ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

ئەگـــەر کۆمەکی (جینی)ی ژنی نەبووایە، مارکس ئـــەو پیاوەی لێ دەرنەدەچوو. جینی یەکەم خوێنەر و ڕەخنەگری نووســـینەکانی مارکس بوو، ئەنگڵس و مارکس بە کۆمەکی جینی، (مانیفێســـتی کۆمۆنیســـت)یان نووســـی کە هێشـــتا زیندووە. جینی دەربارەی شؤڕشی مارسی 1848ی ئەڵمانیا قســـەی هەبوو، سەرنجی لەسەر ئیشەکانی شەکسپیر دەردەبڕی، هەر ئەویش سەرپەرشتیی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی مارکسی دەکرد. جینی چەندان زمانـــی دەزانی، لەو بوارەدا لە مارکس بەهرەمەندتر بوو. ئەنگڵس ئەوەندە پێی سەرســـام بوو، کە جینی کۆچی دوایی کرد، گوتی: ئاستی ڕۆشنبیریی هێندە بڵند بوو، بەهرەمەندێکی هێندە بوێر و لێهاتوو بوو، هەمیشـــە من و مارکس پێویستمان بە ڕاوێژی
دەبوو.
لـــە 1866دا، بـــە هاندان و پێشـــنیازی مارکـــس و ئەنگڵس، هاوپەیمانیـــی کرێکارانی نێودەوڵەتی، ماوەی ڕؤژی کاریان بە هەشت سەعات دیاری کرد. هەشت سەعات بۆ کار، هەشت سەعات بۆ خەوتن و هەشت سەعات بۆ خۆشی و پشوو. 1918 بۆ یەکەمین جار لە ئەڵمانیا، کار بە هەشت سەعات دیاری کرا. لە ئەیلوولی 2011دا، لە دژی ئەو سیستەمە ئابوورییەی، کەمینەیەکی دەوڵەمەندتر و زۆرینەی هەژارتر دەکرد، کرێکاران دروشـــمی: (واڵ ســـتریت داگیر بکەن)یان بەرز کردەوە. لەو خۆپیشـــاندانەدا ناڕازییان، بڵند وێنەی کارڵ مارکســـیان ڕاگرتبوو. لە داڕمانە ئابوورییە گەورەکەی 2008یشدا، دیسانەوە مارکس
وەک گەورەترین ڕەخنەگری سەرمایەداری، بووەوە بە جێی بایەخی دونیا.
تا هەنووکەیش ئابووریناســـە گەورەکانی دونیا پشـــت بە ئیشـــەکانی مارکس دەبەستن. ئابووریناســـی فەرەنســـایی: تۆماس پیکێتی لە کتێبی: ســـەرمایە لە سەدەی بیست و یەکەمدا کە 201٣ بڵاوی کردەوە، پشتی بە (سەرمایە)ی مارکس بەستبوو کە لە 1867دا بڵاو کرابووەوە. تۆماس پیکێتی دەیگوت: (لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەوە، کەمینەیەک لە وڵاتە پیشەسازییەکان، دەستیان بەسەر زۆربەی سامانی دونیادا گرتووە و نایەکسانی بووە بە بەشـــێکی لە جیابوونەوە نەهاتوو لە ســـەرمایەداری و هەڕەشەیەکی کوشندەیە لە دیموکراتی. لە (201٣)ەوە، نوســـخە ئەسڵییەکەی سەرمایە، ئەوەی بە خەتی خودی مارکس هەندێک تێبینی لەسەر نووسراوە، لەسەر پێشنیازی ئەڵمانیا و هۆڵاند، لە لایەن
یۆنسکۆوە، وەک کەلەپووری جیهانی ناوزەد کراوە.
لە ســـەدەی بیســـتەمدا، کۆمۆنیزم کە پشتی بە تێزەکانی مارکس قایم بوو، باڵی بەسەر دونیادا کێشـــابوو، لە هەر شوێنێک شۆڕشـــێک هەڵگیرسابا، هەوێنەکەی فیکری مارکس دەبوو. ئیدی هەر لە شۆڕشـــی ئۆکتۆبەر و چینەوە، تا شۆڕشـــەکانی لاتین ئەمریکا. ئەو عەقڵە مەزنەی لەدوای شۆڕشی پرۆلیتاریاوە بوو، بەشێکی زۆری ژیانی وەک بێ وڵاتینامە بەسەر برد، هەر دەمە و خۆی لە مەنفایەک دەبینییەوە، تا دوا جار لە 1849دا لە لەندەن ئۆقرەی گرت. هەرچەندە مارکس لە (188٣)وە دڵە بەرینەکەی لە لێدان کەوتووە، بەڵام
هێشتا ئیشەکانی ئەوەندە زیندوون، هەر دەڵێیت بۆ ئەم سەردەمە نووسراون. * (*) هـــل ســـبق مارکس عصرە؟ ترجمة: حیـــان الغربي. لە پێگەی تیڤیـــی ئەڵمانیاوە
وەرگیراوە

ھەواڵی زیاتر