وشە‌ وای گوت

سالار عوسمان

مەھاباد قەرەداغی، ژنێک لە ڕەنگی چیا

بەم ناونیشـــانە : ( مەهاباد قەرەداغی، ژنێک لە ڕەنگی چیا )، ئەمڕۆ لە هەولێر و لە ڕێوڕەســـمێکی شایســـتەدا دووەم ســـاڵیادی کۆچی دوایی هۆزانڤان و نووســـەر و ڕووناکبیر و ژنە تێکۆشـــەری کورد ( مەهاباد قەرەداغی ) بـــەرز رادەگیرێت و، لەوێ بە حورمەتـــەوە، بە وەفا و پێزانینەوە لە ئاســـت بەژنی بڵنـــدی ژنێکی گەورەی کورد دەوەســـتین و پێی دەڵێیـــن: ( هەرگیز لە بیرت ناکەیـــن، چونکە تۆ زۆرت بـــۆ میڵەتەکەت کرد و دەبێ ئێمەیـــش، ئەگەر کەمیش بێت، ئـــەم چاکەیەت بە وەفا
بدەینەوە!..). لـــەم ڕێوڕەســـمەدا، کـــە کۆمەڵـــێ وتار، یـــادەوەری، لێدوان، دیکیۆمێنتاری، پێشـــکەش دەکرێت، کتێبێکیش ئامادەکراوە ســـەبارەت ئەم ژنە گەورەیەی کورد، کە لە تەمەنی چواردەساڵیدا، لەسەر کوردبوون و کوردایەتی، بەعسی فاشیســـت گرتیان و خستیانە زیندانی تاریک و تەعزیبی زۆریان دا و بە جگەرە جەســـتەیان سووتاند، لەوســـاوە، یا وردتر بڵێین لە تەمەنی دوازدە ساڵییەوە، تـــا کۆڕۆنای نەعلەتی لە ڕۆژی ۹ ی ئۆکتۆبەری ســـاڵی ۲۰۲۰ دڵی ڕاگرت، دڵی هەر بۆ کورد لێیدا و هەر بۆ کورد نووسی و هەر بۆ کوردستان ژیا !.. کتێبەکە هەر ناونیشانی یادەکەی هەڵگرتووە، کۆمەڵێک نووســـین و دەقـــی باشـــی لەخۆگرتـــووە و ئەمڕۆ لە رێوڕەســـمەکەدا پارڤە دەکرێت، پێشـــەکییەکم بۆ ئەم کتێبە نووسیوە، کە بە باشی دەزانم لێرەیش داینێمەوە.
لەبری پێشەکی لە ڕێی دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنییەوە ناسیم، ساڵی ۱۹۹٣ بوو، ژنێکـــی گەنمەڕەنگ ڕۆشـــنبیر، خەمخۆر و کورد، بیســـت و حەوت ســـاڵ هاوڕێ بووین، بەقەد بیســـت و حەوت کتێـــب دەتوانم لەبارەیەوە بدوێم، لەبەرچی ؟!.. نەک لەبەرئەوەی من زۆرم لە هەگبەدایە، نا، بەڵکو لەبەر ئەوەی، کە ئەو کەسایەتییەکی فرەڕەهەندی قسەهەڵگری پـــڕ لە گفتوگۆیە، لەبەر ئـــەوەی، کە ئەو ژنێکی جیاواز
بوو، ژنێک کە بە هەمووانی گوت : بمبینن!.
لەبری ترسان ئەو بوو بە پاڵەوان و بەعسیش ترسنۆک!..
بمبینن ژنەکانی تەنیشتی تووڕە کرد و ئیرەییان پێ دەبرد!..
بمبینن پیاوەکانی شۆک کرد و لە بری ئینسان وەک مێ سەیریان کرد و ئەوەبوو بەشێکیان تلیان خواردەوە و کەوتن!..
بمبینن بەشێ لە پیاوە تاریکەکانی نوقمی زوڵمەت کرد و ئەویش تا مرد هەر سپی سپی دەسووتا !..
مەهابـــاد قەرەداغی، کە مرد، ئازادیخوازەکان بۆی گریان و تاریکپەرســـت و ڕقنەکانیش جنێویان پێدا، ژنێک، کە تا توانیان بوختانیان بۆ هەڵبەست، بەڵام ئەو هەر گەورە و گەورەتر بـــوو، لە بەرچی؟!.. لەبەر ئەوەی ئەو خۆی بـــوو، بڕیاری دابـــوو لە پێناو گەلەکەیدا ســـڵ لە وتنی ڕاستییەکان نەکاتەوە، ڕاست ژیا و ڕاست بیری کردەوە
و راست نووسی و ڕاستیش چووە نێو مێژووەوە.
ئەم کتێبە : (مەهاباد قەرەداغی، ژنێک لە ڕەنگی چیا)، چۆرێکە لە وەفا و خۆشەویســـتی من بـــۆ ئەو، بۆ ئەو ژنەی، کە دڵنیام ئێستا تینوویەتی، تینووی کوردستان،
تینووی ڕاستی و خەونە گەورەکانی ئینسان!..

بمبینن بەعسی هار کرد
ئەوەبوو پەلکێشی زیندانیان کرد و

ھەواڵی زیاتر