ئە‌حمە‌د موختار بە‌گی جاف..

عارف ڕوشدی

ناوی ( ئەحمەدی وەسمان پاشای محمەمەد پاشای کەیخەسرەو بەگی سلێمان بەگی عبداڵه بەگی کوڕی تاهیر بەگی جافە) شاعرێکی گەورەی نیشتیمانپەروەر و سیاسەتڤانی کوردە، لە نێوان سالانی(١٨٩٨-١٩٣٥) دا ژیاوە، هەر چەندە دەرچوی قوتابخانەی باڵا نەبوو بەڵام زۆر هۆشیارو لێزان بوو زمانەکانی (فارسی، تورکی و عەرەبی) بە باشی زانیوە، لە ساڵی (١٩٢٢) دا بووە بە قایمەقامی هەڵەبجە، هەروەها لە نێوان سالانی(١٩٢٤-١٩٣٥) دا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بووە، لە هەمو بوارەکاندا شعری نووسیوە بەڵام لە بواری شعری نیشتیمانپەروەریدا باڵا دەست بووە . هەروەها هانی شاعیرانینکوردی داوە بەرەو سەنگەری وڵاتپارێزی لە ڕیزبەندیدا دابن، بەداخەوە ئەم کەڵە شاعیرە لە بەرواری (٦ی/٢ی/ ١٩٣٥) دا لە تەمەنی (٣٨) ساڵیدا لە سەر دەستی چەند ناپاکێک لە سەر چومی (سیروان) کوژرا .
ئەم چەند دێڕە لە شعرێکی نیشتیمانمانپەروەری ئەحمەد موختار بەگی جافە:
شاعیرانی کورد :
بەسە، بەس باسی زوڵف و چاو بکەن
کەم خەیاڵی پەرچەم و کاکۆڵی ئاڵوزاو بکەن لابدەن کەم باسی سونبول، یا لقی لاولاو بکەن ئێوە تەدبیرێکی حاڵی قەومی دڵ سووتاو بکەن زوو بە زوو تانیش لەدەس دەرنەچووە، سا هەوڵی بدەن