ئەمە هەندێکە دەربارەی حیزبەکەتان

فازڵ میرانی

پارتی دیموکراتی کوردستانمان چیرۆکێکی واقیعییە بۆ گەلی کوردستان، ھەرچەندە یادی ئەو بەسەرھاتانە بکەینەوە کە بەسەر میللەتەکەمان و حیزبەکەماندا ھاتوون، کە نزیکە لە خەیاڵ و ھەندێ جار لەویش دوورترن، بەرامبەر خۆڕاگری و توانای بێوێنەی بۆ ساڕێژکردنی برینە قووڵەکانی سووربوونی لەسەر مانەوە و بەرخوەدان بەرامبەر ڕژێمی دڕندەو بێ بزە، بۆیە ئەوه‌ چیڕۆکێکە لەم ڕۆژھەڵاتەی تاکو ئێستا میللەتی تێدایە ھێشتا خەبات دەکات لە دژی بیرکردنەوە و عەقڵییەتێک، کە دەیەوێ لە ژیان و وردەکارییەکانییەوە تێ بگات؛ لەوانە، دەسەڵات بە ناوەڕۆکێک کە پێچەوانەی یاساکانی ژیانە.
ھاوڕێیان بە ‌ژن و پیاوەوە، خانەوادەی شەھیدان و بەرکەوتووان و کەسوکاری ئەنفال و بە کەنیزەبراو و قوربانیانی چەکی کیمیاوی و گازی ژەھراوی، زیندانییە سیاسییەکان و ئاوارە و دوورخراوەکان، ئەی جەماوەری پارتی بارزانیی نەمر: لە پارتەکەتانەوە سڵاوی ئەو شۆڕشگێڕانەی لەسەر ڕێبازی مستەفا بارزانیی باوکی میللەتەکەمان و بڕواداران بەو باشترەی کە میللەتەکەمان پێی بەخشین: ئیدریس بارزانیی لە ویژدانا زیندوو ھەزارانی کە فەرموودەی خودای گەورە دەیانگرێتەوە کە دەڵێ: “پیاوان لەو بڕوادارانەی کە ڕاستگۆ بوون بەرامبەر ئەو پەیمانەی بە خودایان دابوو لەسەر ڕۆییشتن، ھەندێکیان بە ئەجەل و وادەی خۆیان گەیشتن و ھەندێکیش لە چاوەڕوانیدان و ھیچ نەیانیگۆڕی”.
ئەگەر لە کاروانی پارتەکەتان ڕابمێنین ئەوە دەبینین کە چەندین دەیەی کێشاوە و پڕە لەو خەباتەی ئێوە کە مێژووی مرۆڤایەتی تۆماری کردووە و، ئەگەر وەکو مێژووی ڕژێمەکان لێی بڕوانین و سرنجی بدەین، ئەوە دەبینین لەسەردەمی ویڵایە لەسەر ڕەحمەتی فەیسەڵی دووەمەوە تا دەگاتە سەرۆکی پێنجەم لە سیستمی دوای ٢٠٠٣وە لە عێراقدا، ماوەکە بەرفراوانە و دەتوانی ھەموو ئەو ناوانە وەبیرخۆی بێنێتەوە خێزانە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەوە کە لە ساڵی ١٩٤٦ەوە ساڵی دامەزراندنەوە ڕۆڵیان گێڕاوە و ھەر لە کۆنگرەی یەکەمەوە تاکو ئەم ساڵ.
لەگەڵ ڕامان و تێڕوانین بەویژدان و حەق بینەکان گەورەیی سەرۆکی پارتیمان و کارامایی و لێھاتوویی سەرۆکەکەی ھەڤاڵ و برای گەورە مسعود بارزانی، دەبینن،‌ بەدرێژای حەفتاو پێنج ساڵ لە ھەموو مێژووداو ھاوبەشەکەی مێژووی پارتەکەمان، پارتیمان لەمیانی ئەو تەحەددیاتە کوشندەو مەترسیدارانەدا قوربانی زۆری دا لە خوێنی ئاڵی شەھیدەکان و ھاواری دایکە جگەر سووتاوەکان و یەتیمەکان بۆ ئەوەی بڕیاری گەلەکەمان بگەیەنێتە کەناری ئازادی و پێشکەوتن.
لە نزیکەی ئەو ھەشت دەیەی کە مستەفا بارزانی تێکۆشەر ھەر لە منداڵییەوە پێش گەشەی بزووتنەوەکە.
یەکەم بەردەکانی بناغەی کۆماری میللەتەکەمان لە کوردستانی ئێران دانا، دواتر سەرکێشی ھەڤاڵەکانی ڕێگای کرد لە داستانی گەورەی ئاراس تاکو سەردەمێکی بەسەردا تێپەڕێت و لەگەڵ دروستبوونی حوکمی کۆماری لە عێراق بگەڕێتەوە زێدی خۆی و پێشتریش وەک سەرۆکی ئەو پارتییە ھەڵبژێردرابوو کە باوک و باپیران و براکانتان تێیدا خەباتیان کردبوو و زۆر نەھامەتییان چێشتبوو لە پێناو ئەم ڕۆژە گەشەی ئێستاتاندا.
باوکی نەتەوەییتان مستەفا بارزانی، نموونەیەکی گەورەیە کە بە گەنجینەیه‌ک ھەژمار دەکرێت لە مێژووی ھەموو مرۆڤایەتیدا و، مێژووی کوردستانی گەورە و عێراقیش، چونکە وەکو ئەم سەرکردانە بەدەگمەن ڕۆژگار بەرھەمی دێنێت، سەرکردەیەک کە موستەحیلی کردە مومکین، ئەم سەرکردەیە پێشتر و ئێستاش وەکو ڕۆحێک و کەسێک دەمێنێت بەردەوامی بە ڕێڕەوی نەتەوەیی و نیشتمانی دەدات و ھەر خواروخێچیه‌کیشی تووش ھات ڕاستی دەکاتەوە.
