ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

ئانی ئێرنۆ
ئەمساڵ 2022 خەڵاتی نۆبڵ لە ئەدەبدا، بەر خاتوو: (ئانی ئێرنۆ) کەوت. ئەوە یەکەمین جارە، بازی ئەو خەڵاتە، لەســـەر شـــانی خاتوونێکی فەرەنســـایی بنیشێتەوە. تا ئێستا شـــازدە خاتوون خەڵاتی نۆبڵیان لە ئەدەبدا وەرگرتووە، یەکەمینیان (سەلما لاگەرلۆف) ی ســـوێدی بوو. خەڵاتی نۆبڵ دەوروبەری میلیۆنێک دۆلارە، کە لێی دەپرســـن: چی لەو پارەیە دەکەیت، ئانی ئێرنۆ دەڵێت: هێشتا بیرم لێ نەکردووەتەوە، هەرگیز پارە ئامانجی
من نەبووە. ئانی ئێرنۆ هێندە بوێرانە ژیاننامە و بیرەوەری و ئەزموونی خۆی دەگێڕێتەوە، خوێنەران و ڕەخنەکارانیش سەرســـام دەکات. جیاوازییـــە کۆمەڵایەتییەکان و غەریبی و پێوەندییە گەرموگوڕەکانی نێوان ژن و پیاو، ئەو سێ تێمایەن کە زیاتر جێی بایەخی ئەو خاتوونەن کە 1940 لە نۆرماندی لەدایک بووە، پرۆفیســـۆری ئەدەبە و پەنجا ساڵ زیاترە سەرقاڵی نووسینە، نووســـینگەلێکی ڕاشکاوی سازشنەناس تا ئاستی بریندارکردن. ئانی ئێرنۆ بە ئاســـانترین شێواز، باسی ئاڵۆزترین کێشـــە دەکات و ژیاننامە وەها دەنووسێتەوە، هەم تایبەتن بە خۆی و هەم ئەوانی تریش خۆیانی تێدا دەبیننەوە. بـــە بیرەوەرییەکانییەوە دیارە، چەپێکە خوێنەران بە نایەکســـانیی کۆمەڵایەتی ئاشـــنا دەکات، لە دژی ســـتەمکاریی چینایەتی، نووســـین وەک چەقۆ بۆ دڕاندنی پەردەی وەهم وەگـــەڕ دەخـــات و بەبێ پێچ و پەنا و شـــەرم، بەبێ ئـــەوەی هانا بـــۆ تەمومژ ببات، ئەزموونە ســـۆزدارییە ئاگرینەکانی خۆی دەداتە بەر ڕووناکی. بە ڕســـتەی ڕوون وێنەی ژیان دەکێشـــێت، وێنەیەک لەوە دەچیـــت هەرگیز کاڵ نەبێتەوە. لە نیشـــتمانی خۆیدا دەژی و باســـی غەریبی دەکات. ئەزموونی ژن لە کۆمەڵگەیەکی باوکســـالاری چینایەتیدا دەگێڕێتەوە، کۆمەڵگەیەک کە هاوزەمان هی ڕابردووە و هی ئێستایش. ساڵەکان، یادەوەرییەکانی کیژێک، باوکم، ژنەکە، بارودۆخەکان، هەندێکن لە ڕۆمانەکانی. لە (ژنەکە)دا باسی دایکی دەکات و لە (بارودۆخەکان)دا کە کراوە بە فیلم و لە 2021دا لە فێستیڤاڵی ڤینیسیادا خەڵاتی شێری زێڕینی پێ بەخشراوە، باسی منداڵ لەباربردنێکی نایاســـایی دەکات. بۆچی ئانی ئێرنۆ نووســـەرێکی مەزنە؟ (چونکە لە ناخی خۆی و لەو دونیایەی تێیدا گەورە بووە، بۆ حەقیقەت دەگەڕێت.) گەلێک نووســـەری مەزنی ئینساندۆستی لە چەشنی تۆلســـتۆی، هەنریک ئیبسن، مارک توین و کازانزاکی نۆبڵیان بە نسیب نەبوو، کەچی ئەکادیمیای سوێد 2019 ئەو خەڵاتەی بە نووســـەری نەمســـایی: (پیتەر هاندکە)ی دیکتاتۆردۆســـت بەخشـــی، ئاخر هاندکە
داکۆکیکارێکی سەرسەخت بوو لە (سلۆبۆدان میلۆشڤیچ)ی دیکتاتۆری سەربیا

ھەواڵی زیاتر