پ.د. ئاريانا ئيبراهيم
ستراتیجییەت لە هەرێمی كوردستان بهشێوهيهك بنیات نراوە، كە گەل لە سوود و كەڵكەكانی ئازادی و تەندروستی و خۆشگوزەرانی و ئاسایشی ئابووری و دەرفەت بەهرەمەند بێت و ئەولەوییات لەسەر ئاستی سیاسەتەكان، بهرژهوهندیی خهڵك به پلهى يهكهم بێت، لە چوار بواردا دیاری كراون (لە ڕووی تەندروستی و خوێندن و لەخۆگرتن و كار)، ههروهها بنیاتنانی ژێرخان لە میانەی چێكردنی هەرێمێك كە بەهرەمەند بێت لە خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی ئابووری لە ڕووی (كشتوكاڵ و، كەرتی تایبەت و، پاراستنی ژینگە) و، كاری حكوومەت لە پێناو (لێهاتوویی و كارایی، شەفافییەت و بەرپرسیارێتیی دارایی، چاككردنی خزمەتگوزاری شارستانی). بە ئامادەكردنی ئەم تێڕوانینە، حكوومەتی كوردستان ئەو بناغەیەی دانا كە بۆ هەر چاكسازییەكی ئابووریی پەیكەربەندی لە هەرێم پێویستە.
سهبارهت به كهرتى وزه بهتايبهتى غازی سروشتی وهك سەرچاوەیەكی بنەڕەتی لە سەرچاوەكانی وزە پێك دێنێت، بەوە دەناسرێتەوە و جیا دەكرێتەوە كە لەچاو جۆرەكانی تری سووتەمەنی لە سووتان كارایە و، گونجاوە لەگەڵ ژینگەدا. غاز بۆیە بە گونجاوی ژینگە دادەنرێ چونكه كارایی بەرزە و دەردانی غازە پیسەكانی كەمە. غازی سروشتی وەك سووتەمەنی لە پیشەسازی و ماڵەكان و بەرهەمهێنانی كارەبا و شیرینكردنی ئاو بەكاردێت، هەروەك ڕێكخستنی ڕاكێشانی غاز بە گرینگترین سات لە ڕێكخستنی ماڵێكی ئاسوودە دادەنرێ. زۆربەی كات لە كاتی مومارەسەدا ئەم جۆرە لە سووتەمەنی هەڵدەبژێردرێ بۆ گرەنتیكردنی بەگەڕخستنی ئامێرەكانی ماڵەوە، بەڵام تێكەڵەی غاز لە نێو كەرەستە مەترسیدارە چاوەڕوانكراوەكان دایە. بۆ ئەوەی سیستەمەكە بەلێهاتوویی و بێ گرفت كار بكات، وا پێویست دەكات بە شێوەیەكی دروست ئامادە و ساز بكرێت. كەوا پڕۆژەكە حیسابات و ئاماژەكارى لێهاتووییی وزەی دامەزراوەكە و مواسەفاتی وردی ئامێرەكانی پێدان و كەرەستەكان و، بناغەيهكی لۆژيك بۆ بەستنی هێڵەكانی بۆڕی غاز لەژێر زەوی یان بەرز لەخۆدەگرێ. ئەوەش به كۆمەڵێ بەڵگەنامەى پهيوهسته وهك (وێنەكێشانی هێڵەكانی بۆڕی غاز لەسەر زەوی و لەژێر زەوی. وێنەكێشانی دانانی ئامێرەكانی غاز. وێنەكێشانی شوێنی سەرجەم كەناڵەكانی هەواگۆڕكێ و دووكەڵ. مواسەفاتی پێدانی غاز. كارەكانی پشكنینی سەرجەم كەناڵەكانی هەواگۆڕكێ و دووكەڵكێشەكان). بۆيه مرۆڤ دەتوانێ ئامێرەكانی غاز بە شێوەیەكی دروست هەڵبژێرێ و، باڵەخانەكان هەڵبژێرێ و ئامادە بكات بۆ بەستنی ئامێرەكانی غاز بە شێوەیەكی دروست. لەگەڵ ڕەچاوكردنی ژمارەیەك خواست. وەكو ئەدەبییاتی تەكنیكی تایبەت بەپێی پێوەرەكانی دەوڵەت كە لەگەڵ ڕەچاوكردنی سەرجەم ڕاسپاردە و خواستەكانی یاساكانی بنیاتنان جێبەجێ دەكرێ. هێڵی بۆڕییەكانی باڵەخانەكەش بە هێڵی بۆڕیی غاز یان بە كۆگای ژێرزەوی دەبەسترێتەوە و پێویستە بژمێرێك لە دەروازەی باڵەخانەكە ببەسترێ.
