ئایا دە‌كرێ زیرە‌كایە‌تیی دە‌ستكرد،ھۆشی پێ زیاد بكرێت؟

پ.د. نەزاکەت حسێن

کریستۆف کۆخ (Crhistof Koch) کە زانایەکی بەناوبانگی زانستی کۆمپیتەرە، ســـەرۆکی ئەنســـتیتیوتی Allenـە بۆ زانستی مێشک لە واشـــنتۆن. ئێســـتا لە جیهاندا هەرکەس بەدوای ئەو پرســـیارەدا بگەرێت کەئایا دەکرێت هۆش بـــۆ کۆمپیتەر زیاد بکرێت یان دەکرێت زیرەکی دەســـتکرد هۆشـــدار بێت؟ دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەم زانایە؛ کریســـتۆف دەڵێت “ئەمڕۆ بێت یان ســـبەی دەبینە خاوەن ئامێرێک کە زیرەکترە لە مرۆڤ خۆمان. مرۆڤێکی دەســـتکرد لەسەر ئەم زەویە رۆڵ دەبینێت کە زیرەکترە لە مرۆڤی راستەقینە. ئەم زانایە سەرقاڵی ئەو لێکۆڵینەوانەیە کە چۆن ئەو ٨٦ملیار شـــانە دەماریە لە مێشـــکدا بەیەکەوە بەســـتراونەتەوە، ئامانجەکەشـــی ئەوەیە کە نەخشـــەیەک بەرهەم بێنێت لە پێکەوەبەستنی ئەو شانە دەماریانەو بتوانێت وەڵامی ئەوپرسیارە بداتەوە کە ئایا دەکرێت کۆمپیتەر هۆشداربکرێت و هۆشی بۆ زیاد کرێت؟ شـــارەزایانی تری بواری زیرەکی دەســـتکرد و گەشەی کۆمپیتەر پێشبینی ئەوەیان کردووە کە سەدەی ٢١ سەدەی وەرگرتنی دەســـەڵات و ئیش و رۆڵی مرۆڤە لەلایەن زیرەکی دەســـتکرد و ئامێرە زیرەکـــەکان. بەشـــێوەیەک باس لەوە دەکرێت کە لـــە %١ مرۆڤەکان رۆڵیان بمێنێت لە بەڕێوەبردنی ئەم جیهانە ســـمارتە زیرەکە. هەندێک بە ســـەدەی هاکی مرۆڤایەتی باســـی دەکەن و هەندێکیش بە سەدەی تەواوبوونی مرۆڤایەتی لە ڕۆڵـــی رۆڵبینینیانەوە، چونکە ئەندازیارانی ســـایبەر و زیرەکی دەســـتکرد پێکەوەگرێدانیان کرد لەنێوان زانستی کۆمپیتەر و بایۆلۆجیی مـــرۆڤ، لەنێوان ئۆرگانیک و نائۆرگانیکدا کە مرۆڤ و کۆمپیتەرن. هەستەکانی مرۆڤیان دزی و تا ئەو ڕادەی ئێستا کۆمپیتەر باشـــتر لە مرۆڤ تێدەگات وەک لـــە خۆی و لە مرۆڤەکانی دەوروبەری؛ بۆ؟ چونکە شاشەکانی کۆمپیتەر راستە خۆیان بێهەستن، بەڵام هەستەکانی مرۆڤ دەناسنەوە، وەک هەستی تووڕەیی و برسیەتی و ترس و کاردانەوە و هتد؛ لە رێگەی جووڵەی چاو، زمانی جەســـتە و دەربڕینەکانی دەموچاوی. راســـتە مرۆڤ لـــە مرۆڤ تێدەگات بەڵام مرۆڤ خۆیشـــی خاوەنی هەســـتە، زۆرجار لەبەر سەرقاڵیی خۆی بە هەستەکانی و بیرکردنەوەکانی ئامادە نیە لە تۆ تێبگات. نموونە