دیدی تە‌ندروست

عارف ڕوشدی

سەرکردە و حزبی خاوەن دیدی تەندروست و لەبار، ئەوانەن پێش ھەمو شتێکی دیکە (باوەر بەخۆن)، سەرەڕای لەمپەر و رێگرییەکان ماندونەناسانە برەو بە خەبات و تێکۆشان دەدەن لە پێناوی سەرکەوتنی گەل و نیشتیمانەکەیان. بۆیە دەتوانن لەکاتە جومگەیی و ھەستیارەکاندا شارەزایانە ھەڵسوکەوت بنوێنن لە ئاست کێشە ئاڵوزەکاندا و ئاراستەکردنی رووداوەکان بەرەو کرانەوە و چارەسەر. کردنەوەی گرێ کوێرەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی عیراق و زەمینەسازی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی ئەم بۆچونەدایە، کاتێک ھەمو لایەنە سیاسییەکان رویانکردە بارەگای سەرۆک مسعود بارزانی بێ ھۆکار نەبوو، بەڵکو گەیشتنە ئەو ڕاستییە بەرێزیان رێبەری گەلێکە نەک تەنها حزبێک، خەمخۆرانە بیر لە چارەسەری گرفتەکان دەکاتەوە و دوور لە ھەر خۆ سەپاندنێک، دوور لە ھەر خواست و ویستیکی کەسی و حزبی، بەڵکو لە خەمی ئاسودەیی گەل و ولاتدایە، ئومێدمان وایە پاداشتی ئەم ھەنگاوە سیاسییە بوێرانەیە ھاندانی ھەمو لایەنە بەشداربووەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و کوردستاندا بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە ھەر جۆرە دەمارگیرییەک و ڕوو لە ھەماھەنگی و کاری باش و سودبەخش بکرێت لە نێوان ھەولێر و بەغدادا و لەبەر ڕۆشنایی دەستوری ھەمیشەییدا ئەرک و مافەکان پارێزراوبن.

ھەواڵی زیاتر