گرنگیی(ئیستیغفار)و لێبوردنە‌ بێسنوورە‌كە‌ی خوا

عومەر چنگیانی

گوتاری هەینی ڕابردوو ١ی جەمادی یەکەمی ١٤٤٤ی کۆچی، بەرانبەر بە ٢٥ی١١ی٢٠٢٢ لە زۆرینەی ئەو مزگەوتانەی کە گوتارخوێنە بەڕێزەکان وابەستە بوون بە گوتاری دەستنیشانکراوی بۆردی باڵای ئامادەکردنی گوتاری هەینیەوە، باس کردن بوو لە چەمکی گرنگی (ئیستیغفار) و بێسنووریەکەی لێبوردنی خوا، کە توێشووی ١٧٧ەمین گوتارمان بوو لەسەر دوانگەی مزگەوتی خەدیجە کوبرا و، لێرەیشدا پوختەیەکی دەخەمە بەردیدی ئێوەی بەڕیز.

خوای گەورە و میهرەبان، لە ئایەتی ٨٢ی سورەتی (تاها)دا دەفەرمێت: (بەڕاستی من زۆر لێبوردەم بۆ هەر کەسێک بیەوێت تەوبە بکات و بگەڕێتەوە و بڕوا بێنێت و کردەوەی باش بکات و لەسەر ڕێگای ڕۆشن و دیار و عەقیدەی خاوێن بگوزەرێت). لێرەوە کە ورد دەبینەوە لە سروشتی هەریەک لە پێغەمبەران و دوایینەکەیان محەمەد دروود و ساوی خوای گەورە لەسەر هەرهەموویان تێدەگەین کە ئیستیغفار و داوای لێبوردن لە خوا تا چەند گرنگە لە ژیانی بڕواداردا، چونکە:

ئیستیغفار، بریتییە لە داواکرنی لێخۆشبوون لە خوای گەورە لەسەر هەر هەڵەیەك کە بەندەیەك دەیکات، یان هەر کەموکووڕیەك لە جێبەجێکردنی عیبادەت و خواپەرستیدا.
پەشیمانبوونەوە لە گوناهەکان و خۆئامادەکردن بۆ بەفیڕۆنەدانی ئەوەندە تەمەنەی ماوە و چاکەکردن.
خوای گەورە لە زۆر شوێن لە قورئاندا فەرمان دەدات بە بەندەکانی کە داوای لێخۆشبوون بکەن و، هەروەها ناوەکانی (الغفار) و (غافر الذنب) و (ذی المغفرە)ی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.
پاداشتی زۆریشی بۆ ئەوانە داناوە کە کە ئیستیغفار دەکەن، هەموو ئەوانە واتای گەورەیی پێگەی ئیستیغفار کردنە، کە ئیماندار پێیویستی زۆری بەو چەمکە هەیە لە ژیان.
ئیستیغفارکردن یەکەی بە دواداچوون لە ژیانی مسوڵمانە و میکانیزمێکی زۆر باڵایە بۆ بەخۆداهاتنەوە.
ئەگەر تاوانێكی کردووە (استغفرالله). ئەگەر سنورێکی بەزاندووە (استغفرالله). ئەگەر هەڵەی بەرامبەر بە کەسێك کردووە ئەوا (استغفرالله). لەبەر ئەوە دەستەواژەی (استغفرالله)، مەشخەڵی دەستی مسوڵمان و، ئیماندارە لە ژیاندا. ئیستیغفارکردن لە ژیانی پیغەمبەراندا (علیهم السام)؛ خوای گەورە ئیستیغفاری پیغەمبەرانی لە قورئاندا تۆمار کردووە، باوکمان ئادم، موسا، داود، سلێمان، دروود و ساوی خوایان لەسەر بێت.
ئیستیغفارکردن لە ژیانی سەروەرمان محەمەددا، دروود و ساوی خوای لەسەر بێت.
خوای باڵا دەست لە نۆزدەیەمین ئایەتی سورەتی (محەمەد)دا فەرمان بە پێغەمبەر دەکات و دەفەرمێت: (داوای لیخۆشبوونی خوایی بکە لەسەر گوناهەکانت و هەوەها داوای لێخۆشبوون بکە لە خوا تا لە گوناهی بڕواداران چ پیاوان یان خانمیەلەکان خۆش بێت). پیغەمبەر، دروود و ساوی خوای لەسەر بێت، زۆر ئیستیغفاری دەکرد و، دەیفەرموو: (سەوگەند بە خوا من ڕۆژانە زیاتر لە حەفتا جار داوای لێخۆشبوون دەکەم لە خوا).
سوودەکانی ئیستیغفارکردن لە ژیانمانی بڕواداراندا: یەکەم/ سزا و خەشم لا دەبات؛ ئیستیغفارکردن هۆکاری لێخۆشبوونە لە
تاك و کۆمەڵگا. دووەم/ ڕۆزی و ڕزقی بەردەوام: هۆکاری بەردەوامیی ڕزقە بۆ مرۆڤەکان لەسەر ئاستی تاك و کۆمەڵگا، پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان ئیستیغفار و نیعمەتەکانی خوای باڵادەستدا.

ھەواڵی زیاتر