چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

له‌گه‌ڵ كوردستان و بارزانیدا

فازڵ میرانی


ته‌نها له‌ ڕێكه‌وته‌ ده‌گمه‌نه‌كانه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ چاوی خۆی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ببینێتو ڕێكه‌وتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كاری له‌ گه‌ڵداكردبێت. من و كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڤاڵانمان له‌ بزووتنه‌وه‌یڕزگاریخوازییپارتیمان،پارتیدیموكراتی كوردستان بارزانیمان بینی و كارمان له‌ گه‌ڵیدا كرد، ئه‌مه‌ششه‌ره‌فێكی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ هیچ شه‌ره‌فێك له‌وه‌ به‌رزتر و شكۆدارتر نابێت. به‌ڵكو شه‌ره‌ف ئه‌وه‌شه‌ كه‌ ببین به‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له‌ ناو ئه‌م پارته‌ دێرینه‌ كه‌ چه‌ندڕۆژله‌مه‌وبه‌ركۆنگره‌یچوارده‌مینی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ست و ئه‌مانه‌تی سه‌ركردایه‌تی گه‌ل و پارتیشی به‌ سه‌رۆك بارزانی سپارده‌وه‌. ته‌مه‌نیشمان گه‌ییشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ درێژه‌ به‌ خه‌باتمان بده‌ین له‌ گه‌ڵكوڕ، هه‌ر وه‌كو چۆن له‌ گه‌ڵ باوك له‌ كاروانێكدا كه‌ به‌ ده‌گمه‌ن ڕۆژگاری خه‌بات وه‌كو ئه‌و كاروانه‌ و ماڵی بارزان وه‌كومه‌رجه‌عییهت‌دووباره‌ بكاته‌وه‌. له‌ به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ زاده‌ی ڕۆژگارین، بۆیه‌ سەرنجی ئه‌م هێڵه‌م دا كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ته‌مه‌نمان برده‌سه‌ر ئه‌گه‌ر چه‌ند جاره‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌مان هه‌بوایه‌ هه‌ر هه‌موویمان پێشكه‌ش ده‌كرد و درێغیمان نه‌ده‌كرد له‌ به‌رئه‌وه‌یپشوویدرێژیبارزانیبۆن و به‌رامه‌یەكی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ بهاوێشتایه‌،دەدرە‌و‌شایه‌وه‌و‌ تروسكه‌ ڕووناكیزیاتری له‌ ڕێگاتاریكه‌سه‌خته‌كاندەهێنا، كه‌ میلله‌ته‌كه‌مان له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یدا به‌ حیسابی مێژووی هاوچه‌رخ سه‌د ساڵیتیاداتێپه‌ڕاند،به‌رده‌وامیپێده‌دات و ژێرده‌ستی و كۆت و به‌ندقبوڵناكات.

