بە‌ كورتی بە‌ كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

سیاسەت و تیۆری کۆ سفر
تیۆری کۆ ســـفر (Political Sum Theory) لە بواری ئابووری و سیاســـەتدا وا دائەنێت کە قازانجی لایەنێـــک بە زیانی لایەنێکی تر تەواو دەبێت. گەر بە هاوکێشەیەکی سادەی ماتماتیکی دەری ببڕین ئەوا ئەگەر لایەنێکی هاوکێشەکە بۆ نموونە 10 خاڵ بەدەست بهێنێت (10+) بێت ئەوا لایەنەکەی تر دەبێت 10 خاڵ لەدەســـتبدات (-10) و کۆی هەردوو لایەنی هاوکێشـــەکە دەکاتە ســـفر. ئەوانەی لەسەر ئەم بنەمایە کاردەکەن هەوڵدەدەن لە گفتوگۆ و دانوســـتانەکانیاندا لەگـــەڵ لایەنـــی بەرامبەر لە بری دۆزینـــەوەی زەمینەی هاوبەش و بە پێی پرینســـیپی (دانوستاندن) گفتوگۆکان بەڕێوەبەرن پەیڕەوی تیۆری کۆ ســـفر دەکـــەن. بەرامبەر بەمە باوەڕێـــک یان تیۆرییەک هەیـــە پێچەوانەی ئـــەم باوەڕەیەو لای وایە مـــەرج نییە مامەڵە و چالاکـــی و پەیوەندییەکان لە نێـــوان دوو لایەن یان چەند لایەنێکدا لەســـەر بنەمای تیۆری (کۆ سفر) یان قازانج بەرامبەر زیان بەڕێوە بچێت و دەشـــێت تیۆری قازانـــج بەرامبەر قازانـــج بکرێتە بنەمای پەینوەندییەکان. ئەم تیۆرییە لای وایە دەشێت پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان لەسەرئەو بنەمایە بەڕێوەببرێن کە لایەنەکان قازانج بکەن نەک قازانج یان دەسکەوتی لایەنێك لەسەر حسابی لایەنەکەی
تر بێت. ئەقڵیـــەت و بۆچوونـــی داڕێژراو لەســـەر بنەمای تیۆری کۆ ســـفر کاریگەری گەورەی لەســـەر بەڕێوەبردنی عێـــراق هەبوە و هەیە بە تایبەتـــی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. لە بەغدا شـــێوە بیرکردنەوەیەک هەیە کە وا دادەنێت هموو دەسکەوتێک بۆ هەرێمی کوردســـتان مانای زەرەر و زیـــان بۆ عێراق. هـــەر بۆیە ئەوپەڕی هەوڵـــدەدن پەیوەندییەکـــی راســـتاڵ و رێکوپێک لەســـەر بنەمای دەستوور ڕەگ دانەکوتێت چونکە بۆ دۆخی ئەم سەردەمە دەستوور لەسەر بنەمای ئەوە نووسراوە کە هەموو لایەن و پێكهاتەکان قازانج بکەن و قازانجی پێکهاتەیەک لەسەر حسابی پێکهاتەیەکی تر نەبێت. تەنانەت لەســـەر ئاســـتی ناوخۆی هەرێمی کوردســـتانیش دەبێت بنەمـــای بـــاوەڕی (قازانج – قازانج) نەک (قازانـــج – زیان) بکەینە ڕێچکە و ڕێنیشاندەری گفتوگۆ و پەیوەندی نێوان لایەنەکان چونکە یەکێتی و تەبایی و پەرەپێدان و ڕێزگرتن لە دەزگا ڕەواکانی هەرێمی کوردســـتان قازانجی هەموو لایەکی تێدایە بـــە تایبەتی هاوڵاتیانی
کوردستان