ئافره‌ت و گۆڕانكاری

دهۆك به‌رۆژی

به‌ پێی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌گوترێ ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵن و هه‌موو شمان له‌و راستیه‌ ئاگادارین كه‌ ڕێژه‌ و ئاستی خوێنده‌وارانی ئافره‌ت ڕۆژ به‌ ڕۆژ ده‌چێته‌ سه‌ره‌وه‌،كه‌چی به‌ داخه‌وه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ دونیای ئه‌مڕۆی به‌په‌له‌ پێشكه‌وتوو دا كه‌ڵك وه‌رگرتنه‌ له‌ سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌ و پێكهێنانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتن و خوڵقانی نوێكاری و مشوور و چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه‌ی تێدا به‌دی بكرێت. له‌و نێوانه‌دا دۆزینه‌وه‌ی ناسینی تواناكانی ئافره‌تان و ڕێنوێنی ئه‌و توانایانه‌ ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی به‌ر چاوی هه‌بێت له‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ به‌رزترین وزه‌ی ئه‌و چینه‌ به‌رفراوانه‌.ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ ئاسته‌نگ و رێگر له‌ به‌رده‌م چالاكییه‌كانی ئافره‌تان له‌ كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا پولێن بكه‌ین،ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌هۆی ئه‌و سێبه‌ره‌ی كه‌ ئایدڵۆژیای ئایین به‌ سه‌ر كۆمه‌لگه‌یدا كێشاوه‌،ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌وێت،كه‌ ئه‌ویش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ ئافره‌ت ته‌نانه‌ت بۆ خۆشی كۆسپی سه‌ره‌كی بێت له‌ ڕه‌وته‌كانی به‌ره‌وپێشچوون،بۆ نموونه‌
یه‌ك:له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ ئاسته‌نگ و ڕێگر له‌ به‌رده‌وم چالاكییه‌كانی ئافره‌تان له‌ بواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ره‌فتاری خودی ئافره‌ته‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕ به‌ خۆبوونیان كه‌مه‌ وبیرێكی نیگه‌تێڤیان سه‌باره‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌.
دووه‌م: هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌ وه‌ك ڕوانگه‌ی نیگه‌تیڤ سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی ئافره‌ت،كه‌ ئافره‌ت ته‌نیا ئه‌ركی به‌ خێوكردنی منداڵ وماڵدارییه‌.
سێیه‌م:هۆكاری نه‌خوێنده‌واری وه‌ك ده‌زانین ئافره‌تان به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاواندا خوێنده‌وارییان كه‌مه‌ زۆربه‌یان ده‌ستیان به‌ ئامرازی په‌روه‌رده‌یی وفێركاری ڕاناگات.
چواره‌م:كۆمه‌لگه‌ی پیاوه‌سالاری،له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌ به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنن،زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ ئافره‌تان توانای جه‌سته‌ییان لاوازه‌ كاریان ته‌نیا ئه‌ركی مااڵدارییه‌.
پێنجه‌م:ڕوانگه‌ی كۆنه‌ پارێزی، به‌ جۆرێك له‌ ڕوانگه‌ی كۆنه‌ پارێزییه‌وه‌ ئافره‌تان به‌ درێژاییی مێژوو له‌ ڕه‌فتار و خوو و ڕه‌وشتی به‌ هه‌ڵه‌وه‌ به‌دیهاتووه‌ و ئه‌وانه‌ی ڕازی كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ قه‌بووڵكردنی چالاكی له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نیا قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ هاوسه‌رێكی گوێڕایه‌ڵ و دایكێكی باش بن بۆ منداڵه‌كانیان.
شه‌شه‌م:جیاوازی له‌ جۆری په‌روه‌رده‌، زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ سوننه‌تییه‌كانی كوردستان كچه‌كانیان ترسنۆك و شه‌رمن بار هێناوه‌،ئه‌وان هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ ڕه‌وتی ئه‌زموونه‌كانی به‌ توانابوون و خوڵقاندن و بڕیاردان بێبه‌شن.
ئێستا به‌ر له‌ هه‌موو شێتك پێویسته‌ ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت كه‌ سه‌ره‌كیترین رێگاچاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئافره‌ت،به‌دیهێنانی گۆڕانكارییه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا واته‌ له‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ كه‌ بنه‌مای دروستبوونی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و جیهاندا. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت وه‌ڵامده‌ری ئه‌و مه‌جالانه‌ی نه‌بێ، ئه‌وه‌ له‌ كێبه‌ركێدا به‌رده‌وام له‌ دواوه‌یه‌، كه‌واته‌ پێویسته‌ ئافره‌ت له‌ مه‌ڕ هه‌بوونی ئه‌و توانا بێسنووره‌ی كه‌ له‌ ده‌روونی خۆیدایه‌،ئاگادار بێت كه‌ به‌ هۆی ئه‌و توانایه‌ ده‌توانێ گۆڕانكاری له‌ بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ و ته‌نانه‌ت وڵاته‌كه‌شیدا پێك بێنێ،ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌توانێ ببێته‌ هۆی پێكهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت و هه‌ڵگری بیرێكی تایبه‌ت و بڕوایه‌كی سه‌ربه‌خۆ،پێویستی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێكه‌ له‌و تایبه‌ت و هه‌ڵگری بیرێكی تایبه‌ت و بڕوایه‌كی سه‌ربه‌خۆ،پێویستی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێكه‌ له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه‌ وه‌ك هێزێكی سه‌رچاوه‌ گرتوو جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌.