سالار عوسمان
داستانی پردێ و ماناکانی
کە دەڵێم داســـتانی پردێ، دیارە ڕەمزە بۆ چەمکی بەرگری و شکان، دیارە مەبەستیشـــم هەر پردێ نییە، مەبەستم سەرجەم داستانەکانە (شـــنگال، ســـحێلا، مەحموودیە، گوێڕ و مەخمـــوور) و هەموو ئەو
شوێنانەی کە پێشمەرگە بەرگریی کرد و بەرامبەرەکان شکان!.. ئـــەو ڕۆژەی بکەرە کوردییەکانی خیانەتی شـــازدەی ئۆکتۆبەر خاکی کوردســـتانیان تەسلیم کرد، ئیرادەی کورد، پێشمەرگە و ئازادیخوازان بوون بە ئاگر، ئاگرێک خیانەت و نەیار و سوپا و تەنانەت ئەبرامزیشی تێکشکاند، دەبێ نەوەی تازە ورد ئەو ڕۆژانە بخوێنێتەوە، دەبێ ڕستەی نیشتیمانپەروەری و خیانەت لەیەکتر جیابکاتەوە، دەبێ بیرمان نەچێ کـــێ گیانی بەخشـــی و بەرگری کرد و، کێیش پێش ســـوپای عێراق کەوت، دەبێ خەڵک جارێکی تر لێدوانەکان، وێنەکان، بەیاننامەکان و تەنانەت فرمێسەکانیش بخوێنێتەوە، لە خوێندنەوەیاندا باش و شاش، نیشتیمانپەروەر و خیانەتکار لەیەکتر جیا بکاتەوە، بە نەوەکان بڵێ:
ئەمە رێی ڕاست و ئەوەش ڕێی چەوت و چەوێڵ! ماناکانی داستانی پردێ زۆرن، لەوانە: – کورد خاوەنی هەیە. – کورد و بەرگری لەیەکتر جیا نابنەوە. – گیانفیدایی پێشـــمەرگە و خەڵک بنەمای مانەوەن و دەبێ پتر پەرە و پەروەردە بکرێت. – لەبەردەم ئیرادەی کورددا، میلیشیاکان چۆک دادەدەن. – نایەکڕیزیی کورد گەورەترین دوژمنی کوردە. – جیهان لەگەڵمان دەمێنێتەوە ئەگەر یەکدەنگ و یەکڕیز بین. – فرمێسکی پێشـــمەرگە، ڕۆندکی ژن و گەنج و پیری نیشتیمان پێی گوتینەوە: کوردستان واتە ژیان و مردن!.. – لە هەموو ئەوانە سەرنجڕاکێشتر: بوون و ڕۆڵ و پێگەی یەکلاکەرەوەی ســـەرۆک مەســـعود بارزانی-یە لە نێوخۆ و دەرەوەدا، کە مێژوو بە شانازییەوە بۆ نەوەکان دەیگێڕێتەوە. – مانای هەرە تاڵی داســـتانی پردێش ئەوەیە: زۆڵە کورد هەن و هەر دەشمێنن، بەڵام ڕەش ڕەش دەچنە نێو مێژووەوە!.. – دوماهی، لە پێنجەم ســـاڵیادی ئەم داستانە مەزنەدا دەمەوێ سەری ڕێـــز و نەوازش بۆ شـــەهیدانمان دابنوێنین، بە بریندارەکانمان بڵێین: ساڕێژ و سەلامەتی و، بە پێشمەرگەیش بڵێین: ئێوە قارەمانی گەلێکی پارچەکراوی زەمەنی بێمروەتیی سیســـتەمی نوێی سیاسەتی جیهانن،
بەڵام وەک چیاکان سەرتان بڵندە و ناچەمێنەوە!.