پێویستیی ئە‌نجوومە‌نی سیاسیی لە‌نێوان دوێنێ و ئە‌مڕۆدا

سیامەند سێلکی

دوای هە‌ڵبژاردنە‌کانی سالی(۲۰۱۸)ی پە‌ڕلە‌مانی کوردستان، بیرۆکە‌یە‌ک که بۆ دە‌رباز بوون لەو دۆخه دژوار و مە‌ترسیدارە‌ی که به هۆی خیانە‌تی شازدە‌ی ئوکتوبە‌رە‌وه ڕووبە‌رووی کوردستان بووە‌وه دروست بوو، بەوەی ئە‌نجوومە‌نێکی باڵای سیاسی له کوردستان دابمە‌زرێت، تا هە‌موو هێزه سیاسیە‌کان لە‌خۆ بگرێت و پێکە‌وه بڕیار بدە‌ن و ڕووبە‌ڕووی ئالنگاریە‌کان ببنە‌وه. بێ گومان به لە‌بە‌رچاوگرتنی واقعی ئە‌و کاتی کوردستان، دامە‌زراندنی ئاوا ئە‌نجوومە‌نێک بۆ کورد زە‌رورە‌تێکی گرنگ و مێژوویی بوو، چونکه له ڕێگەی ئە‌و ئە‌نجومە‌نە‌وه ناو ماڵی کورد ڕێک دە‌خرایە‌وه و کۆدە‌نگی هە‌مه لایە‌نه دروست دە‌بوو. ئە‌م کۆدە‌نگییه، پێگە‌و سە‌نگ و قورسایی کوردی دە‌گە‌ڕاندە‌وه دۆخی ئاسایی جاران و به هێزێکی تۆکمە‌وه ڕووبە‌ڕووی مە‌ترسیە‌کان دهە‌بووە‌وه. لێ مخابن، هە‌موو ئە‌و هێزو لایە‌نانە‌ی که بە‌شێوە‌یە‌ک له شێوە‌کان ڕۆلیان لە‌خیانە‌تی شازدە‌ی ئوکتوبە‌ردا هە‌بوو، بە‌دە‌ست له پشتدانی وڵاتانی ئیقلیمی، سە‌رسە‌ختانه دژی دامە‌زراندنی ئە‌نجوومە‌نی بالای سیاسیی کوردستان هە‌ڵوێستیان وە‌رگرت .
یە‌کیتیی نیشتمانیی کوردستان و هە‌ردوو حزبە ئیسامییە‌که، بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌م دژایە‌تیه وە‌کو هە‌ڵوێستێک لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی خە‌ڵک وێنا بکە‌ن، گوتیان: دامە‌زراندنی ئە‌نجوومە‌نی باڵای سیاسی هیچ مانایە‌ک بۆ حکومە‌ت و پە‌رلە‌مان و بە‌هاکانی دیموکراسی ناهێلێتە‌وه. پارتی بە‌نییە‌تی قۆرخکردنی دە‌سە‌ڵاتە‌کان دە‌خوازێت لە‌ڕێگای دامە‌زراندنی ئەو ئە‌نجوومە‌نە، پۆستێکی نۆێ بۆ مە‌سعود بارزانی داتاشێت !
ئە‌وە‌ی جێگای سە‌رنج و هە‌ڵوە‌ستە‌یە، دوای ئە‌وە‌ی که کابینە‌ی نۆی حکومە‌تی هە‌رێمی کوردستان، بە‌سە‌رۆکایە‌تیی مە‌سرور بارزانی له ڕێگەی جێبە‌جێکردنی پروژە‌ی چاکسازییە‌وه کۆتایی به قە‌یرانی دارایی هێنا و هە‌موو ئە‌و مە‌ترسیانە‌شی دوور خستە‌وه که بە‌هۆی خیانە‌تی شازدە‌ی ئوکتوبە‌رە‌وه لە‌سە‌ر کورد دروست بووبوون؛ هە‌مان ئە‌و هێزو لایە‌نانە‌ی که پێشتر دژی دامە‌زراندنی ئە‌نجوو مە‌نی باڵای سیاسی بوون، لە‌سە‌روبه ندی کۆبونه وەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری شارۆچکەی دوکان، به رپرسی یه که می هه ردوو حزبه ئیسامییه که که خویان به وارسی پێغه مبه ر (د.خ) ده زانن، زۆر به گه رمی و به شێوازێکی ڕۆمانسیانه باوه شیان به سه رۆکی یه کێتیدا کرد و پێکه وه پرسی دامه زراندنی ئه نجوومه نی سیاسیی کوردستانیان ورژاند و به زه رور و پێویستیان له قه له م دا !
پرسیارەکە ئه مه یه؛ بۆ چوار ساڵ پێشتر که کورد لە‌هە‌موو ڕوویه که وه له خراپترین بارودۆخدا بوو، ئه و به ڕێزانه تا سە‌ر ئێسقان دژی دامه زراندنی ئه نجوومه نی سیاسیی کوردستان بوون، به ڵام ئێستا که له سایه ی حیکمه ت و لێزانی و دڵسۆزیی مه سرور بارزانیه وه، کورد زۆرینه ی قه یرانه کانی تێپه ڕاندووه و بارودۆخی له هه موو ڕوویه که وه له چوار سال پێشتر باشتره، هه مان ئه و که س و لایه نانه دامه زراندنی وه ها ئه نجوومه نێک بۆ کورد به زه رور و پێویست ده زانن؟! بۆ چوار ساڵ پێشتر لایان وابوو دامه زراندنی ئه و ئه نجوومه نه هیچ واتایه ک بۆ دیموکراسی ناهێلێته وه و پارتیان به وه تاوانبار ده کرد گوایه له ڕێگەی دامه زراندنی ئه و ئه نجوومه نه وه ده خوازێت پۆستێک بۆ سه رۆک بارزانی داتاشێت، به لام ئێستا لایان وایه هیچ ئیشکالیه تێک بۆ دامه زراوه دیموکراسیه کان دروست ناکات و بە پێوستی ده زانن؟!
من وا دەزانم وه ڵامی هه ردوو پرسیاره که بۆ هه موو تاکێکی وشیار ڕوون و ئاشکرایە. ئه ویش چونکە چوار ساڵ بەر لە ئێستە دامه زراندنی ئه نجوومه نه که سه نگ و قورساییه کی تایبه تی به کورد ده به خشی و سه دا سه د له خزمه تی به رژه وه ندییه باڵاکانی نەتەوەکەماند بوو، ئه و لایه نانه له سه ر ڕاسپارده ی دوژمنانی کورد دژایه تیان کرد . ئێستاش که به پێویست ده زانن و پشتگیریی له دامه زراندنی ده که ن، به هه مان نه فه سی دژایه تی کردنی به رژه وه ندییه بالاکانی کورد و له چوارچێوه ی جێبه جێکردنی ئه جێندای ده ره کیدا، مه به ستیانه له ڕێگای وه ها ئه نجوومه نێکه وه ده سه ڵاته کانی به ڕێز مه سرور بارزانی به رته سک بکه نه وه و ئاسته نگ له به رد ه میدا دروست بکه ن، تا نه توانێت له سه ر پرۆژه ی
چاکسازی به رده وام بێت .

ھەواڵی زیاتر