مۆندیال لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی ناوین

تریفە خەلیل

کەس ناتوانێ و ناشێ نکۆڵی بکا کە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ یەکێک بوو لە ھەرە چێژبەخشترین و قسە لێکراوترین مۆندیالەکان و تژی بوو لە سوپڕایز و ڕووداوی وەرزشی و ناوەرزشی جودا و قسەھەڵگر. ھەر لە بردنەوەی سعودیە لە ئەرژەنتین و ماڵئاوایی و کردنەدەرەوەی قەتەری خاوەنماڵ لە سەرەتای پاڵەوانیەتییەکە. پێشکەوتن و خزمەتگوزارییەکانی قەتەڕی خاوەنماڵ لەولاوە بوەستێ، کە ھەموو دنیای سەرسامی خۆی کرد و توانی کلتوور و دابونەریتی قەتەڕ سەرباری ڕەخنە و تێبینییەکان بە جوانترین شێوە بە جیهان پشان بدا.پێشکەوتوترین و سەرنجبەرترین داھێنانی قەتەڕ جیا لە دابینکردنی ھۆتێلە پێشکەوتووەکان و ترانسپەیشنی پێشکەوتوو. جوانترین و سەرسامکەرترین داھێنان یاریگا پێشکەوتووەکان بوون،کە یاریگاکان بە جوانترین و باشترین شێوە دیزاین کرابوون،ھەموو یاریگاکان بە شێوەیەک دیزان کرابوون کە دەتوانێ بگوازرێتەوە ! ئەرێ بگوازرێتەوە. واتە پاش تەواوبوونی جامی جیهانی یاریگاکان ھەڵدەگیرێن و ھەر وڵاتێک خوازیار بێ دەتوانێ یاریگاکە بگوازێتەوە وڵاتی خۆی و سوودی لێوەرگرێ. لەم مۆندیالەدا ھەموومان شایەتی چەندەھا ڕووداو و دیمەنی جوان بووین. یەکێ لە دیمەنە جوانەکان ئامادەبوون و وجودی سەرۆکی فەڕەنسا بوو لە یاریگادا و ھاندانی یاریزانانی وڵاتەکەی بوو. لەوە جوانتر ماکرۆن ھەر بەوە نەوەستا و لە نزیکەوە دڵنەوایی یاریزانەکانی دایەوە، بۆ من وەک ژنێک جوانترین و دڵخۆشکەرترین ڕووداو. مێسی و ھاوژینەکەی بوون وە ئەو ئەڤینە جوانەی ھەیانە و پاڵپشتی و سەپۆرتکردنی یەکتری و مێسی خودی خۆی وێنەی بۆ ئەنتۆلێنای ھاوژینی دەچرکاند، چەندا ڕووداوی جوان و قسەھەڵگرتری دی کە قسەی زیاتر ھەڵدەگرن. نامەوێ لەسەر یاری کۆتایی نە بئاخڤم نە بنڤیسم. چونکە زۆر لەسەری ئاخافتن و زۆریشیان لەسەر نڤیسی. تەنێ لە دووماھیدا دەبێ ئەوە بڵێم ھەموومان دەتوانین لە کوڕە بچکۆلانەکەی ڕۆزاریۆە فێربین، کە تێبکۆشین و کۆڵنەدەین تا دەگەین بە ئارمانج ڕێگای بەدیهێنانی ئارمناج نە سانایە نە گوڵڕێژ کراوە بەڵکە تژییە لە ئاستەنگ و نشێو. دەبێ ئاھێکی قوڵ و ساردیش بۆ نیشتیمانی خۆمان ھەڵکێشم و بێژم خۆزگە ئێمەیش فێردەبووین ھێمن و ساکینانە ئاھەنگ بگڕێین و خۆشی خۆمان دەربڕین بێ سوکایەتی و جمیندان و پیسکردنی ژینگە و شەڕە دەبە! لە کۆتاییدا دەمەوێ بێژم سوپاس قەتەڕ بۆ ئەم مۆندیالە پڕچێژ و پڕ سوپرایزە‌.

ھەواڵی زیاتر