فازڵ میرانى
ئه‌گه‌ر بمه‌وێ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی دوایی له عێراقدا بكه‌م بۆ خوێنه‌ر، ئه‌وا كۆكردنه‌وه‌ی له چه‌ند پرسیارێكدا، تێگه‌ییشتنی ئاسانتر ده‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ی ئاڵۆز و قووڵی بكاته‌وه.
١ـ ئایا ئێمه له قه‌یرانداین، ئایا ئه‌وه ده‌ره‌نجامی رووداوه‌كانی 2018هن و، ئایا كۆتاییهات یانیش سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه؟
قه‌یرانه‌كه‌مان كۆنه و له‌وانه‌یه دووباره ببێته‌وه‌و ئاڵۆزتر بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستنیشانی نه‌كه‌ین و دانی پیانهنێین و توانا به‌كار نه‌هێنین بۆ گوڕینی بۆچوونه‌كان.
٢ـ هه‌ردوو هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی قه‌یران:
شێوازی بیركردنه‌وه له چۆنییه‌تی په‌یڕه‌وكردن و به‌كارهێنانی ده‌سته‌ڵات و شڵه‌ژاویی و بێسه‌روبه‌ری بڕیاری ئابووری.
٣ـ هۆكاری دیكه:
میراتێكی كه‌ڵه‌كه‌بووی دواخراو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و زۆرترینیان ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ن كه دوای به‌سه‌رچوونی كات بیریان لێكراوه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ری به‌سه‌رچووه له‌گه‌ڵ چه‌سپینی بڕوایێك كه هه‌لی بڕیار بۆ پله و پایه‌یێك ده‌ستكه‌وتێكی كه‌سییه له واقیعێكدا پێشبڕكێ ده‌كرێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت له سایه‌ی ئه‌و فه‌وزاو بێسه‌روبه‌رییه.
هه‌روه‌ها پێش كاریگه‌ری و هه‌ژموونی هه‌رێمیش، هه‌بوونی خواروخێچی له به‌رهه‌مهێنانی كارگێڕیی ئیداره‌ی پێویست بۆ پۆستی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته‌ی بهدهستگرت و پێشتر سه‌ركرده بووبێت، ئێستا بۆته سه‌ركرده‌ی پله دوو یانیش سێ و، هه‌مووشیان له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ر به‌ش به‌شێنی حیزبین، ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ی حیزبی و ئیداریش یه‌كه‌میان كاری دووه‌میان په‌ك ده‌خات واته(حیزبییهكه كاری ئیدارییه‌كه په‌ك ده‌خات) به هۆی شێوازه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی بهشبهشێن كه سوودی بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندن نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ره‌سیدی كه‌سانێك بوو كه نامانه‌وێ ناو بێنین.
٤ـ ئایا دوای هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه پێویست به پێداچوونه‌وه‌ی حیساب هه‌یه؟
پێش پێداچوونه‌وه ده‌بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی راستگۆیانه بكه‌ین كه گرنگی پێدان به كوێ درا، ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی كه خۆری نۆی نیسانی لێوه ئاوابوو، ئاسه‌وار و كاریگه‌رییه‌كانی ئابلووقه‌ی به‌سه‌ره‌وه دیاربوو، هه‌روه‌ها ئاسه‌واری كرداری ئه‌و رژێمه‌ی كه هاته سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌ڵام هه‌ڵا هه‌ڵای كرد‌و كردی به پاشمهرۆك و ئاسانكاری بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوی به‌رێت و بیروخێنێ.
بۆیه ده‌ڵێین: به‌راستی و به‌بێ مه‌یل بۆ ئه‌م و ئه‌و، ئایا خه‌ڵكه‌كه هیچی ده‌ستكه‌وت، ئایا زۆربه‌یان هیچیان له‌و دروشمانه ده‌ستكه‌وت كه ئه‌و بزووتنه‌وانه یانیش ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بوون یان ئه‌و گرووپانه‌ی دواتر له ده‌ره‌نجامی حیزبه‌كانی دیكه دروستبوون یان ئه‌و حیزبانه‌ی به سروشتی له‌دایكبوونیان ئه‌وانه‌ی له‌راستیدا رووی حیزبی دیكهیانیش وڵاتی دیكه‌ن؟
له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه گرنگه بیر له‌و گرنگیدانانه بكرێته‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تی سیستمی حوكمڕانی ئێستان، كه ئایا گرنگی به مه‌ده‌نییه‌ت زیاتر ده‌دات یانیش به سه‌ربازی. ئایا پلانه‌كانی چاكسازی كه سیستمه‌كان ده‌یانگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ته و هاوته‌ریب ده‌بێ یاخود تاك و یه‌كلایه‌نه و مه‌به‌ست لێی به‌ده‌ستهێنانی به‌شی خۆیه‌تی له ده‌سته‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌ڵێ ( حه‌شر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جه‌ژنه )؟
ئه‌گه‌ر بهشبهشانهی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانیش دووباره ده‌بێته‌وه چاره‌سه‌ركرا واتای ئه‌وه نییه كه كێشه‌كانی عیراق یاخود به‌شێك لێی چاره‌سه‌ركران، هه‌رگیز، ئه‌مه راست نییه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه قه‌یران یان بانگه‌شه‌ی قه‌یران و پاسدان له نێوان هه‌ڵوێسته‌كاندا وای لێهاتووه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا دووباره ده‌بێته‌وه.
ئاماری گشتی و په‌یڕه‌وكردنی تیۆرێكی ئابووری رێك و تۆكمه كه بۆ جێبه‌جێكردن بشێت و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان و یه‌كسانی پێوه‌ره‌كان و چاودێری ئیداری و، پێش ئه‌وانه‌ش داننان به‌و هێزانه‌ی كه خۆیان له سه‌رووی یاسا داناوه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ بڕیاری ناوخۆیی له هه‌ڵبژاردن بۆ پۆسته‌كان و كارپێكردنی بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بێ جیاوازی له نێوان پێكهاتهیێكیان حیزبێك له ناو پێكهاتهیێكدا، ئه‌م بابه‌تانه ده‌كرێ باری قه‌یرانه‌كان سووكتر بكات و بێگومان ئه‌گه‌ر كاریان پێكرا رێگر ده‌بن له دووباره بوونەوەیان.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان