فازڵ میرانى
باسی ئه‌و ڕژێمه ده‌كه‌م، كه دروشمی دیموكراسییه‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه، یان ئه‌وه‌ی به‌شێكی جێبه‌جێ ده‌كات و وا بیر ده‌كاته‌وه، كه به‌ش هه‌موویه‌تی ـ كه هه‌ڵبژاردنه.
دیموكراسییه‌ت دره‌ختێك نییه له شوێنێك بیگوازیته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه و گه‌شه بكات و به‌رهه‌م بدات، ته‌نانه‌ت دره‌ختیش ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا گونجاو نه‌بێ بۆ ژیانی، سیس ده‌بێت و ده‌مرێ، به‌ڵام با وا دابنێین دیموكراسییه‌تی عیراق دره‌ختێكه، ئایا ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بۆڕه‌خسا ئاو بخواته‌وه و باڵا بكا و به‌رز بێته‌وه؟
ده‌گوترێت ئه‌مه له سه‌ره‌تایه‌تی، من ده‌ڵێم دیموكراسییه‌ت بیر و باوه‌ڕ و عه‌قیده‌یه وه‌كوو هه‌ر بیر و باوه‌ڕێكی دیكه، نابێ به‌هه‌ڵه‌دا بچی له مه‌رجعییه‌ته‌كه‌ی و به‌پێی هه‌وا و ویست جێبه‌جێیان په‌یڕه‌و بكرێت؟ ئه‌م (دیموكراسییه‌ت)ه وه‌كوو ده‌رمان وایه، ده‌رمانیش هۆكاری به‌كارهێنان و به‌كارنه‌هێنانی هه‌یه و ئاسه‌واریشی ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ش ده‌بێڕاده‌ی گونجاوی بۆ سه‌رفكردنی دوای ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ڕه‌چاو بكرێت.
دیموكراسییه‌ت وه‌كوو موماره‌سه و كارپێكردن به كۆتایی پله‌وپایه كۆتایی پێ نایه‌ت، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێته بانگه‌شه‌ی دیموكراسییه‌ت به مه‌رامێكی په‌یوه‌ست به مه‌رج و، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ستییه‌كه‌ڕۆیی، پێویستییه‌كه‌ی عه‌قیده‌شڕۆیی، ئه‌میش ده‌بێته هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆ و غه‌ریب،یاخود به واتایه‌كی دیكه: ئه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ ملكه‌چیی ئه‌و كه‌سه (بكه‌ر) به‌ره‌و هه‌ره‌س له‌وه‌ی تیایه‌تی له پابه‌ندنه‌بوون نه به (مۆڵه‌ته‌كانی دیموكراسی) و نه به ویسته‌كانی، ئه‌م دوو ڕسته‌یه‌م له فیقهـ وەرگرتووه.
مه‌بەستم كه‌سێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو كه‌سانێك پله‌یان وه‌رگرت و كه‌سانێكی دیكه‌ش ئێستا ئاواتیان پله‌وه‌رگرتنه و كاری بۆ ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ كرا و پله‌یان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وه ڕه‌فتاریان جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پله‌كه‌یان بۆ نوێ نه‌كرایه‌وه‌یانیش گواسترانه‌وه بۆ پێگه‌یەكی دیكه و، وه‌كوو ئاشكرایه كه پێگه و پله باڵاكان له عیراقدا به سه‌ر ته‌رم و ڕوفاتی سه‌دان هه‌زار شه‌هیددا له كوردستان و ته‌رمی سه‌دان هه‌زار عیراقی و ملیۆنه‌ها بریندار و په‌ككه‌وته و یه‌تیم و بێوه‌ژن و نه‌دار و هه‌ژاردا تێپه‌ڕی.
هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك لە نموونه‌ی ئه‌م جۆره بێبه‌ش نییه، به‌ڵام له ژینگه ساغ و ته‌ندروست و ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌ڕۆن، كه‌م ده‌بن و قه‌تیس ده‌بن.
ئه‌گه‌رنا نامۆ و غه‌ریبه حیزبێكیان بزووتنه‌وه‌یه‌ك سوور بێت له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی پیاوێك بۆ پله و پێگه‌یەك كه گوایه بۆ خزمه‌تی گشتییه و هه‌ر كه ئه‌و كه‌سه ناوه فه‌رمییه‌كه‌ی لێ نرا، ئێدی ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كار بكات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بیروڕا كه له لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی ته‌نانه‌ت بۆ وانه‌ی ئینشاش له وانه‌كانی زمان، ناشێت. ڕێزبه‌ندكردنی ڕسته ته‌نها بۆ به‌دیارخستنی توانایه بۆ به ڕه‌وا و شه‌رعیكردنی ناهه‌قه.
متمانه‌ت ئه‌ی جه‌ماوه‌ر، ده‌بێ له‌و شوێنه بێت كه ئه‌و حیزب و بزووتنه‌وانه‌ی گوێ به متمانه و بڕواتان ناده‌ن ناچاریان بكات هه‌ست بكەن و ئه‌و كه‌سه ناچار بكات كه متمانه‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه زویر بێت و گله‌یی بێبنه‌ما بكات. بڕوا و متمانه‌تان ده‌بێ ته‌رازووی پرسیار دابنێت به‌رامبه‌ر پله و ئیمتیازه‌كان، كه ئایا چیت پێشكه‌ش كرد به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستت هێنا؟
دروشم و ده‌ستكه‌وته‌كانی حیزبه‌كه‌مان زۆر كاری له‌پێشه بیكات، وه‌كوو وه‌فایەك بۆ مسته‌فا بارزانی و ئیدریسی هه‌میشه له ویژدانا زیندوو و، ده‌ستی سه‌رۆك مسعود بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌گوشین بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و كاری باشتر. هه‌رچه‌نده ئێمه له گۆڕه‌پانێكی چۆڵ نین، ئێوه ده‌بینن و گوێتان له هه‌واڵه‌كانی دادوه‌ری و ده‌ستپاكی و هه‌ندێ لێدوانی چاودێریی په‌رله‌مانی فیدراڵ ده‌بێت، كه هه‌وڵی ئه‌وانه كورت ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن له‌سه‌ر حیسابی دادگه‌ری و داد و مافه‌كان و، ئه‌وه‌یه ده‌بینن كه یه‌كێكیان شوێنه‌كه‌ی جێهێشت چۆن دروشمه ڕیكلام ئامێزه‌كانی كپ ده‌بن و، له هه‌مان كات ده‌بینن كه پیاوه‌ڕه‌سه‌نه‌كان هه‌ر خۆیانن و ناگۆڕێن و پله و پایه هیچ كاریگه‌ریێكی له سه‌ریان نابێت و نایانگۆڕێت و له ڕێگاڕاسته‌كه‌ش ده‌رناچن.
نموونه‌ش ژیاننامه‌ی سه‌رۆك بارزانییه، وه‌كوو نموونه‌یەك دێنینه به‌رچاوتان و هیچ كه‌سێكیشی له‌گه‌ڵ به‌راورد ناكه‌ین.
*سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان