پ.د.نەزاکەت حسێن
کۆنگرەی داڤۆسی ئەمساڵ لە ١٦-٢٠ ی کانونی دووەم لە داڤۆس بەسترا، کە لە دوای پەتای کۆرۆنا بۆ یەکەم جار ئەم کۆنگرە بە شێوە پێشووەکەی کە لە ٢٠٢٠ بوو بەسترایەوە. لەژێر ناونیشانی ‘مونتەدای ئابوریی جیهانی ‘( The World
Economic Forum WEF) بە بەشداری ١٣٠ دەوڵەت و٢٠٠ وەزیرو ٥٠ سەرۆک دەوڵەتی تێکەڵە لەهەردووگروپی g20 و g7 وڵاتانی ئابووری، سەرەڕای ١٥٠٠ گەورە سەرکردەی بازرگانی بەشدار بوون.
نۆرم و ئامانجی ئەم کۆنفرانس و کۆنگرە جیهانییانە وایە،
لەسەر بابەتە هاوبەشە جیهانییەکان چ گرفت بێت یان گۆڕان یان ڕوبەڕووبونەوەکان گفتوگۆ دەکات. جگە لەوەی ئەم کۆنفرانسە و کۆنفرانسە جیهانییەکانی ئەم دەیەی ڕابردوو، هەموو ئەوەمان پێ دەڵێت کە جیهان پێویستی بە هاریکاری و پێکەوە کارکردنە، چونکە قەیرانەکان و ڕووبەڕووبونەکان هاوبەش و جیهانین، کە دیارترینی ئەو قەیرانانە، گۆڕانی کەش و هەوا و قەیرانی وزە و، ڕێکخستنی تەکنەلۆجیا وئاسایشی سایبەر و…هتد. بەڵام هۆشدارییەکانی ئەم کۆنفرانسە ی ئەم ساڵی داڤۆس وپێشبینیەکان بۆ ئەم ساڵ و داهاتوو ژیانی مرۆڤایەتی ترسێنەر بوون، چونکە قەیرانەکان دادەبەزن بۆ ناو ژیان و بژێوی خەڵک و هەژاری خۆراک و ژیان دابین کردن. سێ بابەتی سەرەکی ئەم کۆنفرانسە بریتی بوون لە ‘قەیرانی وزە،قەیرانی کەش و هەوا،جەنگی بەردەوامی ئۆکرانیا، قەیرانی خەرجی بژێوی ژیان، گەشەی قەیرانی خۆراک و شۆڕشی پیشەسازیی چوارەم و گرفتی ئاسایشی سایبەر کەهەمویان بانگەشەیان بۆ هاریکاری و یەکبوونی جیهانێکی دابەشکراو دەکرد”worldCooperation in a fragmented”‘. وەک دەشزانین سەرچاوە سەرەکیەکەی لە قەیرانی وزە بەتایبەتی ئەوەی بە هۆی جەنگی ئۆکرانیا ڕووسیا ڕوویدا. کە بە گەڕانەوەی جیهان بۆ قەیرانی وزە ناوەزەند کرا دوای قەیرانەکانی وزەی جیهانی لەحەفتاکاندا، کە قەیرانی وزە ڕویداوە کاتێک جیهانی ڕۆژئاوا و وڵاتەیەکگرتوەکان و کەنەدا و نیوزلەندا ڕووبەڕووی کەمیی پەترۆڵ و بەرزبونەوەی نرخ بوونەوە، خراپترین دوو قەیرانی ئەو ماوە بریتی بوون لە قەیرانی نەوت ساڵی ١٩٧٣ و قەیرانی وزە ساڵی ١٩٧٩، کاتێک کە جەنگی ئۆکتۆبەر کە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە بە جەنگی ‘لێخۆشبوون’ ناو دەبرێت، ئەم جەنگە میسر و سووریا کردیانە سەر ئیسرائیل و هەمان کات شۆڕشی ئێران بەدوای یەکدا ئەم دوو ڕووواوە بوونە هۆی وەستانی هەناردە کردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جیهان بەهەمان شێوەی ئێستا ڕووبەڕووی قەیرانی وزە بووەوە.
بەڵام مەترسیەکە لەمەدا ئەوە بوو کە شارەزایانی ناو کۆنفرانسەکەی داڤۆسی ئەم ساڵ پێشبینی و پێناسەی ەەم ساڵیان بەساڵی فرە قەیرانی کرد ‘-year of the polycri ئەمەش بەهۆی ئەوەی قەیرانی خۆراک و بژێویی ژیانی هاوڵاتیانی لێ دەکەوێتەوە، وەک لەکۆنفرانسەکە دا ئاماژەیان بەوە دا کە کۆی ئەم قەیرانانە لەوەدا کورت بکەینەوە کە ‘قەیرانی سەخت بوونی ژیان بێت ‘ :one key challenge ‘ the cost of living crisis ‘. لەهەمان کاتدا شلارەزایان هەر لەو کۆنفرانسەدا هۆشداریان دا کە ئەم ساڵ ‘ساڵی وەستانی بژێوی دەبێت’ بەهۆی بارودۆخی جیۆسیاسی و ئابووری جەنگی ئۆکرانیا سەرەڕای هەڵاوسانێکی گەورە، کە ئەوە درا بە گوێی حکومەتەکان کە ناچار دەبن پارە خەرج بکەن بۆ
هاوڵاتیان وکەم کردنەوەی ‘سوو’ تاکو بتوانن ڕووبەڕووی ئەو سەختییەی ژیان ببنەوە.