حەمەسەعید حەسەن
(ئـــەم دونیایە شـــانۆیەکی گەورەیـــە، ئەو خەڵکەیـــش هەموویان ئەکتەرن، ئیدی هەر یەکە و ڕۆڵێک یان زیاتر دەبینێت.) ئەو گوتەیە لە شـــانۆنامەی (وەک دەخوازیت)ی شەکسپیردا هاتووە، کە یەکێک نییە لە ئیشـــە مەزنەکانی و دەڵێن بە پەلە، لەسەر خواستی یەکێک لـــە هاوڕێ نزیکەکانی و بە بۆنەیەکەوە نووســـیویەتی. تۆلســـتۆی (1828 – 1910) پێی وابووە، وەک دەخوازیت، لە ئاستی بەرهەمی ئەو شـــاعیرە مەزنەدا نییە کە هاملێـــت، ئۆتێللۆ، ڕۆمیۆ و جولیا و بازرگانی ڤینیسیای نووســـیوە. چونکە لە (وەک دەخوازیت)دا، لە (ئاهەنگێکی خۆ لەوانی دی گۆڕین)دا، ژنان ماسک و بەرگی پیاوانە دەپۆشن، ســـاڵانێکە ئەو ئیشەی شەکســـپیر بووەتە جێی بایەخی ئەوانەی توێژینەوە لە بارەی (جێندەر)ەوە دەکەن. ئەو دەمامککردن و بەرگگۆڕینە لە مەم و زینی (ئەحمەد خانی)یشـــدا هەیە، دوو مێ: زیـــن و ســـتی، خۆیان وەک دوو نێر نمایش دەکەن و بە پۆشـــاکی
پیاوانەوە بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزدا دەکەن.
برام ستۆکەر لە ساڵی 1897دا ڕۆمانی (دراکۆلا) دەنووسێت، ئیدی دراکۆلا کە وا ڕاهاتبـــوو (کەڵبە) لە ملی قوربانییەکانی گیر بکات، دەبێتە ڕەمز بۆ کەســـانی سادیستی ترسناکی خوێنمژ. هونەری ئەو ڕۆمانە لەوەدایە، نووســـەر کۆتایییەکان و کردنەوەی گرێیەکانی دوا دەخـــات، بێ ئەوەی خوێنەر هەســـت بە سســـتیی ڕیتمی گێڕانەوە بکات. ئۆســـکار وایەڵد گوتوویەتی: (بـــە درێژاییی دیرۆک، ڕۆمانی دراکـــۆلا، باشـــترین کاری ئەدەبییە، دەربارەی تـــرس و تۆقاندن و ورووژاندن نووســـرابێت.) دراکۆلایش کارەکتەرێکە لەو چەشنەی لە بیـــر ناچنەوە، وەک (فرانکشـــتاین)ی ماری شـــیللی یان (دۆکتۆر جیکڵ و میســـتەر هاید)ی ڕۆبێرت لویس ستیڤنســـن کە لە دونیای هاوچەرخی سیاســـەتی کوردیدا، ئەگەر بۆ کەسانی وا بگەڕێین، بە
ئاسانی دەیانبینینەوە.
ڕۆمانی (تاوان و ســـزا)ی دۆستۆیڤســـکی کە 1861 بڵاو بووەتەوە، قارەمانەکەی کە ڕاســـکۆلینکۆڤی ناوە، ئینسانێکە هەم ساردوسڕ و دژەکۆمەڵ، هەمیش بەدەر نییە لە هەستی گەرموگوڕی خۆشەویستی و لە نیازی پاک، چونکە لە بواری وەگەڕخســـتنی ئاوەزدا، کەسێکی دەســـتوپێ ســـپییە و هەژارییش لێی ناگەڕێـــت، درێژە بە خوێندن بدات، بۆیە لە هەواری تاواندا دەگیرســـێتەوە. هەرچەندە ســـەرەتا، مـــل بۆ ئـــەوە نادات لـــە تاوانەکانی پاشـــگەز ببێتـــەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ددان بە ڕاســـتییەکاندا دەنێت و خۆی بە شـــیاوی سزادان دەزانێت. ڕاسکۆلینکۆڤ کەســـێکی ئاڵۆزە، یان دروستتر هاوزەمان چەند کەسایەتییەکە، دۆستۆیڤسکی لەڕێی ئەو کارەکتەرەوە پێمان دەڵێت: ناسینی ئینسان وەک خۆی کە هەیە، نەک وەک ئەو ڕۆڵەی
بە ئاشکرا دەیبینێت، شتێکە وەک مەحاڵ