقیکردنەوەی وێرانکاری و ئیدی نە فەرھەنگ و نە قانوون و نە بێوەیی جێبەجێکردنی ویستی ئایدۆلۆجیا و دەیان ناوی دیکە، دادیان نەدا.
دۆسییەکانی ئابووری و پلاندان مایەی ڕزگاریییان لەناوچوونی گەلانی پێکەوژیاو و گونجاوی وڵاتەکەمانن، ئەو دۆسییانە زیانی زۆریان پێگەیشتووە و کاریگەرییان بەسەر گەلانی عێراقدا دیارە و ئیدی سیمای ڕاستەقینەیان لەگەڵ داوەشانی سیستەمی حوکمڕانیدا، کاڵ دەبێتەوە و ھەڵدەوەرێت.
لە کوردستان سەرباری ئەوەی میراتی کۆن زۆرێک لە کۆڵەکە کۆمەڵایەتییەکانمانی داڕماند، توانیمان سەرکەوتن تۆمار بکەین. ئێمە وەک پارتی و وەک حکوومەتی ھەرێم و وەک پەرلەمان، ھەوڵدەدەین بە واقیعی لە داخوازییەکانی ئێستە و کەڵەبووەکان و تواناکانمان بگەین. ئێمە لە لایەکەوە ھاوشانی نەوەی نوێی کۆمەڵگەکەمان بۆ پێشەوە دەڕۆین و لە لایەکی دیکەشەوە ھەوڵی خستەسەرڕێی ئەوەی لە کاروان بەجێ ماوە دەدەین، واتە ئێمە کەس لەبیر ناکەین. ئێمە گوند و کەرتی تایبەت و خزمەتگوزارییەکانمان پشتگوێ نەخستووە و کەرتی چالاکی ژیاریمان نەکردۆتە قوربانیی کەرتێکی نەبوو و بێبەرھەم. خۆزگە برایانمان لە بەشەکانی دیکەی عێراق، شتێکیان لە ئەزموونەکانی ئێمە تاقی دەکردەوە؛ چونکە ھەر ھەنگاوێکی باش سوودی بۆ ھەمووانە و ھەموو ھەنگاوێکی زیانبەخشیش بە زیانی ھەموومان تەواو دەبێت.

ھەواڵی زیاتر