بەمێینەکردنی کۆمەڵگە

پ.د. نەزاکەت حسێن

لە هەزار ساڵی ڕابردودا زۆر شۆڕش ڕوویداوە، پیشەسازی، کۆمەڵایەتی، سیاسی…هتد . بارودۆخی ئافرەتان زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە، لە پێگەی، لەبەشداری کردنی، بەڵام شتێک، دەسەڵاتیک کە کەم گۆڕانی بەسەردا هاتوە لە زۆربەی کۆمەڵگاکاندا ئەو دەسەڵاتەیە کە بناغە دەگرێت لە سەر دەسەڵاتی پیاو و پیاوسالاری و پیاو قۆرخکاری. تا ئێستا لە جیهاندا بە گشتی نەتوانراوە یەکسانییەک لەماف و دەرفەت و بەشداری نەک تەنها بۆڕەگەزی پیاو و ئافرەت، بەڵکو بۆ نەتەوە و ڕەچەڵەک و ئاین و پێکهاتە جیاوازەکان فەراهەم بکرێت. شارەزایانیش لەوبوارەداڕایان وایە، کە بۆ ئایندەیەکی نزیکیش هیچ ئومێدێک نییە کۆمەڵگەیەکی ئیگیلیتاری واتەیەکسان لەماف و دەرفەت لە بەردەم دانیشتواندا دروست ببێت. لەهەربوارێکدا سەیری بکەیت قۆرخکاری پیاو دەبینیت، بەپێی توێژینەوەیەک World Benchmarking Alianceکردوویەتی لەسەر ٢٠٠٠ کۆمپانیای کاریگەری کراوەڕێژەی ئافرەت لە پۆستی بەرێوەبردن لەو ژمارە زۆرەی کۆمپانیا تەنها لە %٢١ ئافرەت بوون بەرامبەر بە %٧٩ پیاو. Leah E. Culhane لە باسێکداMale Dominance in Political Recruitment ئاماژەی پێ دەکات کە تائێستا لە جیهاندا پیاوان %٧٧ کورسییەکانیپەرلەمانیان داگیر کردوە، لەبواری زانستی و ئەکادیمیدا، ئێستە ستافی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ لە جیهاندا، بە پێی داتایەک لەسەر زانکۆکانی جیهان کراوە ئافرەت رێژەی %٥٥ پێک دێنێت، بەڵام تەنها لە%٣٥ یان ئاستی باڵا و وانەبێژیی زانکۆکانن، لە %٢٩ یان جێگری سەرۆک زانکۆکان. لەبواری سەربازی، سیاسی، ئابوری، دادگایی و مافناسی پیاوان ڕۆڵێکی قۆرخکاریان هەیە، بەڵام بواری کۆمەڵایەتی و کاری کۆمەڵایەتی و کەرتی پەروەردە و تەندروستیی ئافرەتان لە پێشەوەن، لەبواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسی تا ئێستا پیاوان پێکهێنەری %٦٣ ڕۆژنامەنوسی جیهانین. ئەم قۆرخکارییە، لە ناو کۆمەڵگەکاندا سەرباری دروستکردنی بۆشایی و کەلێن لە نێوان هەردووڕەگەز، کەلێن و بێبەشبوونی لەتوناو سەلیقە و ووزەی ئافرەت بۆ ئەو بوارانە دروست کردووە، نەتوانینی ئافرەت بۆ گەیشیتن بەزۆر شوێن وایکردوە داواییەکسانیی بکات، ئەم داوای یەکسانییەش سەری کێشاوە بۆ زۆر شتی تر کەیەکسانی بوون تیایدا دروست و مومکین نییە. نموونەی ئەوانە سەریکێشاوە بۆ بابەتی تری وەک گۆڕینی رەگەز و هاورەگەزبازی و داوایڕادیکاڵی فیمینیستی بۆ جیهانێکی