له‌ رۆڵه‌كه‌ بگه‌ن و به‌هه‌ڵه‌ لێى تێنه‌گه‌ن


فازڵ ميرانى

وشه‌ى (وه‌ئدـ وأد) (زينده‌ به‌چاڵكردن) قێزه‌وه‌نه‌و به‌ حوكمى خودى قورئان كاره‌كه‌ى به‌ تاوان هه‌ژمار كراوه‌ كه‌ به‌شێك له‌ پێشينان ده‌رهه‌ق به‌ كچه‌كانيان ئه‌نجاميان ده‌دا، ده‌ڵێم: قێزه‌وه‌نه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌ مه‌جازيش به‌كارى بێنين و هه‌ندێ جار به‌كاردێت به‌ مه‌به‌ستى خۆشاردنه‌وه‌ له‌ پشت راستييه‌ك كه‌ ئاماژه‌ به‌ نه‌بوونى هۆكارى رێگرى له‌ مڵمڵانێ و شه‌ڕ له‌ پێناو ده‌سه‌ڵات به به‌كارهێنانى ترس و تۆقاندن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌لى بردنه‌وه‌ش به‌سه‌ر چووبێت پشت به‌ ئاياتى قورئان و فه‌رمووده‌كان و وته‌ى پێشينان ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ى ململانێكه‌ بكه‌ن به‌ ململانێى هه‌ق به‌رامبه‌ر ناهه‌ق.
سه‌رۆك مسعود بارزانى و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركرده‌ رۆحييه‌كانيش هۆشداريان دا له‌ په‌نابردن بۆ چه‌ك له‌ برى گفتوگۆ و دانوستان بۆ هێوركردنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێى ده‌ترسان روويدا، به‌ڵام شوكور بۆ خوا په‌ره‌ى نه‌سەند و ئێمه‌ش به‌پێى توانست هه‌وڵ ده‌ده‌ين ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ين و له‌ داهاتوو په‌رش و بڵاو نه‌بێت.
له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى پێشوودا چه‌ند وتارێكم بڵاو كرده‌وه‌ تيايدا ئه‌زموونى خۆمانم شی كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تى خۆپاراستن له‌ ووشه‌كانى باروود كه‌ ئه‌گه‌ر راشگيرا به‌ڵام شتێك له‌ دڵى بێتاوانه‌كان جێ دێڵى كه‌ هه‌ندێكيان هێشتا له‌ سه‌ره‌تادان و ئه‌و ئه‌زموونه‌يان نييه‌ و هه‌ندێكيشيان ئاواته‌خوازن جه‌نگ و پێكدادان بته‌قێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ی قێزه‌وه‌ن و خوێناوييه‌كانيان كه‌ خوێن و ماڵى حه‌رامى به‌ده‌ستهاتوويان پێ په‌رده‌پۆش بكه‌ن، به‌ڵام من هه‌ستم به‌ بڵێسه‌ى ئاگره‌كه‌ ده‌كرد پێش هه‌ڵگيرسانى چونكه‌ ئه‌و چه‌مكه‌ روونه‌. به‌پێى هاوكێشه‌ى بوونى به‌ش ياخود گرووپێك به‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ سامانه‌كه‌يان له‌ خەزێنه‌ بێت و وه‌لائيان بۆ گه‌لى خزێنه‌ نه‌بێت ـ به‌ڵكو بۆ خۆى يانيش بۆ لايه‌نێكى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى بێت و به‌بوونى ركابه‌ر و لاوازى له‌ جومگه‌كانى به‌ ڕه‌واكراو، له‌دايكبوونى بيرۆكه‌يه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى جاڕى هه‌نگاوى نوێ بدات بۆ قرتاندنى بڕيارى تاكڕه‌وانه‌ بۆ ‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى، ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت پێش ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌ى دواييش كه‌ به‌تايبه‌تى له‌ به‌غدا و هه‌ندێ پارێزگاى ديكه‌ روويان دا، رووی دا وه‌كو تيرۆركردنى يه‌كدى و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گا حيزبييه‌ مۆڵه‌تپێدراوه‌كان و بۆردومانكردنى پايته‌ختى هه‌رێم به‌ درۆن به‌ پاڵپشتى هه‌ڵمه‌تى راگه‌ياندن و ئاشكراكردنى به‌ڵگه‌ى ده‌نگيى دزه‌پێكراو، دادگاش به‌پێى به‌ياننامه‌كانى لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌سه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ياننامه‌يه‌كى پرۆتستۆكردنى برۆسكه‌ى ماته‌مينئاسايى كه‌ له‌ سه‌رى راهاتووين كه‌ ئه‌گه‌ر راست بكات ئه‌وه‌ نه‌ختێك له‌ غه‌م و په‌ژاره‌ى خاوه‌ن مردوو كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام مردوو ناگه‌ڕێنێته‌وه‌.
