سە‌ردە‌می پۆست دیجیتاڵی؟

پ.د. نەزاکەت حسێن

تەکنەلۆجیا لە سەرهەڵدانیەوە تا ئێستا لەگەڵ داهێنانی هەر ئامێرێک گۆڕانکاریەکی لەشێوازی ژیانمان کردووە، بۆیە لەگەڵ قۆناغەکانی قۆناغی ژیانێکی دروست کردووە کە گەشەکەی هێناویەتە بەرهەم کە بەسەردەمی دیجیتاڵی ناسراوە واتە لەدەرەوەی ژیانە سروشتیەکە ژیانێکی گریمانەیی دروست کرد، چونکە بەردەوام لەگەڵ گەشەکردنەکانی زیاتر و هەنگاوێکی تر ژیانی بەرەو دیجیتاڵی بردوە ، وەک چۆن مێژوی ژیانی مرۆڤایەتیان بۆ قۆناغ قۆناغ دابەش کردووە، هەر قۆناغە ناسینەوە و تایبەتمەندی خۆی هەیە ، تەکنەلۆجیا و گەشەکەی سەردەمی دیجتاڵیشیان بە قۆناغ دابەشکردووە کە تائێستا ئەوەی ئاماژەی پێکراوە، قۆناغی پێش دیجتاڵیpre-digital- و سەردەمی ناوەراستی دیجیتاڵی mid-digital وسەردەمی دوای دیجیتاڵی post-digital. کەهەریەکە لەم قۆناغانە ناسینەوەی خۆی هەیە بەگوێرەی ئەوگەشە تەکنەلۆجیایەی پێی گەیشتوە و ئەوژیانەی دروستی کردووە، وەک پرۆفیسۆری ئەمریکی tom goodwin دەڵیت” شتەکان بەخێرایی دەگۆڕێن وەک لەپێشتر، ژیانیش واهەستی پێ دەکرێت کە ئاڵۆزتر و دابەش تر دەبێت، بەڵام ئەو رای وایە کە ژیان سادە دەبێتەوە و ئێستا ئێمە لەقۆناغی ناوەراستی دیجیتاڵین و بەرەو پۆست دیجتاڵی دەچین.”

ئەگەر سەیری قۆناغی یەکەم بکەین، قۆناغی پێش تەکنەلۆجیا، ئەم سەردەمە بیرمان دێت کە ژیانی دیجتاڵی و گریمانەیی ئەوەبوو کە لەبەرهەمە تەلەفزیۆنی و رادیۆکان دەمان بینی و دەمانبیست کە واقع نەبوون بەخەیاڵ دەچوینە ناویەوە و وێنامان دەکرد، واتە ژیانی دیجیتاڵی بەهۆی ئامێرەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری دەستی پێکرد، ئامێرەکان هەریەکەیان ئەرک و وەزیفەیەکی هەبوو هاوتەریبی یەکتر بەجیا کاری خۆیان دەکرد. بەڵام بەدەگمەن دوانەیی بوون واتە دوانیان بەیەکەوە ئیش بکەن یان یەکیان ئیشی دوانیان بکات، کڕینی ئامێرەکان لە بازاڕ و خەزێنەکان بوو، ناوی ئامێرەکان بەتاک بوو رۆژنامە، تەلەفزیۆن، رادیۆ..هتد ئەگەر سەیری ئەم قۆناغە بکەین گەشەی تەکنەلۆجیا هێواشە، بەرهەمە تەکنەلۆجیەکان تازە دەبوونە دیجتاڵی، واتە قۆناغی یەکەم باسی ئەوەبوو شتەکان دەبوونە دیجیتاڵی لەفیزیکیەوە. قۆناغی دووەم کە سەردەمێناوەراستی دیجیتاڵیە، ئەم سەردەمە ئەوسەردەمەیە کە ئینتەرنێت ئامێرەکانی کۆکردەوە واتە مەڵتی کردن، ئامێرەکانی زانیاری و کۆمینیکەیشن و تەکنەلۆجیا تێکەڵ بوون لەگەڵ ژیانمان، تەنها ئەوەنەبوو شتەکان لەتەلەفزیۆن ببینی، بەڵکو کارت و سیدی و ئەوانە پەیدابوو کە تەنها ئەوە نەبوو مرۆڤشتەکانلەئینتەرنێتوەرگرێتبەڵکوئەمازۆنو ebayهاتنەئاراوە.
سەردەمی پۆست دیجیتاڵ، لەبەر ئەوەی ناونیشانی بابەتەکەم ئەمەیە زۆر لەسەر ئەمە دەوەستم ئایا ژیان چی لێ دێت؟ دەگەرێنەوە بۆ سەرەتا یان نا ، ژیان سادەدەبێتەوە؟ ئایا ئەم سەردەمە وەک سەردەمی پێش دیجیتاڵی وامان لێ دێت دیجتاڵ بوون هەست پێنەکەین؟ لەم سەردەمەدا دیجیتاڵ بوون وا تیکەڵ دەبێت لەگەڵمان ، چەمکەکە دەگۆردرێت بۆ باک گراوند، واتە وەک چۆن ئۆکسجین هەست پێ ناکەین تا لێمان نەبڕێت کارەبا لەماڵەکانمان هەست پێ ناکەین تانەبڕێت، ئاواش دیجیتاڵی دەبێتە بەشێک لەژیانمان، تەکنەلۆجییای دیجیتاڵی دەبێتە بڕبڕەی پشتی ژیان، ئینتەرنێت ئەبێتە بەشێکی وا لەژیان تەنها لەکاتێکدا دەپچڕدڕیت هەستی پێ دەکەین، ماڵەکانمان هەمووی دەبێتە ماڵی زیرەک، ڤیدۆیۆ دەورمان دەدات، دەبێت پارەبدەین بۆ دەسکەتنی ناوەڕۆکی بەرهەمە میدیایەکان ، مرۆڤەکان لەدایک دەبن زگماک بەدیجیتاڵی، باوکان و دایکان وەک ئێستە توشی دڵەڕاوکێ نابن لەبەرامبەر دیجتاڵ بوونی منداڵەکانیان یان بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا، منداڵ لەساوایەوە دەست دەکات بەبەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و لەگەڵیدا دەڕوات و ئامێرە یەک لەدوای یەکەکانی بەکاردەهێنێت، دەبنە بەکاربەرێک کەهەموو چواردەوریان دەدرێت بە رێکلامەکان، بڵاوکەرەوەکان و کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوە گەورەتر دەبن لەحکوومەتەکان و دەبنە خاوەنی داتا و زانیاری زۆر کۆنترۆڵی هزرو ڕەفتاری بەکارهێنەرەکانی دەکەن، حکوومەتەکان ملکەچ دەبن بۆ داواکری هاووڵاتیان و چالاکیەکانیان نەک بە پێچەوانەوە. شتەکان زۆرتر دەبنە خەیاڵ. لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە سەردەم سەردەمی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد و ژیانی رۆبۆتەکان دەبێت. ئیتر مرۆڤ لەگەڵ رۆبۆتەکان دەکەوێتە کێبڕکێ و ململانێیی ژیان، کە شوێنی ئیشی لێ دەگرێت، قۆرخکاری لەژیانی ئابوری و سەربازی و زۆربواری تری ژیانی بۆ دروست دەکات، مرۆڤ توشی نامۆبوون دەبێت، تا دەکەوێتە ئەوپرسیارە لەخۆی ئایا من مرۆڤم ؟ چونکە رۆڵەکانی کەم دەبێتەوە و پەراوێزدەخرێت وەک پسپۆڕەکان پێشبینی ئەوە دەکەن کە چینی ئیهمال’تەوەزەل’ Useless Class بەرهەم دێت لەمرۆڤەکان، لەسەروی ئەوەشەوە لەگەڵ ژیانێکی زیرەک و بێ هەست ئیش دەکات کە ئامێرەکانی
زیرەکی دەستکرد و رۆبۆتەکانن.

ھەواڵی زیاتر