عادەتەن غازی سروشتی لە بیرگەلێكی هاوشێوەی بیری نەوت دەردەهێنرێت و، لە ڕێی بۆڕییەوە بۆ سەنتەرەكانی كۆكردنەوە دەگوازرێتەوە كەوا لەوێ چارەسەر دەكرێ و ئاو و خوێ و خڵتەكانی تری لێ جیا دەكرێتەوە و، سارد دەكرێتەوە و پێكهاتە پێویستەكانی بەپێی بەكارهێنانی باشتر لێ جیادەكرێتەوە. ئەو غازەی دەمێنێتەوە لەڕێی تۆڕەكانی بۆڕییەوە وەك شلەیەك دوای پەستان و ساردكردنەوەی دەگوازرێتەوە بۆ شوێنەكانی بەكارهێنانی. وێڕای دروستكردنی چەندان كارگەی گواستنەوە و دابەشكردنی غاز لە هەرێم لە ماوەی دەیەی ڕابردوو بە بەكارهێنانی وەبەرهێنانی كەرتی تایبەت، بەڵام ئەم كەرتە هێشتا گرفتاری بارگرانیی داراییە كە پەیدابووە لە یارمەتییەكانی پاڵپشتی نرخ و پشتبەستن لەسەر سووتەمەنی شلی خەرجیی زۆر لە سایەی كەمیی غازی سروشتی و، خنكانەكانی گواستنەوە و زیادبوونی زیانە هونەری و بازرگانییەكان و دابەزینی تاریفە و لاوازیی توانای دامەزراوەیی و لاوازیی باشیی كوالێتی پێدانی غاز. بۆیە دەسپێشخەری كرد بۆ دانانی ستراتیجیەتێك كە پێكدێ لە ژمارەیەك تەوەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گژبەریی (تحدیات)ە نزیك و دوورەكان لە كەرتی غاز لە هەرێمی كوردستان كە بریتیین لە: دۆزینەوەی لایەنێكی سەربەخۆ بۆ ڕێكخستنی كەرتەكە و جیاكاری لە نێوان پێكهاتەكانی تەواوكاریی ستوونیی كەرتەكە و، بەخشینی سیفەتی بازرگانی بەسەر قەوارەكانی كەرتەكە و تایبەتكردنی لە كۆتاییدا، دووەم جێبەجێكردنی وەبەرهێنانەكانی بناغە زۆر گرینگەكە بۆ دەستەبەركردنی ئاستە گونجاو و پێویستەكان بۆ فەراهەمبوونی غاز و، متمانەپێكراوی و سنووردانان بۆ زیانەكان. بەوەش كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەدرێژەدان بەم ئاراستەیە كەرتی غازی جووڵاند بە ئامانجی دووبارە بەگەڕخستنەوەی دەرهێنان و پاڵاوتن و دابەشكردنی وزە لە بواری غاز و كارەبا و دابەزاندنی ڕێژەی نرخ و ئاسانیی گەیشتنی بە هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ تێپەڕاندنی ئەوەی زیادە بۆ ناوچەكانی دەوروبەر.