بێ پیاو. کە ئەمانە مومکین نین. ئافرەت و پیاویەکسان نابن هیچ ڕەگەزێکی نێر و مێ نەک مرۆڤ ئاژەڵیش یەکسان نابن، چونکە ئەو دووانە بۆ ڕۆڵی تەواوکاری بەرهەم هاتوون، ئەگەر یەکسانی هەمووڕووەکانی وەک توانا، بایۆلۆج، هەست، سەلیقە پێویست و دروست بوایە بۆ ژیان، ئەڵبەتە وا ئەم دوو ڕەگەزە بەرهەم دەهاتن کە وەکیەک بن لەهەموو شتێکدا، یان هەریەک جۆر رەگەز بەرهەم دەهات. بۆیەڕۆڵەکەیان تەواوکارین، ڕۆڵی تەواوکاریش لە نێوان دوو شتدا واتە بوونی سیفاتێک پێکهاتەیەک لەیەکێکیان و نەبوونی لەوی تریاندا، هەردووکیان بەیەکەوە بەردەوامیی بە ژیان دەدەن. بۆیە داواکاریی یەکسانییان بە نەنگی زانینی جیاوازیی نێوان دوو ڕەگەز دروست نییە، هەروەک چۆن قۆرخکاری بۆ هیچ کامیان دروست نییە. بوونی جیاوازی لە پێکهاتە و بایۆلۆجی و ڕۆڵ بیبین و ئەرک خاڵی هێز وجیاکەرەوەی هەریەکەیانە، ئینگلیز دەڵێت Difference make a difference واتە جیاوازی جیاوازی دروست دەکات، من وەک ئافرەتێک جیاوازیەکەم لە پیاوێک لەو ڕوانگەوە دەبێت خاڵی هێزم بێت، چونکە ژیان پێویستی بەو پێکهاتە و جیاوازییەی منە، نەک نەنگی بێت بۆم و خۆم بگۆڕم وەک پیاو لە خۆم بکەم تاکو یەکسان بم. بۆیە دروشم و داکۆکی و چالنجەکانی ئافرەت و ڕێکخراوە ئافرەتییەکان وداکۆکی کەران لەئافرەت دەبێت بۆ ‘مێیینە کردنی ژیان بێت’ لەمڕووەشەوە کار بۆ بە مێیینەکردنی سیاسەت، ڕاگەیاندن، کەرتی کار، پیشەسازی و وەرزش، سەربازی، بەڕێوەبردن و ناوەندی ئەکادیمی و زانستی بکەین. واتە هەوڵ بدەین سەلیقە و توانا وزەی ئافرەت لەو شوێنانە زیاد بکەین. داواکاریی یەکسانی بۆ ئەمە، لەپێناو بە مێیینەکردنی ژیان کارێکی واقعی و خواستراوە. داواکرنی یەکسانیی بۆ ماف و دەرفەتیش لەگەڵ بە مێینە کردنی بوار و سێکتەرەکانی ژیان پرۆسەکە سەرکەوتو دەکات، نەک بەرە لەیەک گرتن و جەدەل وسەنگەرگرتن. باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا لەکاتی دەست بەکاربونی لەسەرۆکایەتیەکەی لەبەردەم جەماوەرێکی زۆر وڵاتەکەی وتارێکی دا، لەوێدا گوتی: “من دەمەوێت بەشداری ئافرەت و پیاویەکسان بکەم، دەمەوێت نیوە بە نیوەی شوێنەکانی کار لە تێکڕای سێکتەرەکانی و ڵات بکەم بە ئافرەت”. ئەم وتەیەپێمان دەڵێت بەڵانس و یەکسانی لە بەشداریپێکردن دروست بکرێت لەنێوان هەردوو رەگەزدا، بەوە بەڵانسی جەندەری، باڵانسی کار وکۆمەڵگە سەرکەوتوو دەبێت. هەرکاتێک نابەڵانس لەبەشداری لەهەرشوێنێک هەبوو بۆ پیاو بێتیان بۆ ئافرەت، بۆشایی وکەلێن دروست دەبێت.

ھەواڵی زیاتر