فازڵ میرانى*
ئێمه بێ له‌خۆباییبوون پارتێكین سه‌ركردایه‌تیه‌كى ژیرمان هه‌یه و پیاوه‌تى و ویژدانى هه‌رده‌م ئاماده‌یه و ره‌نگه سه‌ركردایه‌تیه‌كى هه‌ره دیاربێت ئه‌گه‌ر تاك نه‌بێت كه پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوێسته كۆتاییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى تواناى زیاتر ببێت له متمانه به‌خۆ له وه‌رگرتنى بڕیار و له ئه‌ستۆگرتنى ده‌ره‌نجامه‌كانى. ئه‌مه به‌شێكه له كولتوورى مسته‌فا بارزانى نه‌ك كولتووره‌كه هه‌مووى، چونكه بارزانى له سیستمه‌كه گه‌ییشت و خۆى به‌شێوه‌یه‌ك بۆى ئاماده‌كردبوو كه تواناكانى تاكى كوردستانى وه‌گڕخست و رێڕه‌وى ململانێى به‌ره‌و به‌رگرى گۆڕى، كاتێك كه به‌رگریه‌كیش وه‌كوو به‌رگرى گه‌لى كوردستان دێته ئاراوه بێگومان حوكم له‌سه‌ر سیستم ئه‌وه‌یه كه شایه‌نى ئه‌ركى سه‌ركردایه‌تى و به‌ڕێوه‌بر‌دنى ده‌وڵه‌ت نییه.
به‌راوردكارى له‌نێوان شێوه‌كانى حوكمرانى كۆنى عیراقى زۆر ده‌خایه‌نێت و درێژه ده‌كێشێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بییخه‌ینه نێوان سه‌رده‌مى پاشایه‌تى و كۆماریش، چونكه كێشه‌كه له ورده‌كاریه‌كاندایه و له‌و ورده‌كاریانه‌ى كه باس و خواسى زۆرى ده‌وێ و له‌و ورده‌كاریانه‌ى كه زۆرى ده‌وێ ئه‌و هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانى رژێمه‌كانى نێوان(1921ــ 2003)یه‌و هه‌روه‌ها دواى 2003، ئه‌ویش رۆژێك دێت به‌بێلایه‌نى باسى لێوه‌بكرێت كه زۆرى له‌سه‌ر بگوترێت و كه‌مى بۆ بگوترێت.
له 13 سێزده‌ى ئه‌م مانگه لاپه‌ڕه‌ى قۆناغێك و هه‌ندێك ناو پێچرایه‌وه، كه هه‌ندێكى به‌پێى پره‌نسیپێك ده‌جه‌نگا شه‌رمى لێ نه‌كاته‌وه و به‌شێكى دیكه قه‌یران دواى قه‌یرانى دروستده‌كرد و بۆردومانى به‌كارهێنا و یاساى نیشتیمانى پێشێل كرد كه ئه‌م كردارانه به‌تاوان هه‌ژمار ده‌كات و سزاى له‌سێداره‌دانى له‌سه‌ره و یه‌كه‌م دێڕه‌كانى لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌ستى پێكرد كه پێى ده‌گوترێ تێپه‌ڕاندنى چه‌قبه‌ستوویى و ئه‌وه هیواو ئاواتمانه. به‌ڵام ئومێدێك به‌بێ هه‌نگاوى راست و جیددى به‌ره‌و راستكردنه‌وه‌ى سیستم وه‌كو ئه‌و لاپه‌ڕیه كه هه‌مان هه‌ڵه‌ى لاپه‌ڕه‌ى پێش خۆى و پێشوو و پێشووتر دووباره بكاته‌وه.
ناچمه نێو ورده‌كارى نه چه‌قبه‌ستوویه‌كه و نه به‌و كردارانه‌ى هۆكارى زیادبوونى بوون، به‌ڵام به‌ساده‌یى و بێلایه‌ن و به‌زمانى هاووڵاتى، ئه‌و هاووڵاتییه‌ى له وڵاتى خۆى دا به‌دواى هاووڵاتیبووندا ده‌گه‌ڕێ له‌ژێر سایه‌ى سیستمێك‌دا، ده‌پرسم: ئایا ئه‌م چه‌قبه‌ستووییه به‌هۆى وشكه ساڵى له به‌سراو دیاله بوو؟ ئایا ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه سروشتیى و دروستكراو بوو به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى چینێك كه هه‌ژارتر ببوو، یاخود بۆ پاراستنى خوێن و ماڵى عیراقییه‌كان؟
ئه‌م پرسیارانه و هى دیكه‌ش جیابوونه‌وه و دووركه‌وتن نییه له واقیع، به‌ڵكه پرسیارگه‌لێكن ده‌بێ وه‌ڵامیان بدرێته‌وه كه په‌یوه‌ندى به به‌رپرسیاره‌تى ده‌سته‌ڵات هه‌یه به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانى، نه‌ك رێگاى پێچ و په‌نا بگرێته‌به‌ر به مه‌به‌ستى په‌رده‌پۆشكردنى گوناح و هه‌ڵه‌كان به چه‌ند تویتێك وێنه‌ى فۆتۆگرافى و گرته ڤیدیۆیى كه له سێبه‌رى دۆڵێك پیشانى ده‌دات و هاووڵاتیانیش له دۆڵێكى وشك و بێ نان و ئاو.
ئه‌و لێدوان و ژاوه‌ژاوه‌ى پێش هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و دواى ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بوو. له ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌داخه‌وه ئه‌و نه‌خشه‌ى كه له مێشكێك دابوو ده‌یه‌وێت تاكه بڕیار به‌ده‌ست بێت و قۆرخى بكات و له‌وه‌ش ناگات كه به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى قه‌یرانه قورسه‌كانى له‌سه‌ر خاكى عیراق، دانپیانانه به لاوازى سیستمه‌كه.
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى كولتوورى بارزانیش كه له‌سه‌رتادا باسمكرد هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو كه یه‌كێك له كولتووره‌كانى هه‌وڵ و بانگه‌وازه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانى یه بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه و هه‌روه‌ها بانگه‌وازى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نیچیرڤان بارزانى بۆ لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كاروانى ململانێكانیان بێننه هه‌ولێر به‌ڵكو له‌وێ گه‌رمى ئه‌و كێشمه كێشه ساردكه‌نه‌وه.
ئێمه واى ده‌بینین كه پرسه‌كه پرسى پۆست نییه و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه واقیعبینانه هه‌نگاو ده‌نێین بۆ پێشكه‌شكردنى ئه‌و كه‌سه‌ى كارى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین بۆ راستكردنه‌وه‌ى سیستم و به‌ره‌وپێشبردنى.
ماڵى بارزان رۆڵێكى زۆر گه‌وره‌یان گێڕا له كاروانى چاكسازى سیستم له قۆناغه جیاجیاكانى، ته‌نانه‌ت له قۆناغه‌كانى خه‌باتى چه‌كداریش و پێداویستییه‌كانى ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌یشیان له چاكسازى ته‌واوكرد له واقعێكدا كه هێشتا ناجێگیره و به‌بوونیشى هێشتا ئامێر و ئامرازه‌كانى مسته‌فا بارزانى هه‌ڵده‌گرین له وه‌فا بۆ هاووڵاتیانمان و فراوانى دڵمان هێشتا هه‌ر گه‌وره‌یه و به هۆى لێدوانێك یان كردارێكى كه‌سێك كه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته هۆشیارى واقیعبینى، به‌رته‌نگ نابێت.
*سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان