بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ساڵێک دوای هەڵبژاردن لە عێراقدا
ســـاڵێک لەمەوبەر هەڵبژاردنی پێشـــوەخت لە عێراقدا کرا، کە یەکێک بوو لە داخوازییەکانی خۆپیشـــاندانەکانی ساڵی 2019، بۆ ئـــەوەی حکوومەتێکی نوێ پێک بێت تا داخوازییەکانی تری خۆپیشـــاندەران جێبەجێ بکات، بەڵام هەڵبژاردنی پێشـــوەخت حکوومەتـــی پێشـــوەختی لێ بەرهـــەم نەهات کە مەبەســـتە ســـەرەکیەکەی هەڵبژاردنەکە بوو. ســـاڵێک، نـــەک تەنیا لەبەر بـــێ بودجەیی هیچ بەرنامە و کارێکـــی بەرهەمداری تێدا نەکرا، بەڵکو لەو ساڵەدا خەڵکی عێراق لە دۆخێکی زۆر خراپی ئەمنی و لە ژێر پەســـتانێکی گەورەی دەروونیدا ژیانیان بەســـەر برد. بەفیڕۆدانی ٣65 ڕۆژ تەنیا لە عێراقدا بە ئاســـایی و بە ئاسانی
بۆ نوخبەی سیاسی دەچێتە سەر. بەڕێوەبردن (Management) وەک زانست و هونەر و پرۆسە بە شێوەیەکی گشتی، بنەما و داڕێژەری پەرپێدان و گەشەپێدان و پێشخستنی وڵات و کۆمەڵگایە و بەڕێوەبردنی کاتیش (Time Management) لە هەر توخمـــە گرنگەکانی بەڕێوەبردنە. بە فێڕۆدانی یەک ساڵ لە ژیان و گوزەرانی وڵاتێک مانای وایە کات گرنگی و بایەخێکی ئەوتۆی نییە لە عێراقدا وبەبێ گرنگیدان بە کاتیش هەموو هەوڵێک بۆ بەڕێوەبردنی باش چ لەســـەر ئاستی تاک و چ لەســـەر ئاســـتی دەوڵەت و کۆمەڵگا شکست دەهێنن. کات، هەر وەک ســـتیڤ جۆبز دەڵێت، (ئاشکرایە کە بەنرخترین ســـامانێک هەموومان هەمانە، کاتە). وەک هەموو سامانێکی تر پێویستە بە باشترین شێوە کەڵکی لێ وەربگیرێت و بخرێتە گەڕ. گرنگترین سامان و سەرمایە بۆ بەڕێوەبردنی هەر کار و پرۆژەیەک کاتـــە و باش بەکارنەهێنانـــی یان بەفێڕۆدانی لـــە کارامەیی و بەرهەمداریـــی و کاریگەریی ئـــەو کار و پرۆژەیە کەم دەکاتەوە. چارلس داروین، زانای بەناوبانگ دەڵێت (ئەو کەســـەی تەنانەت یەک ســـەعات لە کاتی خۆی بەفیڕۆ بدات نرخی ڕاســـتەقینەی ژیان نازانێت). ئێمە زۆرجار باســـی (حوکمڕانیی بـــاش) دەکەین کە دەکرێت بڵێین بە کورتی بریتییە لە بەکارهێنانی ســـامان بە شێوەیەکی کارامە و باش، جا ئەو ســـامانە پارە بێت، مرۆڤ بێت یان کات بێت. لە حوکمڕانی ئەمڕۆی عێراقدا هەرســـێ سامانەکە بەفێڕۆ دەدرێـــن و ئەمەش بۆتە بەشـــێک لە کولتـــووری حوکمڕانی لە
عێراقدا