هۆشیار سیوەیلی
دنیابینیی لیز ترەس
ئەنجامـــی کێبڕکێی هەڵبژاردنی ســـەرۆکی پارتـــی کۆنزێرڤەتیڤی بەریتانیـــا ڕاگەیێنرا و خاتوو لیز تـــرەس بردیەوە؛ بە پێی نەریتی سیاسیی بەریتانیا، هەر ئەویش دەبیتە سەرۆکوەزیرانی وڵات. ئەمە
سێیەم جارە خاتوونێک دەبێتە سەرۆکی حکوومەتی بەریتانیا. لەبەرئەوەی ســـەرۆکوەزیرانی نوێ پێشـــتر وەزیری دەرەوە بووە، هێڵە گشـــتییەکانی سیاســـەتی دەرەوەی بەریتانیا لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی نوێدا تا ئاستێکی باش دیارە و چاوەڕێیش دەکرێت
گۆڕانکارییەکی وا گەورە لە سیاسەتی دەرەوەدا نەهێتە ئاراوە. لەســـەر ئاستی نێودەوڵەتی هەڵوێستی لیز ترەس بەرامبەر چین و ڕووســـیا توندە و ئەو لای وایە کـــە تەنانەت مافی ڤیتۆی ئەم دوو دەوڵەتە لە ئەنجوومەنی ئاســـایش خزمەتی سەربەستی و ئاشتیی جیهانی ناکات. بۆیە ناتۆ و گروپی (G7) و هاوکاریی دوولایەنە و چەندلایەنەی نێودەوڵەتی بە چوارچێوەیەکی گونجاوتر دەزانێت بۆ چەسپاندنی ئەوەی ئەو پێی دەڵێت (تۆڕی سەربەستی لە جیهاندا)؛ هەربۆیەش هەڵوێستی بەریتانیا بەرامبەر ڕووسیا لە جەنگی لەگەڵ ئۆکرایندا لە هەموو وڵاتانی ئەوروپی توندترە ڕۆڵی دیاری هەبوو بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئوسترالیا بـــۆ بەرەنگاربوونەوەی چیـــن. ئەو لەگەڵ بەهێزکردنی توانســـتە
سەربازییەکانی وڵاتەکەی و زیادکردنی بودجەی بەرگریدایە. چـــاوەڕێ دەکرێـــت لەســـەر ئاســـتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشـــدا سیاســـەتەکانی پێشـــووی بەریتانیا بەردەوام بێ، بـــەڵام ڕەنگە هەڵوێســـتی توندی ســـەرۆکوەزیرانی نوێ بەرامبەر چین و ڕوسیا کاریگەریی لەســـەر سیاســـەتی ئەو ولاتە هەبێت لـــە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە پێگە و پایەی ئەو دوو دەوڵەتە و هاندانی زیاتری دەوڵەتانی عەرەب بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە ئیسرائیل، بەریتانیا هەوڵی نزیکبوونەوەی زیاتر لەگەڵ هەندێک لە دەوڵەتانی ناوچەکە دەدات. لەگەڵ ئێرانیش هەمان سیاســـەتی ئیدارەی بایدن پەیڕەو دەکەن و پشتگیریی ڕێکەوتننامەی ناوکین و بە هەموو شیوەیەک دژی ئەوەیە ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکی. لەمەڕ عێراق و هەرێمی کوردستانیش چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکاریی گـــەورە بەســـەر سیاســـەتی بەریتانیـــادا نەیەت و هـــاوکاری و پەیوەندییەکانـــی حکوومەتی نـــوێ لەگەڵ هەرێمی کوردســـتاندا بـــەردەوام دەبێـــت. کاتێک خاتـــوو ترەس وەزیـــری دەرەوە بوو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی
حکومەتیشدا دامەزراندبوو