ئەسعەد عەدۆ
رۆژانێک کورد( هەموو کورد) لەژێر گەورە رەشماڵی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بۆ کوردینی کۆببوینەوە . کیژجوانی کوردەواری گووری بەژن وباڵای پێشمەرگە دەبوون، هەموومان بە رادیۆی دەنگی کوردستان شانازبوین چونکە تاکە دەنگی دلێرانەی کوردبوو، دەبەر گوێگرتنمان لەو دەنگ وسەدایە خەڵکن شەهید بوو، خەڵکیشن کەتنە حەبس وزیندانێ، (پەنجاونۆ) ساڵ بەر لە ئێستا بە عارەبی، بە سۆرایێ وقوردایێ، بە قارداش و ئەغەممەغەم . تەرمێ وان ل چەپەرێمە بە زمانی مام تۆماسیش لەدوژمنی خۆن دەخوێندو لە بەلاغی عەسکەریدا دەمانگووت : لە هێزی دەشتی هەولێرەوە ! لەبەرهێندێ لەو مەیدانەدا بوین بە قوتابخانەی کوردایەتی .
ئەگەر هەلە نەبم بەر لە (63)ساڵ خەباتی لەمێژینەی کوردایەتیمان خستە سەر لاپەڕەکانی( رۆژنامەی خەبات)شەهیدندا، لەنێو زیندانێدا کەلەپچەو زنجیریان بە بەژنوباڵای رۆژنامەنووسان شۆڕکردەوە ! بە پەنگرە ئاگران پشتوزگیان ماکماک کردین ! دەستن دەخەباتێخۆ هەڵنەگرت، بۆیە لەنێو کوردستاندا بوینە قوتابخانەی رۆژنامەگەری کورد .
لەسییەکانی سەدەی بیستەوە لەدوژمنی خۆمان هاتینەدەست ! لەوکاتەوە بێ ئەژمار خوێن دەڕێژین، چەندانجار( میللەت)بە چڵوانێ وەک برایمی زێندینان وڵات بەدەرکران ! لە چلەکانی هەمان سەدەدا پێشمەرگە چۆکی خۆی بە پشبێن ودۆخینان بەرامبەر بەتانک وبۆمبای دوژمنان دەشەتاند !
گەلەکۆییان لەسەرکردین و دونیای پانوبەرینیان لێوێک هیناینەوە. بۆیە سنووری دەستکردمان بەرەو مەهابادی ئومێدوئاوات بڕی، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نامووسی کورد بکەین وچۆک بۆ دوژمن دانەدەین !(12) ساڵن لە (عرووس)بەسەربرد، جارێکی دیکە لە دوژمن راستبوینەوە، دوای ئەو هەموو دەردەسەریە توانیمان لەپێش چاوی خەڵکی دونیایێ بەدوژمنی خۆمان بسەلمێنین کە ئێمەی کورد لایەنێکی مەعادەلەکەین !
ویستیان بەدەردی(بیافرا)مان، ببەن سوپاس بۆ خوا سەرنەکەوتن، بەڵێ نسکۆمان هێنا ! شوکر بۆ خوا هەڵساینەوە، گوڵانمان بەمەزنی ئەیلول گرێدا، بۆیە ئاداری بۆ کورد هێنایە بەرهەم . ئاداری خۆشی وناخۆشی، کوردیش پەرلەمان و حکومەتی کوردانی دامەزراند ماوەیەکیش خەڵکمان بەخۆ شادکرد ! لەروحمی خودا ئاقڵینکرد نێو ماڵی خۆن رێکخستەوە، ماوەیەکە کاری باش بۆ کوردوکوردستان دەکەین بڕیاریشمانداوە شتی باشتر بکەین . بەڵام هێشتا دەیەوێ !
ئەوەتە رۆژنامەی هەولێریش لە روانگەی زێدە خزمەتکردن بە کۆمەڵگای کوردەواریدا ئەرکێکی زێدە پیرۆزی ( پڕۆژەی بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی خوێندنەوە)خستۆتە ئەستۆی خۆی، بەڵێ پڕۆژەیەکی یەکجار مەزن گرینگ کە بەهەموو کەسێک ناکرێ ! بەڵام دڵنیاین رۆژنامەی هەولێر بەشەونخونی دەستەی نووسەر و پەیامنێران کۆن ونوێ، ئیدارەی چاک، داهێنەرانی بەشی دیزاین و شەونخونی چاپخانەی خۆمان، هەروەها دەوری دەزگای (تەتەر)و، جۆری دابەشکردنی تیراژی(26) هەزارو گەیاندنی بۆ (770)شوێن لەسەرتاسەری کوردستاندا سەرباری ئەوانەش گەیشتی رۆژنامەی ( هەولێر) بۆ نێو ئەو فڕۆکانە کە رۆژانە بەرەو شاڕێگا ئاسمانیەکانی جیهان ئۆغر دەکەن لەبەرهێندێ لەوکارە مەزنە وەک دەزگای راگەیاندن سەرکەوتین بۆیە لەمەیشدا جڵەوی سەرقافڵەیی هەر لەدەست خۆماندایە