هه‌روه‌كوو چۆن هه‌موو كوردستان وێنا ده‌كرا له‌ خه‌باتی چه‌كداری له‌ ڕۆژانی شۆڕشه‌كان و ڕاپه‌ڕینه‌كان و جه‌نگه‌كانیدا، له‌ په‌ناگه‌ و ئاواره‌یی و خیوه‌تگەكانیدا و هه‌ر وه‌كو چۆن مامۆستا و پزیشك و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و باوك و دایك و گه‌وره‌ و بچووكبه‌ده‌نگبارزانییەوە ده‌هاتن و هه‌ر كه‌س به‌ ڕۆڵی خۆیڕاده‌په‌ڕین بۆڕۆژێكی باشتر و خۆشتر، بۆیه‌ كوردستان له‌ هه‌موو كۆنگره‌كانی حیزب دا وێناده‌كراوه‌كوشوێنگه‌ل و نه‌وه‌ و یه‌كسانی له‌ نێوان پیاو و ئافره‌ت له‌ هه‌ڤالینیدا ته‌نها به‌ بۆن و به‌رامه‌تی ئه‌م پارته‌ ده‌بوو.
ئه‌م پارته‌ی ململانێی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فاكته‌ر و كرداره‌ وره‌ ڕوخێنانه‌دا ده‌كرد تا كوردستانی وه‌ك خۆی هێشته‌وه‌ و تا هه‌ناسه‌ی بارزانی مابێت ئه‌ویش ده‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌ویئه‌ومێژووه‌ڕاستبكاته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكانێكسته‌میان لێكردووه‌ و ئاخره‌تیان پێشدونیا له‌ ده‌ست دا.
دروستكه‌رانی ئه‌نفال و بۆردومانكه‌رانی سارین و ناپاڵم و ئه‌وانه‌ی كۆچیان به‌ خه‌ڵك كرد و بێتاوانانیانڕاگواست و جێبه‌جێكارانی له‌ سێداره‌دان و زیندانیكاران،خاوه‌نانیپرۆژه‌یتواندنه‌وه‌و له‌ناوبردن و هاوشێوه‌كانیان و لاساییكه‌ره‌وه‌كانیان.
ئه‌گه‌رباسی خۆمان بكه‌م یان دادگایی ده‌وروبه‌رمان ئه‌وانی هاوكاتی ئێمه‌ بوون یان ئه‌وانه‌ی باسی ژیاننامه‌ی ئێمه‌ بكه‌ن، ئێمه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ین كه‌ به‌ڵێن و به‌یعەتمان به‌ مسته‌فابارزانی دا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌و شوێن و پێگه‌یه‌مان هه‌بێتكه‌ شایسته‌مانه‌. له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ ئێمه‌ هه‌نگاومان له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ نا و ده‌نێین، هه‌ر له‌ گه‌نجێتییه‌وه‌ تاكو پیری و تاكو ده‌گه‌ینه‌ هه‌ڵهاتنی خۆریڕزگاری و ڕكابه‌ری له‌ گه‌ڵڕۆژگارناكه‌ینیانڕێگایپێناده‌ین نه‌ به‌ ئه‌و و نه‌ به‌وانه‌ی سواری شه‌پۆڵه‌كه‌ی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نمان له‌ناو به‌رن له‌ نێوان زه‌لیلی و خیانه‌تكاری و سازش.
ئه‌وه‌ی بڕوای به‌ بارزانی و ڕێبازه‌كه‌ی هه‌بێت له‌ خزمه‌تكردنی میلله‌ته‌كه‌ی و بونیادنانی هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ تاكو پێگه‌ییشتن و تێگه‌ییشتن و ئه‌وه‌ی پشت له‌ چوارچێوه‌كانیبیریموقه‌لیدانیڕێبازیبێبەزه‌ییبكاتئه‌وانه‌ی كه‌ میلله‌ته‌كه‌یان لێیان بوردن بۆدوورخستنه‌وه‌ی فیتنه‌، به‌رچاو ڕوونییه‌كه‌ی و كردار و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌وانه‌ی به‌دیهاتنیانیش به‌دیهاتنیدواكه‌وت، وه‌كوبه‌رچاوڕوونی و كرداریئه‌وانه‌ی پۆلییه‌كه‌م بوون كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری مسته‌فا بارزانی‌ بوون ئه‌و كاته‌ی له‌ شاخه‌ سه‌خته‌كان و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌واڵه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه‌.
بارزانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پێشڕه‌وی بۆ تۆمار ده‌كرێت كه‌ جیۆگرافیای كرده‌ جه‌سته‌یێكی زیندوو بخزێته‌ نێو حیساباتی فشار و سازان و ڕێككه‌وتن و، یه‌كه‌مكه‌س بوو كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ته‌وه‌جوهێكی مرۆیی و نیشتیمانی دروستكرد نه‌ك هه‌ر نیشتیمانییان ته‌نها نه‌ته‌وه‌یی.
ئێستا له‌و ماوه‌یه‌ی نێوان كۆنگره‌ییه‌كه‌م و ئه‌م دواییه‌ڕامینن، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌یری جۆر و قه‌باره‌ و قوربانییه‌كان بكه‌ن و وێنه‌ی پێگه‌ی پارته‌كه‌تان و میلله‌ته‌كه‌تان و سه‌ركرده‌كه‌تانی بخه‌نه‌ سه‌رو، سه‌یری پێگه‌ی دوژمنانی و ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیاندا كه‌ تێچووه‌كه‌ی خوێن و ماڵێكی زۆر بوو كه‌ حه‌رامه‌ و له‌ تاوانه‌كانی كرداره‌، كارامه‌یی و حیكمه‌تی سه‌ركرده ‌لێهاتووه‌كه‌تان و ڕێگاڕاسته‌كه‌ی ده‌بینن كه‌ سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ باشترینی میلله‌ته‌كه‌تان له‌ خه‌باتكاران درێژه‌ی پێدا.
به‌ڵێ، بۆ كوردستان و له‌ گه‌ڵ بارزانی شایه‌نه‌ ته‌مه‌ن به‌خت بكرێت.

  • له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لزه‌مانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