باوکی نەتەوەییتان ڕۆح و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانی بۆ بەجێ ھێشتن وەکو میراتە، ھەروەھا کردار و سەروەرییەکانی ئەو شەھید ئیدریسەی بۆ بەجێ ھێشتن کە بیری دەکەین و بە زیندوویی لەناومان ماوەتەوە و ھەر کە بەو شوێنانەدا تێپەڕدەبین کە شۆڕش پێیدا تێپەڕیوە و لەگەڵ ھەر دەستکەوتێکی میللەتەکەمان.
مستەفا بارزانی، سەرۆک مسعود بارزانیی بۆ ئێوە و ئێمەش جێ ھێشت، ئەو سەرۆکەی کە ئەو بەرپرسیارەتییە گەورەیەی لەئەستۆ گرت بۆ سەرکردایەتیی گەلێک لەنێو ئەو ھەموو ململانێیە نێودەوڵەتییە دژوارەدا. ئەمانەتەکەی لەئەستۆ گرت و بەرەو ئامانج ھەنگاوی نا کە لەپێناوی قوربانی بە باشترینی خێزانەکەی و بنەماڵە و عەشیرەتەکەیدا و گوێی نەدایە برینەکان و بەرژەوەندیی میللەتەکەی خستە سەرووی ھەر بەرژەوەندییه‌کی دیکە.
پارتیتان کە چواردەیەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت، خۆی و بەویژدانەکان ھزر لە مێژووی خۆی دەکات و سەیر دەکات کە ئەوانەی تۆماری کردوون ھەمووی جێگای فەخر و شانازین، ئەوەی بۆ بەرامبەر و ڕکابەرەکانیش تۆمار کراوە؛ ھەمووی ھەڵوێستگەلێکن دەبێ پاساوی بۆ بھێندرێتەوە و داوای لێبوردنی بۆ بکرێت.
دژە مرۆڤایەتی ھێرشیان بۆی ھێنا ئارامی گرت و سەرکەوتنی بەدەست ھێنا، ئەمەیە پارتەکەتان، پارتی بەھاکان و بەڵێن و کردار و ھیوا.
پارتەکەتان کە جێگای ڕق و کینە و خیانەت و مشەخۆری تێدا نابێتەوە و، جێ پێی ئەوانەی بانگەشە بۆ ڕەگەزپەرستی و شۆڤینییەت دەکەن نابێت و، شوێنی ئەوانەشی تێدا نابێتەوە کە ھەڵوێستی ناپاکن بەرامبەر نەتەوەو ڕەگەز و و تایفە و ئایین.
پارتیتان نوێنەرایەتیی مرۆڤایەتی دەکات وەکو نموونەیەکی بێوێنە، پارتیتان سلووک و ڕفتاری مستەفا بارزانییە کە بە قەد باڵای بەھا بەرزەکانە و پێش سەردەمی خۆی و بیری بیرکورتەکان کەوتبوو.
ئەوەیە پارتەکەتان کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و ھەموو جەنگە سەربازی و ئەمنییەکان لەئەستۆ گرت و چڵەکانی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕێنی لێ ڕوا و، برینی جەنگەکانی بەرگرییە شەرعییەکانمانی تێپەڕاند و بەرگریی لە کوردستان و عێراق کرد لە دژی ھێرشەکانی داعشە تاریکپەرستەکان، پارتێک، ھیچ پارتێکی دیکە خۆی لە قەرەی نادات لەرووی قوربانیدان و بەرزیی ھەڵوێستەکانی و ڕاستیی ئاراستەکەی.
پێش کۆنگرە و لە میانیدا و دوای ئەوەی کە بە ھیممەت و پشت و پەنای خوا بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی دێنی، بۆتان ھەیە شانازیی بڕواداران بە سەرۆک بارزانی بکەن، ئەو واریسە ھەرە بەوەفایەی ڕێبازی نەمر و، بەوەفا بن بۆ بەدیھێنانی دروشمەکانی پارتەکەتان کە لە کانگای پێداویستیی گەل ھەڵنجاوە و شەھیدی لەپێناو داوە.
پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەی سەرۆک بارزانی نوێ دەکاتەوە، چونکە شوێنەکە پێویستی پێیەتی؛ ھەروەھا گەل و حیزب و ئێستاش بۆ پەڕینەوە بەرەو داھاتوو.
باسکردنی پارتیتان درێژە دەکێشێت و بەشێکی زۆر لە لاپەڕەکانی مێژوو ھەروەھا دروستکردنی مێژوو پڕ دەکاتەوە، چونکە پارتێکە لە کانگای مێژووەوەیە، مێژووی گەل و لەگەڵی تێک ئاڵۆزکاوە ھەر وەکو تێکاڵۆزیی کات لەگەڵ زەمان‌.

  • له‌ ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مانی عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌

ھەواڵی زیاتر