هۆشیار سیوەیلی
عێراق؛ نەوەد ساڵ دوای
سەربەخۆیی
نەوەد ســـاڵ دوای ســـەربەخۆکەوتنی دەوڵەتی عێراق و نزیکەی ســـەد ســـاڵ دوای دامەزراندنی هێشـــتا مشـــتومڕێکی زۆر هەیە لەســـەر ســـەربەخۆییی عێراق و بنەماکانی بوونـــی بە دەوڵەت و هیچ گومانیش لەوەدا نییە کە هێشـــتا عێراق نەبووەتە دەوڵەت ـ نەتەوە (Nation-State). هەرچەندە لە ساڵی 1921دا دەوڵەتی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە دروســـت کرا و لە ساڵی 19٣2 کاتێک بـــووە ئەندامی کۆمەڵەی گەلان ســـەربەخۆ بوو، بەڵام لەو هەموو ماوەیـــەی تەمەنیدا نەیتوانیوە دەوڵەت لەســـەر بنەما و بە پێی پێوەرەکانی ســـەردەم لەسەر خاکەکەی دروســـت بکات. هەموو هەوڵەکانیشـــی بۆ دروســـتکردنی یەک نەتەوە لە ڕێگەی زەبر و زۆر و تواندنـــەوەی نەتەوەکانی تر شکســـتی هێنـــاوە. تەنانەت ســـەد ســـاڵ دوای ســـەربەخۆکەوتنی، گومانێکی گەورەش هەیە بەرامبەر (ســـەربەخۆیی) ئەم دەوڵەتە و شکستی پارت و نوخبە سیاســـییەکەی عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەت لە ماوەی ساڵێکدا هەموو ئەو گومانانە بەهێزتر دەکات. لە ئەنجامی ئەو شکســـتەدا (ئینتیمـــا)ی تاکـــی عێراقی بۆ عێراق لە هەمـــوو کات لاوازترە و مانەوەی عێراق وەک دەوڵەتێکـــی کۆکەرەوەی نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان و ڕێزگرتـــن لە بوون و تایبەتمەندێتییان لە
بەردەم پووکانەوەی تەواودایە. سەد ساڵ دوای بوونەدەوڵەت و بەو هەموو سامانە زۆر و زەبەندە سروشـــتییەوە هێشـــتا خەڵکی عێراق بێبەشـــن لە پێداویستی و خزمەتگوزارییـــە بنەڕەتییەکانی ژیان بە تایبەتی ئاو و کارەبا. بە پێی وتارێکی شیکارانەی دکتۆر ڕێناد مەنسوور لە چەتەم هاوسی بەریتانـــی کە ڕۆژی 29ی ئەیلول بڵاو بۆتەوە، لە ماوەی ســـاڵانی 2006 بۆ 2014 بڕی 551ملیار دۆلار بە گەندەڵی لە عێراقدا بەفیڕۆ چـــووە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئـــەو دەزگا و دامەزراوانەی بۆ بوون و بەڕێوەبردنی دەوڵەت پێویســـتن هێشـــتا لە عێراقدا وەک پێویست کارا و تۆکمە نین یان لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا لەناو چوونـــە. هیچ ئاماژە و نیشـــانەیەکیش لە ئارادا نییە کە نوخبەی سیاســـی و حوکمڕانیی عێراق بەم نزیکانە بە ئاراستە ڕاستەکەدا
هەنگاو بنێن