هاودەنگ فاروق
هەڵبژاردن مافی سەرەتایی خەڵکە و بنەما سروشتییەکەی
دیموکراسییە؛ نابێ ئەو هەقە لە گەل زەوت بكرێت، دەبێ خەڵک و حزبە سیاسییەکان ئەو نەریتە بپارێزن و گەشەی پێ بدەن، نەک چوارساڵ جارێك دایمرێنن.
ئەو ئەرکە مێژووییەی لەسەر شانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بووە، بە گەواهی و شایەتیی خەڵکی کوردستان جێبەجێی كردووە؛ سەرۆك بارزانی دەیان جار لە دیداری شاندە نێودەوڵەتییەكاندا، گوتوویەتی پارتی هەردەم ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن؛ سەرۆکی هەرێم کە جێگری سەرۆكی پارتییە، لە ٢٤/٢/٢٠٢٢ـدا، دوای ئەوەی شاندێکی بۆ لای حزبەکان نارد و ڕەزامەندیی لێ وەرگرتن، ١/١٠/٢٠٢٢ـی بۆ هەڵبژاردن دیاری کرد؛ سەرۆکی حکوومەت ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتییە، ڕەزامەندیی لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی بودجەی هەڵبژاردن دا.
چیتر ماوە پارتی بیکات؟ ئەی حزبەکانی دی جگە لە موزایدە و كات بەفیڕۆدان و نانەوەی بەربەست بۆ هەڵبژاردن چییان كرد؟
ئێستا كە پرۆسەكە دواخراوە
لە باتی موزایەدەکردن بە سەر یەکتردا، باشترە ڕاستییەکان بە جورئەتەوە باس بكرێت كە چ لایەنێك بووە ئۆباڵی دواخستنی هەڵبژاردن.؟
مێژوو شایەتە، كە پارتی وەكچۆن خاوەنی بیرۆكەی یەكەم هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ـی پەرلەمان بووە، لە هیچ هەڵبژاردنێكیش نەترساوە و هەردەمیش براوەی یەكەم بووە؛ ئەوە لایەنی دیكەن لەبەر پەرتەوازەیی و شڵەژانی ناوخۆیییان و لەدەستدانی متمانەی جەماوەر، مەرگی خۆیان لە هەڵبژاردندا دەبیننەوە.