ئە‌مجارە‌یان لە‌ شارە‌ پیرۆزە‌كە‌ی (مە‌ككە‌)وە‌

عومەر چنگیانی

دواجارێ لە نزیکەوە دوو مزگەوتەی (مەدینە) و (حەرام)م بینیبێت، دەگەڕیتەوە بۆ نێوان ١۳ تا ٢۳ی ئاداری ٢٠١٦ و، سپاس بۆخوای بێهاوتا و میهرەبان، وا ئەمجارەیش لە ٢٥ی مانگی ١١ی ٢٠٢٢ەوە، بۆی ڕەخساندم و هاتمەوە ئەم دوو شوێنە پیرۆزە؛ لێرەوە بە ئەرکی دەزانم گوڵخەرمانی ئیمڕۆم بۆ کورتەباسێکی پەیوەست بە واقیع و عەمرە تەرخان بکەم، سەرەتا بە نزا و پاڕانەوەم بۆ ئەو بەڕێزانەی ڕۆلێ پیرۆزیان بینی لە ئاسانکاری بۆ کردنم بۆ گەشتەکەمەوە دەست پێ دەکەم و خوای گەورە هاوشێوەیان زۆر کات، تەنانەت سپاسی ئەوانەیش دەکەم لە ڕەخنەی توند گرتنیان و هۆشداری پێدانم کەمتەرخەمییان نەکرد، تا بۆ من ببنە هەوێنی دەرس و – پشتیوان بە خوا – وێستەگەیەکی دیکە لە ژیانی تاکەکەسیم بێتە پێشەوە، زۆر ناهەقی ئەو بەڕێزانەیش ناگرم کە لەم گەشتەدا دەیانبینیم و هەڵسوکەوتی منیان دەبینی و، بەشێکی زۆریان داوای لێبوردنیان دەکرد لێم و خۆیان گوتەنی، هەڵەی زەقیان هەبووە لە هەڵسەنگاندنیان بۆم و لە تیر بە تاریکی نانەوە درێغییان نەکردووە، خوای گەورە لە منیش و لەوانیش خۆش بێت. شایانی گوتنە کە چینی گەنجانی توند ئاژوو، کێشەی سەرەکییان ڕیش کورتی، یان نەبوونییەکەی من بوو و، بیریان لەوە نەدەکردەوە ئەوکاتەی لە نەوەدەکاندا من ڕیشم درێژ دەکرد خودکار و سەربەخۆیی و ئازادی و هێزێکم هەبوو کە بە دەگمەن کەس توانیبێتی بیر لە لێپێچانەوەیش بکات لەگەڵم و ئێستایش دنیاکە بەشێوەیەکە، کە لە هەر چرکەساتێکدا کێ خۆی بە لاوە زۆر وابەستەیە ئەگەر ئەسڵەن هەر بێلایەنیش بن و خۆیان بەشێک نەبن لە پرۆسەکە دوورنییە لە هەر لایەکەوە لێپێچانەوەی لەگەڵ بکرێت و ئەویش وەک مەڕ دەبێ ملی درێژ بکات، کە ئەمەیش ئەو فیقهی دەعوەیەیە – بە داخەوە – زۆربەی ڕەخنەگران نە دەیزانن و نە تێیدەگەن و جیاوازی هەیە من بە عێزەتەوە سوننەت بپارێزم و جێبەجێی بکەم، یان بابەتە سەرەکییەکەم لێ تێک بدرێ و ژمارە سەدی کاری ڕۆژانەی بسڵمانم لێ بکرێت بە یەک و یەکیشم لەبیر ببرێتەوە!
گرنکیی عەمرەکردن لە ژیانی تاکی بڕواداردا
سەدان دەقی پیرۆزی قورئان و فەرموودەی دروست هەیە کە دەبنە بەڵگە لەسەر گرنگی عەمرەکردن و، بوونی بە هۆکاری:
١/ کەفارەتی گوناه: چونکە عەمرەکردن یەکێکە لە کارە پیرۆزەکانی بسڵمان، دەبێتە کەفارەتی گوناه
و پاکبوونەوە و لێ نەپێچانەوە لەسەر تاوانەکانی پێشووی کەسەکە، وەک لە هۆکاری هاتنە خوارەوەی سەدوچواردەیەمین ئایەتی سوورەتی (هود)دا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ئەڵڵا گیان دەفەرمێت: (نوێژەکانت بکە و جێبەجێیان بکە لە بەیانیان و ئێواران، لە ئەمسەروئەو سەری ڕۆژدا و هەندێکیش لەشەو، بەڕاستی چاکەکان خراپەکان دەشۆرنەوە و کەسەکە پاک دەبێتەوە، ئەمەیش وەبیرهێنانەوەی ئەڵڵایە بۆ ئەو کەسانەی بیرهێنانەوە سوودیان پێ دەگەیێنێ و مەبەستیانە)، سەرجەم زانایانی تەفسیر دەفەرموون: ئەم ئایەتە لە بارەی ئەبویوسر، کەعبی کوڕی عەمری ئەنساری هاتووەتە خوارەوە، کە خۆی دەڵێ: من خورمام دەفرۆشت لە مەدینە و ڕۆژێک خانمێک هات بایی درهەمێک خورمام لێ بکڕیت، منیش پێم گوت: لە ماڵەوە خورمای جوانترمان هەیە! ئەویش لەگەڵماهات و منیش لە ماڵەوە هەلەکەم قۆستەوە و ماچم کرد هەندێک گێڕانەوە زۆرتریش باس دەکەن و پاشان هەستم بە تاوان کرد و چووم بۆ لای عومەر، خوای لێ ڕازی، فەرمووی: لە خوا بترسە خۆت نهێنی خۆت هەڵمەماڵە و باسی مەکە، بەڵام من دانی ئارامم بە خۆمدا بۆ نەگیرا و چوومە خزمەت پێغەمبەر، دروود و سڵاوی خوای لەسەر، ئەویش لە پێشدا سەرکۆنەی کردم، تا کەوتمە گومانی ئەوەی بەو کارەم ببمە دۆزەخی و، گەیشتمە ئەو حەسرەتەی خۆزگەم خوارد کە تا ئەو کاتە هەر بسڵمان نەبووبوومایە و لەنوێ دوای ئەو ڕووداوە بوایە مسوڵمان بوونەکەم! پاشان پێغەمبەر، دروود و سڵاوی خوای لەسەر، سەری دانەواند و بێدەنگیی لێ کرد و جیبریل، سڵاوی خوای لێ بێت، ئەو ئایەتەی بۆ هێنا، کە بۆی خوێندمەوە، کابرایەک پرسی: ئەم بەرات و خەڵاتە هەر بۆ ئەوە؟ یان گشتگیرە و بۆ هەموو مەردمیەلە؟ پێغەمبەریش، دروود و سڵاوی خوای لەسەر، فەرمووی بۆ گشتە؛ کەوابوو عەمرەکردن کە حەسەنەیەکە و لە نێویدا دەیان حەسەنەی
تر جێگای دەوێتەوە هۆکاری کەفارەتە.
١. لێبوردنی خوا بەدەستهێنان و و سڕینەوەی تاوان لای خوا وەک ئەبوهورەیرە، ڕەزای خوای لێ بێ،
لە فەرموودەیەکدا کە ئیمامی بوخاری – ڕەحمەتی خوای لێ بێ – بۆمانی دەگێڕیتەوە کە کە پێغەمبەر دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: بەجێهێنانی عەمرەیەک تا عەمرەیەکی پیێشوو دەبێتە هۆکاری سڕینەوەی هەموو ئەو گوناهانەی ئەو تاکە کردوویەتی لەنێوان ئەو دوو کاتەدا.
٢. ڕێزنان لە میوان: لە فەرموودەیەکدا کە ئیبنو ماجە دەیگێڕێتەوە و ئەلبانی حوکمی دروستێتیی لەسەر گوتووە، پێغەمبەر، دروود و سڵاوی خوای لەسەر بێ، دەفەرمێت: (موجاهید لە پێناوی خوا و حاجی و عەمرەکار شاند و میوانی خوان و بانگی کردوون و ئەوانیش بە تەنگ و بە دەم بانگەکەیەوە هاتوونە و داوایان لێ کردووە و ئەویش پێی داون).
تێبینی: ئەو چەند خاڵە هەر نموونە بوون، دەنا لە دووتوێی دەقەکاندا زۆر شتی تر هەن.
مەککەی پیرۆز ٤ی ١٢ی

ھەواڵی زیاتر