ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
كاتێ له 21/3/1999 سه‌ردانی(خمێنته)شاره‌وانی شاری(ئۆس) له(هۆڵه‌ندا)مكرد، سه‌ره‌تا كتێبێكی نایابی ره‌نگاوره‌نگ و میداڵێكیان پێشكێش كردم، كتێبه‌كه بریتی بوو له جوگرافیا، مێژوو، شه‌هیدان، وێنه‌و ژیانی ئه‌و كه‌سانه كه له‌مێژووی شاره‌كه‌دا شوێن په‌نجه‌یان دیاره، میداڵهكهیش بریتی بوو له وێنه‌ی(یۆهانه)ئه‌و ژنه‌یه كه له‌ساڵی(1399)داوای له پادشای وڵات كردوه كه ( Oss) ببێته شار،
له‌و ساڵه‌دا ساڵگه‌ردی(600)ساڵه‌ی شار بوو، بۆیه هه‌موو سهرهمهنهۆڵهكانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆی شار ئه‌و مێژووه‌ی له‌سه‌ر نووسرابوو
له‌وێ له رێگای قوتابخانه ئێمه‌مانانیان فێری زمان و كلتووری وڵات ده‌كرد، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ی راده‌كێشا ئه‌و رێزگرتنه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كانی ئه‌وێ بوو ! به‌نموونه : هه‌ر كه‌سێك له‌وێ ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی(55) ساڵ بێت خانووی بێ پلیكانی بۆ دابین ده‌كرێ ! گهرماوئهدهبی تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌كرێ !
راسته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌یه‌و له‌راده‌به‌ده‌ر خزمه‌تگوزاری تێدایه به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیان بۆ ئه‌وێ پێویسته به ره‌زامه‌ندی تهمهندارهكه بێت، رۆژێكیان له فه‌رمانبه‌رێكم پرسی : بۆ له ده‌زگاكان هێنده رێز له‌و تهمهندارانه ده‌گیرێ ؟ گووتی : رۆژانێك به‌باجی ئه‌وانه كاروباری وڵات مه‌یسه‌ر كراوه، له‌به‌رهێندێ نه‌وه له دوای نه‌وه پابه‌ندن به‌و كلتووره، منیش له ناخی دڵمه‌وه به تووندی ده‌مگووت : شهڵاورهحمان ئه‌و كلتووره‌ی ئه‌وان دێته نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یش،
ئه‌و غه‌یره دینانه‌ش به‌وه‌نده راناوه‌ستن به‌ڵكو له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانیان داهێنان ده‌كه‌ن، له هه‌ر ماڵێك كه‌سێك هه‌بێت به‌دڵ نه‌ساغ بێت ئه‌وه ئامێری زه‌نگ لێدانی بۆ داده‌نێن ! له‌كاتی پێویستدا بهچاوچوقانێك(ئه‌مبوڵاس)ی، تایبه‌ت به هه‌موو پێویستیهكهوه ده‌گاته به‌رده‌رگای نه‌خۆشه‌كه !
ئه‌وه‌ی شه‌كره‌ی هه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ نینۆكه‌كانی دهستو قاچی بكات ! به‌ڵكو هه‌ر(6) هه‌فته جارێ ده‌چێته شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به پسپۆری بۆی ئه‌نجام بدرێ ئه‌گه‌ر نه‌ساغ نه‌یتوانێ بچێته ئه‌وێ، كارمه‌ندێكی تایبه‌ت له ماڵه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن !
په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ : به‌رد له شوێنی خۆی به‌سه‌نگه ! به‌مه‌زنده‌ی من ئه‌و په‌نده له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای ره‌وندی رۆژهه‌ڵاتی ناوین پراكتیك ناكرێ چونكه ئه‌و خه‌ڵكه له برسان، له‌ترسان، له زوڵمی زۆردار له وڵاتی خۆیان رێگای هاتونه‌هات ده‌گرنه‌به‌ر تا ده‌گه‌نه وڵاتی غهیرهدینان ! كه‌سی هه‌ڵاتوو كه ده‌گاته ئه‌وێ له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ربازی ده‌بێت، كلتوور سیسته‌می ئه‌وان ئه‌و مافه به‌و خه‌ڵكه ده‌دات وه‌ك مرۆڤ بژین، واته ئه‌وانه‌ی بهچڵوانێ له زێدی بابوباپیران شاروهدهر كران له‌وێ باوه‌شی گه‌رمیان بۆ واڵا ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا سه‌رنجی زانكۆی(جۆرج واشنتن)ی، راكێشا بۆیه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ڵی له‌سه‌ر وڵاتانی دونیا كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌یشی به‌مشێوه‌یه بوو : ئه‌و وڵاتانه‌ی سوودیان له رۆحیه‌تی ئاینی ئیسلام بینیوه : ئێرله‌نده به‌پله (1)ده‌رچوو ئینجا به‌لچیكا، نه‌رویج، سوید ! یه‌كه‌م وڵاتی ئاین ئیسلامی عه‌جه‌م مالیزیا بوه به پله‌ی(28)، یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلام كوێت به پله(48)، ئیسرائیل به پله(27) سعودیه‌و ئێران (129،128) بوون !