هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

خەسڵەتی جوانیی لە مانای موزیکیدا

ئامانج غازی


بناغەی بەردەوامی هونەری هەمیشە ئەم گونجاندنەیە لەنێوان ئەوەی هونەرمەنـــد دەیخوڵقێنێت و ئەو بیرۆکەیـــەی کە پەرەی پێ دەدات، چونکە هونەرمەند هەمیشـــە گرنگی بەبابەتێک دەدات بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزیـــی ئەو کارە هونەرییەی کە ئامانجێکی هاوبەش لە کۆمەڵگادا بەدیدەهێنێت. کەلەپوور هەمیشـــە ژیانێکی نوێبووەوەیە و نەبووەتە بزووتنەوەیەکی دەق کراو بۆیە ئێستای ئێمە ناتوانێ نوێنەرایەتییمان بکات گـــەر ڕابردووەکەی لە نێو ڕۆحماندا بـــە زیندوویی نەمابێتەوە. هەر گۆرانیەک نەتوانێ گوزارشـــت لـــە دوێنێ و ئەمڕۆ و ئایندە بکات ناشـــێ وەکو کەلەپووریکی زیندووی ئاماژەدار بکریتە چەقی داهێنان. تاقیکەرەوەکان و تیۆرییەکانی دەروونناســـان و ڕەنگدانەوەی زانایانی موزیک و ئاوازدانەرەکان هێشـــتا لەســـەر ئەوە موکوڕن کە کەلەپوور هەوێنی شـــاکار و نمونەی مانەوەی شوناســـی نەتەوەیین بۆ نموونە کۆپلاند ئاماژە بـــەوە دەکات کە لێرەدا دوو تیۆری دژ بە یەک هەن: یەکەمیان ئەوەیە کە مانای موزیکی لە نێو خودی موزیکەکەدا کەڵەکە بـــووە و لە دەرەوەیدا هیچ مانایەکی ئەوتۆی نییە. نووســـەرانی ئەم بیردۆزە بە خاوەنی تیۆرە ڕەهاکان ناو دەبرێن. تیۆری دووەم ئەوەیە کـــە موزیک ماناکانی خۆی ئاماژەن بە شـــتەکان و نیشـــانەکانی لە ســـەرەوە و دەرەوەی میلۆدییەکەدا دەبینین. لایەنگرانی ئەم تیۆرەش
بە تیۆری (پەیوەستبوون) دەناسرێن. لەشـــێوەی فاکتـــەری ئەزموونـــی و بیرۆکەی فیکریـــدا موزیک ماناو خەسڵەت و کردار و هەستەکان دەگوازێتەوە کەپەیوەندی بەجیهانێکی بەرزتـــرەوە هەیە لـــەوەی کە هەیەتی. هەرچەندە هـــەردوو گروپەکە بەئـــازادی ڕاوبۆچوونەکانیـــان هەڵدەگرن، بەڵام ئاشـــکرایە کە مانا ڕەهاکان و مانا ڕاوێژکارییەکان بۆ هەردوولا یەکلاییکەرەوە نین هەردوو تیۆرەکـــە دەتوانن لە هەمـــان پارچەی موزیکدا پێکـــەوە ماناکانیان ببەخشن، وەک چۆن لە هەمان هۆنراوە یان وێنەی ئاوازدا دەیکەن. جوانی لە کەلەپوور لەڕوی فیکرییەوە هێشـــتا لەباوەشی فەلسەفەدا گەورە دەبێت، تا ئەو کاتەی گوتـــراوە کە ئەو دوا منداڵە کە فەلســـەفە بەرهەمی هێناوە. بۆیە جوانناســـی دەبێت زانستێک بێت کە مامەڵە لەگەڵ (پرەنسیپە گشـــتییەکانی دیـــاردەی هونـــەر و جوانـــی و وەرگرتنـــی ڕەهەندی جوانناسی هونەر وەک تەرکیزێکی گرنگی خۆی بۆ دەستنیشانکردنی چەمکە ئێســـتێتیکیەکان و نیشاندانی تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانیان
بەئامانجی شیکردنەوەو ڕاڤەکردنیان