ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

مـــاری ئان ئێڤانس یـــان ماریان ئێڤانس (1819 – 1880) خاتوونە ڕۆماننووســـی ئینگلیز، بە ناوێکی پیاوانەوە، بە ناوی (جۆرج ئەلیەت)ەوە دەینووســـی، ئاخر پێی وابوو، ئەگـــەر ناوێکی پیاوانە لە خۆی بنێت، بەرهەمەکانی زیاتر جێی بایەخ دەبن. ماری ئان ئێڤانس کە ڕۆمانی ڕیالیســـتی دەنووسی و گرنگییەکی زۆریشی بە لایەنی دەروونی کارەکتەرەکانی دەدا، لە دنیای نووسیندا، لە ماوەیەکی کورتدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد. هەر ئەو نا، لە وڵاتانی تریش، ژنان بە ناوی پیاوانەوە دەیاننووسی، ئاخر لە سەدەی نۆزدەیەم و بیستەمیشدا، بابسالاری وەها باڵی بەرینی بەسەر دنیای
ئەدەبدا کێشابوو، ژنان لە ناچارییەوە، خۆیان لەبن ناوی پیاواندا حەشار دەدا.
مـــاری ئـــان ئێڤانس بیروبۆچوونـــی جیـــاواز و بوێرانەی هەبـــوو، بابەتگەلی نوێی دەورووژاند، باســـی جیاوازیی چینایەتیی دەکرد، لایەنی ســـتەملێکراوانی دەگرت و قووڵ بە ناخی ئینساندا ڕۆ دەچوو. ماری ئان ئێڤانس چونکە خۆی پێ نووسەرێکی گەورە دەبێت، لەوە دەترســـێت، ئەگەر بە ناوی ڕاســـتەقینەی خۆیەوە بەرهەم بڵاو بکاتەوە، دەبێتە نیشانە بۆ تیری ڕەخنەی زبری پیاوان. کە ماری ئان ئێڤانس کۆچی دوایی کرد، لە لەندەن، لە گۆڕستانی هایگەیت، کە تایبەتە بە کەسایەتیی بیلمەت و گەورە، بە خاک ســـپێردرا. (ئاشەکەی سەر زێی فلەس) و (میدڵ مارش) دووان لە کارە گرنگەکانـــی جۆرج ئەلیەتن. ڤیرجینیا ۆڵف گوتوویەتی: (ڕۆمانی میدڵ مارش
مافی ئەوە بە جۆرج ئەلیەت دەدات، ناوی لەگەڵ ناوی شەکسپیردا بهێنرێت.
لە ناوەڕاســـتی ســـەدەی نۆزدەیەمدا، (خوشـــکانی برونتی)یش ئـــەو ڕۆمانانەی بە نـــاوی پیاوانەوە، بڵاویان دەکەنەوە کە بریتی دەبـــن لە: جین ئێیەر، بەرزایییەکانی وەزەرینگ و خاتوونی کۆشـــکی وایەڵدفیل، وەک شـــاکاری ئەدەبی کلاسیک سەرنج دەدرێن. شـــارلۆت برونتی گوتوویەتی: بۆیە بە ناوی خوازراوەوە بەرهەمی خۆمان بـــڵاو دەکـــردەوە، چونکە پێمان وابوو، خاتوونی نووســـەر بـــەرەو ڕووی جیاکاری دەبێتەوە و بە چاوی ڕێزەوە سەرنجی بەرهەمی نادرێت. جۆرج ساند ناوی خوازراوی خاتوونە نووســـەری فەرەنســـایی: ئامانتین دوبینە (1804 – 1876) کە هەر ناوی پیاوانـــەی لە خۆی نەنابوو، بەڵکوو وەک پیاویـــش ڕەوتاری دەکرد، جلی پیاوانەی دەپۆشی و پڕ بە مانای وشەکە کەسێک بوو یاخی. جۆرج ساند ڕەخنەی توندی لە دامەزراوەی هاوسەرگیری دەگرت، داکۆکی لە ئازادیی خۆشەویستی دەکرد و ڕۆمانی ڕۆمانتیکی دەنووســـی، زەنگلێدەران، ئیندیانـــا و چیرۆکەکانی داپیرەم، هەندێکن لە بەرهەمە ناودارەکانی. جۆرج ســـاند ســـەروەختی خۆی، ناوبانگێکی هەبوو، مەگەر
گەورەئەدیبانی وەک ڤیکتۆر هیگۆ و بالزاک هەیانبووبێت.
ئاگاسا کریستی (1890 – 1976) کە لە بواری نووسینی ڕۆمانی پۆلیسیدا بێ ڕکەبەر بوو، کە ڕۆمانی ڕۆمانسییانەی دەنووسی، بە ناوی خوازراوی (ماری ویستماکۆت)ەوە بڵاوی دەکردنەوە. جوان ڕۆڵینگ نووسەری هاری پۆتەر، بە ناوی خوازراوی (ڕۆبێرت گاڵبریت)ەوە ڕۆمانی پۆلیســـی دەنووسێت، تەنانەت ناوی (جەی کەی ڕۆڵینگ)یشی لەسەر خواستی ناشیرەکانی لە خۆی ناوە، بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە کە ژنە، چونکە دەزگاکانـــی بڵاوکردنەوە پێیان وایە، گەنجان حەزیان لە خوێندنەوەی بەرهەمی ژنان
نییە. (الکتابة النسائیة/ بي بي سي

ھەواڵی زیاتر