بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ساڵی نوێ
ســـاڵێکی تریشـــمان بەڕێ کرد و ئێســـتا لە حەفتەی یەکەمی ســـاڵی نوێداین. دەمەوێت لەم وتارە کورتەدا باسی دوو بابەتی دوورودرێژ بکەم. یەکەمیان، دەمەوێت باسێکی ناوی ساڵەکە یان ڕاستتر ساڵژمێر (ڕۆژمێر)ەکە بکەم کە بە ســـاڵژمێری گریگۆری یان کریستیان ناسراوە و پاپایەک لە ساڵی 1582دا دایناوە. پێشتر ساڵژمێری جولیان هەبوە کە لە ســـاڵی 45 پێش ســـەردەمی نوێ (پێش زایین) دانراوە. کاتێک ئەم گۆڕانکارییە کرا ساڵی سفر بە ساڵی لەدایکبوونی حەزرەتی مەســـیح دانرا. هەربۆیە سەردەمی پێش لەدایکبوونی مەسیح بە (پێش زایین) و دوای ئەوەش بە (دوای زاییـــن یان زایینی) ناو دەبرێـــت. ئەمە لە ناوەندی ئەکادیمیا و نەتەوە و گەڵانی نا کریستیاندا کێشەی دروستکرد. بۆیە ئیستا کەمتر ئەو چەمک و زاراوانە بەکاردەهێنرێن و پێش ســـەردەمی نـــوێ (Before Common Era-B.C.E.) بۆ پێش زایین و ســـەردەمی نوێ (Common Era-C.E)بۆ دوای زایین بەکار دەهێنرێت. هێشتا ئەمە گۆڕانکارییە نەگەشتۆتە لای ئێمە. بابەتی دوەم شـــێوازی پێشوازیمانە لە ساڵی نوێ و (ڕاونان)ی ساڵی پێشترە، بە بێ ئەوەی هەڵوێستەیەک لەسەر هەموو ئەو شـــتە باشانە بکەین کە ڕەنگە لە ساڵی پێشتر ڕوویاندابێت یان بەدەســـتمان هێنابێتن و هیواخوازی ئەوەین ساڵی نوێ هێنەری ئاواتەکانمان بێت. ئێمە دەزانین بەشێکی زۆری ئەو کار و ڕووداو چالاکیانەی لە ســـاڵی نوێدا ڕوودەدەن درێژکراوە و بەردەوامیی ئەوانەی ساڵ یان ساڵانی پێشترن. زۆرجار، بەبێ ئەوەی ئاوڕێک بۆ دواوە بدەینەوە و بزانین ئەوەی چاندوومانە چی لێ ســـەوز بـــوە، هەمان ئەو تۆوە دەڕژێنینەوە. ڕەنگە هەمان ئەو هەڵانەی کردوومانن و هەمان ئەو دەرفەتانەی لەدەســـتمانداون بەرۆکمان پێبگرنەوە، بەلام لە بەرگ و شێوازێکی (نوێ)دا. هێنـــدەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت لە کوردســـتان، کاتێک ئاوڕێـــک لە ســـاڵی 2022 دەدەینەوە، دەزانین دەســـکەوتمان هەبوە و چەندین کاری باشـــمان کـــردووە، بەڵام لە هەمانکاتدا دەرفەتیشمان بۆ ڕەخساوە و نەمانتوانیوە، لەبەر هەر هۆکارێک بێت، وەک پێویســـت ســـوودیان لـــێ وەرگرین. پێویســـتە لە ســـەرکەوتن و شکســـتەکان ورد بینەوە تا سەرکەوتنەکان ببنە مۆدێلی کاری داهاتوومان و شکســـت دووبارە نەکەینەوە. ساڵی
نوێتان پیرۆز بێت!

ھەواڵی زیاتر