بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

(دوێنێ) سەدام حوسەین چووە خزمەت مستەفا بارزانی
5٣ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی 1970/1/10ـدا سەدام حوسەین، جێگری ئەو کاتەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دیکتاتۆری دواتری عێراق چووە ناوپردان، بارەگای بارزانی نەمر و سەرکردایەتیی پارتی و شۆرش بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بارزانی نەمر و وتووێژ. هەروەک دەیڤید ماکداوڵ لە کتێبی (مێژووی نوێی کوردەکان) دا دەڵێت، ئەو سەردانە بوە بنەمای ڕێکەوتنە مێژووییەکەی 11ی ئازار. پێشتریش عەبدولڕەحمان عارف، ســـەرۆککۆماری پێشووتری عێراق لە 26ی مانگی 10 ی ساڵی 1966
سەردانی بارزانی کردبوو. سەردانی دوو سەرۆک و کەسایەتی لە لوتکەی دەسەڵاتی عێراقدا لەو ســـەردەمانەدا بۆ لای بارزانی نەمر و ســـەرکردایەتی شۆڕش بەڵگەی گەورەیی پێگەی مەلا مستەفا و بەرزیی قەڵای شۆڕش بوون. بارزانی بۆ بەرژەوەندیی کورد سڵی لەوە نەدەکردەوە بچێتە بەغدای پایتەختی غرور و نکۆڵی و داوای مافەکانی گەلی کوردستان بکات، بەڵام حەزی ئەکرد بەغدا بێتە پایتەختی شۆڕش و بەرخۆدانی کوردان. هەرچەندە بڕیکی باش لەسەر ژیان و خەباتی بارزانی نەمر نووسراوە، بە تایبەتی زنجیرە کتێبەکانی سەرۆک بارزانی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد)، ســـەرچاوەی گەلێک بەنرخن، بەڵام هێشتا ژیانی ئـــەو ڕێبەرە و ڕۆژانی خەباتی ســـەختی شۆڕشـــی ئەیلول زۆر لەوە زیاتر هەڵدەگرن کە دەربارەیان نوســـراوە. هەموو سەعاتێکی ڕۆژانی شـــۆڕش و ئازایەتی پێشـــمەرگە و دڵســـۆزی و وەفاداری خەڵک بە تایبەتی دانیشـــتوانی گوند و ئاواییەکانی کوردستان و کزەی جەرگی دایکان و منداڵانی شەهیدەکان، بەشی بابەتی سەدان کتێب و داستان و فلیـــم دەکەن. دەبوایـــە بابەت و دۆکیومێنتی هـــەرە دەوڵەمەندی سەنتەری ئارشیڤی نەتەوەییمان بوونایە (کە هێشتا ئەو سێنتەرەمان نییە). مێژوو بە بێ ئەرشـــیڤی کۆکەرەوەی بەڵگە و دۆکیمێنتەکان و مۆزەخانەی پاراســـتن و پیشـــاندانی بەرهەمە مێژوویەکانی زانست و هونەر و کەڵتوور نانوســـرێتەوە و گەل و نەتەوەش بە بێ مێژوویەکی پشتبەســـتوو بە ڕابوردیەکی دۆکیومێنتکراو هەمیشە لە سەرەمەرگی لەناوچوندایە، چونکە دوژمنەکانی مێژووکەی بۆ دەنووسنەوە، هەڵبەتە
بەو شێوەیەی بەرژەوەندی و ئەجێندای دژمنکارانەیان بخوازێت