کاتێک من خەمێکم هەیە کەســـی بەرامبەریشم خەم یان ئازار یان بێتاقەتیی خـــۆی هەیە، ئامادە نیـــە لێم تێبگات یان دڵخۆشـــیم بداتەوە، بەڵام کۆمپیتەر خۆی هەســـتی نیە، سەرقاڵ نیە بە هەست و بیرکردنەوەی خۆی، بەردەوام دەتوانێت لە هەســـتەکانی مـــرۆڤ بکۆڵیتەوە و لێی تێبگات و گوێی بۆ بگرێت؛ بەڵام چەندە ئەمڕۆ و داهاتو ئامێرە بەرهەم هاتوەکانی پیشەســـازی زیرەکی دەســـتکرد پێشکەوتوو و زیرەکتر و بەدەســـەڵات تر بن لە مرۆڤ، لە شـــتێکدا نەتوانـــراوە بگەنە مرۆڤ ئەویش مەســـەلەی هۆشـــە. یۆڤاڵ نوح هەراری دەڵێت “لە ســـاڵانی رابردوو مێژووی ســـەرهەڵدانی کۆمپیتەر و گەشەســـەندنی زۆر توانا و بوار گەشـــەی کردوە لەو زانســـتەدا، بەڵام لەبواری هۆش و بوونی هۆش conscious ئاســـتی گەشەســـەندن هێشتا سفرە. مرۆڤ تا بایۆکیمیستری و بایۆلۆجیەکانی مرۆڤیش لینک کراوەو پەیوەست کراوە بە زانستی کۆمپیتەرەوە، بەڵام هۆشی نا هێشتا هاک نەکراوە. زانایانی ئەم بوارە ســـەرقاڵی ئـــەوەن، ئایا کۆمپیتەر هۆشـــدار دەکرێت،جۆن دەتوانرێـــت هۆشـــداربکرێت؟ بەڵام تائێســـتا یەک هەنـــگاو نەنراوەو سەرکەوتوونەبوون بۆ لینک وبەستنەوەی هۆشی مرۆڤ و هاک کردنی بۆ کۆمپیوتەر یان بەرهەم هێنانی کۆمپیتەریک هۆشی هەبیت. ئەمەش لەرویەکـــەوە باشـــە کە بەتەواوەتی ژیان بی منـــەت نابێت لەمرۆڤ و کۆمپیتەر بەتەواوەتی نابێتە جێگرەی مرۆڤ، لەرویەکیشەوە مەترسیە کە بـــەرەو ژیانێک دەڕۆین ئامێر شـــوێنی مـــرۆڤ دەگرێتەوە، بەڵام ئامێرێکی بێ هۆش و بێ هەســـت و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی نیوان مرۆڤەکان کە پەیوەندیەک بووو بەهۆش و هەســـت و رۆحەوەدەچێتە بـــۆ پەیوەندی مرۆڤ و ئامێر واتە مرۆڤ لەگەڵ ئامێرێکی بێ هۆش و هەســـت و رۆح گفتوگۆ کاردەکات . بمانەوێ و نەمانەوێت ئەم ئامێرانە لـــە زۆر بواردا شـــوینگرەوەی مرۆڤن، چونکە هەموو شـــتێک هۆش و هەســـتی ناوێت، وەک یوڤـــاڵ هەراری دەڵێت، لە بـــورای ئابووری و ســـەربازی ئەوەتا ئامێرە زیرەکەکان کار دەکەن بەبێ پێویســـتبوونی هۆش و هەست. بەڵام ئەمە بۆ بواری فێربوون و چارەسەر و پزیشکی چارەســـەری دەروونی سروشـــتی و بواری تر کە بەبێ هۆش و هەست
سەرکەوتوو نابێت و مرۆڤ ئاسوودە نابێت مەترسی دەبێت.

ھەواڵی زیاتر