ئه‌م چه‌مكه‌ى كه‌ خه‌ريكه‌ ئه‌زموونى عێراق له‌ناو ده‌بات دواى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌لى سه‌ركه‌وتنى ميلله‌ت گواستييه‌وه‌ بۆ هه‌لێك كه‌ كه‌سانێكى نەپابه‌ند به‌ ياساى نيشتيمانى به‌لاى به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان بيگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان ببن به‌ ده‌سه‌ڵات ـ ده‌وڵه‌ت ـ حكومه‌ت، ده‌ستوور ده‌پارێزن بۆ ئه‌وه‌ى هێرش به‌رنه‌ سه‌ر ئه‌وانى ديكه‌و پێشێلى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێك هۆشداریدان له‌ محه‌ڕه‌ماته‌كه‌ى، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى بييسه‌لمێنن كه‌ ئه‌وان هيچ سنوور و سه‌قفێكى ياساييیان نييه‌ به‌ڵكو له‌ سه‌ر زه‌ويێكن هه‌ركاتێ بيانه‌وێ ده‌يسووتێنن.
جێگاى سه‌رسوڕمان نييه‌ له‌ جيهانى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى سياسه‌تدا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك رازيبوو به‌ خۆبه‌ختكردنى گرووپێك له‌ وڵاتێكى ديكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ دژێكى جۆريى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بپارێزێت به‌رامبه‌ر هه‌ندێ به‌ڵێن كه‌ پاڵپشتى بكات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانى له‌ نيشتیمان.
به‌ڵام ئه‌م جيهانه به‌رژه‌وه‌ندييه‌‌ سياسييه‌ جيهانێكى جێگير نييه‌ و ئومه‌مى لاى ئه‌و ئه‌وها نييه‌ وه‌كو هه‌ندێك له‌ تيمه‌كانى خزمه‌تى سياسى بۆى ده‌چن، چونكه‌ وڵاتان رێز له‌ يه‌كدى ده‌گرن ياخود بڵێين به‌ لاى كه‌م شه‌رم له‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ هه‌ڵسوكه‌وت و سه‌وداى له‌گه‌ڵ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ حيزبه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌ راسته‌قينه‌كان ياخود ئۆپۆزسيۆن ئه‌گه‌ر ناچار به‌ په‌نابه‌رى بوو رێزى خۆى به‌ سه‌ر وڵاتى خانه‌خوێ فه‌رز بكات، پارته‌كه‌ى ئێمه‌ش له‌ رۆڵى خۆى گه‌ييشتبوو له‌ سه‌رده‌مى ئۆپۆزسيۆنيمان و ئه‌وانى ديكه‌شمان له‌ سنوورى خۆيان له‌گه‌ڵمان، تێگه‌ياندبوو و هه‌روه‌ها له‌ ره‌وايى عه‌داله‌تى دۆزه‌كه‌ى و شه‌رعييه‌تى به‌رهه‌ڵستكاريى رژێم.
رۆڵ چ دروستكراو بێ ياخود سه‌پێنراو، ده‌بێ كاراكته‌ره‌كانى لێى تێبگه‌ن و سنوورى خۆشيان بزانن و هه‌روه‌ها ئاوات و ئامانجه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ش بزانن كه‌ گه‌مه‌كه‌ى له‌پێناو ده‌كه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ رۆڵه‌كه‌ سه‌پێنراو ده‌بێت به‌سه‌رياندا كه‌ ده‌بێ بيگێڕن كه‌ دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات ده‌بێت كه‌ ياسايێك به‌ تاوانى هه‌ژمار ده‌كات هه‌ڵقوڵاوى ده‌ستووره‌، ئه‌و ده‌ستووره‌ى زۆربه‌ى زۆرينه‌ به‌شدارييان له‌ به‌ديهێنانى كردووه‌ و رۆڵيان له‌لايه‌نى ياسايى و جێبه‌جێكردنيه‌وه‌ تيايدا بينيوه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا رۆڵى ئه‌و ئۆپۆزسيۆن و به‌رهه‌ڵستكاريان نه‌بينيوه‌ كه‌ په‌يوه‌ندييان به‌ لايه‌نێكى بێگانه‌وه‌ هه‌يه‌.

” ومن يبدل نعمة الله من بعد ما جاءته فأن الله شديد العقاب” صدق الله العظيم.

ـ له‌ ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مان به‌ عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
*سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان