بەكر كەریم حەسەن*
شاعیر و شانۆنووسی ئینگلیز، (ولیەم شكسپیر) ده‌ڵێ: “تەمەنێکمان له پەروەردەدا دایە سەر، کەچی كه‌س فێری نه‌كردین خۆمان خۆش بوێ”.
له بەر ڕۆشناییی ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا گرنگه قوتابی فێر بكرێ خۆی خۆش بوێ، كه خۆی خۆش ویست، گرنگی به‌خۆی ده‌دات و له شتی خراپ و زیانبه‌خش دوور ده‌كه‌وێته‌وه و په‌ره به‌خۆی ده‌دات و، هه‌وڵ ده‌دات فێری شتی باش و سوودبه‌خش بێت، چونكه خۆشه‌ویستنی خۆت لا په‌سنده و ده‌ته‌وێ زیاتر گه‌شه به خۆت بده‌ی و فێری زۆر شتی باش و قازانجبه‌خش ببیت و له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌وش و نه‌نگی و سیفاته زیانبه‌خشه‌كان به لاوه ده‌نێ و خۆتی لێ رزگار ده‌كه‌ی.
ئا لێره‌وه ده‌مه‌وێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه كه چۆن له قوتابخانه بۆ قوتابی ڕوون بكه‌یته‌وه، كه‌وا یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان چه‌ند و چۆن به‌كاریان بهێنێ؛ پێشتر باسی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانمان كرد، لێره‌دا باسی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌ركی قوتابخانه و ماڵه كه بۆ قوتابی ڕوونی بكه‌نه‌وه زیان و كاریگه‌ری زۆر مانه‌وه له‌سه‌ر ته‌ماشاكردنی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان؛ ڕۆژنامه‌ی چینی (ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست) ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه‌وا كۆمپانیا چینیەکەی (تینسپ) کە گەمەی ئەلیکترۆنی بەرهەم دەهێنێت، دەڵێ منداڵی خوار دوازده ساڵان ڕێپێدراوه ڕۆژانه ته‌نها یه‌ک كاتژمێر سه‌یری یارییه‌كان و سه‌ردانی پێگه‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكات و، له سه‌رووی دوازده ساڵان ڕۆژانه دوو كاتژمێر كات له‌گه‌ڵ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به سه‌ر ببات.
كۆریای باشوور، ساڵی ٢٠١١ یاسایه‌كی دەركردووه كه مه‌ترسی هه‌یه له سه‌ر منداڵانی ته‌مه‌ن خوار شانزه ساڵان و، دەڵێ لە نیوه‌شه‌وەوە تا كاتژمێر شەشی بەرەبه‌یان بۆیان نیە سه‌ردانی پێگه‌ی یارییه ئه‌لكیترۆنییه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له ژاپۆنیش په‌نجه‌ره‌یه‌ك له سه‌ر په‌رده‌ی ئامێره به‌كارهێنه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت له كاتی زیادبه‌كارهێنانی ئەو ماوه‌یه‌ی كه بۆ مانگێك رێك خراوه.
ئه‌و سێ نموونه‌ی وڵاتانی سه‌ره‌وه كه باسمان كرد و چه‌ندانی تریش پێمان ده‌ڵێن زیاد به‌كارهێنان و زیاد سه‌یركردنی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان باش نین و زیانی هه‌یه بۆ سه‌ر قوتابی و منداڵ و به‌كارهێنه‌ر، به‌دڵنیایی زیانه‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر قوتابی و منداڵ گه‌ر زیاد به‌كار بهێنرێ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی قوتابی و كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات، له چاوی له پشتی له ئێسك و ماسوولكه‌ی و ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی كێش و كه‌می جووڵه و دابڕانی ئه‌و كه‌سه له كۆمه‌ڵگه و، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕه‌فتار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وتی دابڕاو له كۆمه‌ڵگه و ناتوانێ وه‌كو پێویست ڕه‌فتار بكات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری خێزان و كۆمه‌ڵگه و ده‌بێته هۆی وه‌ڕسی و ته‌مبه‌ڵی و داهێزران و ته‌نیایی و گۆشه‌گیری و، له‌وانه‌یه هه‌ندێكجار ده‌بێـته هۆی توڕه‌یی و بێزاری و زۆر و تا وای لێ دێت گرنگی به ده‌وروبه‌ر و خۆی و خێزانه‌كه‌ی نادات، له‌وانه‌یه كێشه‌ی ده‌روونی بۆ دروست بێت، جگه له‌وه‌ش كاتێكی زۆر به فیرۆ ده‌دات و كێشه‌ی خوێندن و كه‌می جێگیری و بیركردنه‌وه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، بگره له داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌برێ وجگه له‌وه‌ش هه‌ندێ یاری هه‌یه كاریگه‌ریی نه‌رێنی و ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه. بۆیه گرنگه له‌لایه‌ن ماڵ و به‌تایبه‌ت قوتابخانه به‌رده‌وام قوتابیان وشیار بكرێته‌وه كه‌وا زۆر كات خۆیان له‌گه‌ڵ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به سه‌ر نه‌به‌ن و ڕۆژانه له یه‌ك (1)كاتژمێر زیاتر كاتی له‌گه‌ڵ به سه‌ر نه‌به‌ن، نه‌وه‌ك تووشی خو گرتنی ئه‌و جۆره یارییانه ببن و، وه‌كو پێویست ناتوانن بابه‌نه‌كانی قوتابخانه بخوێنن، بێگومان گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و ڕاست و پلان بۆ دانراو سه‌یری یارییه ئه‌لیكترۆنییه به سووده‌كان بكه‌ی ئه‌ویش قازانج و سوودی خۆی هه‌یه، كه هه‌ندێ یاری هه‌یه بیر قوتابی به‌هێز ده‌كات و فێری پابه‌ندبوون و پڕه‌نسییپه‌كانی ژیانی ده‌كات و بیر و هزری قوتابی گه‌شه پێ ده‌دات و، هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری قوتابی باش ده‌كات و ده‌توانێ چاره‌سه‌ری زۆر گرفت بكات، كارامه‌ییه‌كانی قوتابی په‌ره پێ ده‌دات و فێری ناسینی زۆر شتی به سوودی ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن قوتابخانه و مامۆستاكان هه‌میشه ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه كه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ده‌كرێ قوتابی سه‌یری یارییه ئه‌لیكترۆنییه باش و به سوود و په‌روه‌رده‌ییه‌كان بكات، كه‌وا كاریگه‌ری ئه‌رێنی و باشیان ده‌بێت له سه‌ر ڕه‌فتار و نه‌شونماكردنی كارامه‌ییه‌كان و به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان، له ماڵه‌وه‌ش پێویسته له‌لایه‌ن دایك و باوك بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه له زیاد به‌كارهێنانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان پێویستیه‌كانیان بۆ ته‌رخان بكه‌ن و چیرۆكیان بۆ بخوێنه‌وه و فێری په‌رتووك خوێندنه‌وه و یاری كردن به ئامێری تر و وه‌رزش و هونه‌ر و سه‌ردانكردنی ماڵی خزمان و دروستکردنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ منداڵ و كه‌سوکار و دابینكردنی پێداویستی تر بۆیان و ئامۆژگاریكردنی به‌رده‌وامیان و هاندانیان بۆ خوێندن.
- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕیی په‌روه‌رده‌ییدا