چە‌ند دیمە‌نێك لە‌ بە‌خششە‌كانی بە‌ھە‌شت

عومەر چنگیانی

گەرچی دنیای ئێمەی نەتەوەی کورد هەمیشە بەهۆی ستەمی داگیرکەران لەلایەک و لەلایەکی دیکەیشەوە زۆرجار خۆخۆریی نێو خۆمان وای کردووە ژیانمان زۆرتر لە دۆزەخ بچێت و هەر ژیانێکی دیکە لە گۆشەنیگای ئێمەوە، وەک بەهەشتێک سەیر بکرێت، وەلێ ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمان پەروەریی هەمیشەی مامۆستایانی ئایینی چونکە زۆر لەوە گەورەترە وا بکەن خەڵک دەست لەخۆیان بەر بدەن و بێ هیوا بن لە ڕووە ئایینییەکەوە هەوڵی چڕیان بە مکوڕی داوە تا میانڕەوی لە نێوان بێ هیوایی و گەشبینیدا هەڵببژێرن، هەربۆیەکە وەک ئەرکێکی پیرۆز گوتاری زۆرێک لە مامۆستایانی ئایینی لە هەینی ڕابردوودا کە کردییە ٢٢ی جەمادی یەکەمی ١٤٤٤ بەرانبەر ١٦ی١٢ی٢٠٢٢ و گوتاری ژمارە ١٧٩ی ئێمە بوو لەسەر دوانگەی مزگەوتی خەدیجەکوبرا و لێرەدا پوختەیەکی دەخەمە بەردیدی ئێوەی بەڕیز.
خوای گەورە لە حەڤدەیەمین ئایەتی سوورەتی (سەجدە)دا
دەفەرمێت:(هیچ کەس نازانێ بۆ ڕۆژی دوایی و نێو بهەشتەکەی خوا چ ناز و نیعمەت و ئاسوودەییەکی بۆ ئامادە کراوە، ئەوەیش لە پاداشتی کردەوەکانیانەوە).
بەهەشت ئەو ناوەی دڵەکان پڕ لە شادی و بەختەوەری دەکات،
خۆشەویستان کۆدەکاتەوە، کۆتایی بە نەهامەتیەکان دەهێنێت، ئەو شوێنەی هەموو بەخششەکانی خوای باڵادەست کۆ دەکاتەوە و خوازیاری هەمووانە.
باوەڕداران خوای باڵادەست مرۆڤەکانی هەروا بەبێ ئامانج دروست نەکردووە بەڵکو بۆ پەرستش و سروتە، پێغەمبەرانی ڕەوانە کردووە، شەریعەت و ڕێچکەی ژیانی بۆ هەمووان ڕوون کردۆتەوە. بەرامبەر بەوەش پاداشتی چاکە کاران بە باشترین شێوە دەداتەوە.
تەوەرەی یەکەم/ بەخششە ماددیەکان؛ سروشتی مرۆڤ ئەوەیە حەزی
لە کاڵا و سەروەت و سامانە لە دنیا، لەبەر ئەوە لە بەهەشت خوای گەورە نازی ڕادەگرێت و چەندین بەخششی ماددیی پێ دەدات کە لە قورئاندا تۆمار کراوە. هەندێکیان دەخەینە ڕوو:
یەکەم/ خانگ و باڵەخانەکانی بەهەشت: خانووی ئاڵاوواڵا لە بەهەشت، چەندین جۆر ڕەشماڵ؛ مرۆڤەکان لە دنیا چەندە ماندوون بە دوای ئەو بابەتانەوە تا بەدەستی بهێنن، بەڵام خوای گەورە لە بەهەشتدا هەموو ئەوانە دەکاتە بەخشش.
دووەم/ خۆراكی پڕبەها و جلوبەرگی ڕازاوە؛ لە دنیا خەڵکی تام و چێژ لە خۆراک وەردەگرن و شانازی بە جلوبەرگی جوانەوە دەکەن. سێیەم/ هەموو ئەوانەی چاوەکان پێیان گەش دەبنەوە و دڵەکان شاد دەکەن: چەندین بەخشش هەیە لە دنیا مرۆڤەکان خوازیارن بەردەوام
هەیانبێت، هەموو ئەوانە لە بەهەشتدا بەبێ بڕانەوە هەیە.
تەوەرەی دووەم/ بەخششی مەعنەوی: بەهەشت رازاوە و دڵڕفێنە بۆ ئیمانداران، بەخششەکان هێندە زۆرن لە ژمار نایەن. هەندێکیان دەخەینە ڕوو:
یەکەم/ بەخششی ژیان و بڕانەوە مەرگ؛ یەکێك لەو بەخششە گەورانە لە بنهاتنی مردنە و مرۆڤەکان جارێکی تر نامرنەوە و مردن دەبڕێتەوە؛ ئەوسا لە دنیا مردن مەرگەسات بوو؛ خۆشیەکانی تاڵ دەکرد و دەیبڕیەوە.
دووەم/ تەندروستیەکی بەردەوام: تەندروستیەکی تۆکمە لە دنیا لە
بەخششە هەرە گەورەکانە، بەڵام زۆرجار مرۆڤ ئەو بەخششە گەورەیە لە کیس دەدا، بە پێچەوانەی بەهەشت کە بەردەوام مرۆڤ لەوێ لەشی ساغە.
سێیەم/ پاكبوونەوەی دڵەکان؛ کاتیك دڵێکی پاک دەبینین چەندە جێگای خۆشحاڵیە، تەنانەت ئەو بەخششە هێندە گەورەیە بەهاکەی پێوەر و پێوانە ناکرێ، لەو ڕوانگە خوای باڵا دەست ئەو بەخششە جوانە دەداتە مرۆڤەکان لە بەهەشت.
چوارەم/ ڕەزامەندی خوای گەورە: دوای ئەوەی خەڵکی هەمووان بۆیان ڕوون دەبێتەوە کە ئەو دنیایە چەندە فانی و بێبەها بوو کاتێك ئەوان بە چاوی خۆیان بەهەشت و بەخششەکان دەبینین، ئا لەو کاتە هەمووان خوازیاری ئەوەن ڕەزامەندیی خوای باڵادەستت ببینن.
لەبەر ئەوە برای ئیماندار هەرگیز بە نەخۆشی و هەژاری و تاقیکرانەوە دڵتەنگ مەبە، سەبر بگرە و ئومێدی ئەوەت هەبێت کە بەهەشت چاوەڕوانتە؛ ئەو هەموو بەخششە وەردەگری.

ھەواڵی زیاتر