بەكر كەریم حەسەن*
نیگاركێشی میسری (عەمر سه‌لیم) ده‌ڵێ “چاوه‌ڕێ مه‌كه سه‌ركردایه‌تیكردنت پێ ببه‌خشن، به‌ڵكو ڕاهێنان بكه خۆت فێر بكه چۆن به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگری”.
شكی تێدا نییه ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین جیاوازه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی پێشووتر به هه‌موو پێوه‌ر و ئه‌ندازه‌یه‌ك و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می زانست و زانیارییه.
رێگاكانی وه‌رگرتن و فێربوونی زانست و زانیاری یه‌كجار زۆربوونه، به‌ڵكو زۆر ئاسانیش ده‌توانی به ده‌ستیان بهێنی چ له رێگای داموده‌زگاكانی فێركردن و په‌رتووك و په‌رتوكخانه و هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جۆراوجۆر بینین و بیستن و خۆێندنه‌وه و چاپكراوه‌كان و بلاوكراوه‌كان و كۆنگره و كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبونه‌وه و سه‌نته‌ر و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و سۆشیال میدیا به هه‌موو جۆره‌كانی، كه‌واته هه‌ر تاكێك بیه‌وێ خۆی فێر بكات و په‌ره به تواناكانی پسپۆڕی خۆی بدات رێگاكان زۆر ئاسان و به‌رده‌ستن به تایبه‌ت بۆ مامۆستا گرنگه به‌رده‌وام په‌ره به پسپۆڕی و توانای زانستی خۆی بدات و به‌رده‌وام خۆی خۆی فێر بكات و چاوه‌ڕێی به‌شداری كردن له خول و ڕاهێنان نه‌كات، بگره گه‌ر به‌شداری به‌رده‌وامیش بكات له ڕاهێنان و خوله‌كان، به‌ڵام ده‌بێ خۆی په‌رۆشی و خولیای فێربوونی خۆی هه‌بێت، چونكه ئه‌و جۆره فێربوونه شێوازی تازەی پرۆسه‌ی فێربوونی نوێیه كه ده‌توانی خۆی خۆی پڕ چه‌ك بكات به كۆمه‌لێ كارامه‌یی جۆراوجۆری پێویست و په‌یوه‌ندیدار به پسپۆڕی و ژیان، بێ شك یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باش و سه‌ره‌كی ده‌بێت له ژیانی ڕۆژانه و كاركردندا بۆ ده‌ست نیشان كردن و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی له كاتی خۆی، هه‌روه‌ها سه‌لماندنی سه‌ركه‌وتوویی و توانایی له كاره‌كان و داهێنان كردن له ئه‌رکەکان و پاراستنی به‌رپرسیاریه‌تی، چونكه هه‌موومان ده‌زانین نابێ هه‌رگیز مرۆڤ بوه‌ستێ له فێربوون، پێویسته به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات ڕۆژانه شتێكی نوێ فێر ببێ ئه‌وه‌ش رێك هاوته‌ریب ده‌بێ له‌گه‌ڵ دروشمی نوێی سه‌رده‌م ئه‌ویش (فێربوون به درێژای ژیان)، بۆیه پێویسته پرۆسه‌ی فێربوون و خۆ فێركردن به‌رده‌وام بێت و نه‌وه‌ستێ له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیان به تایبه‌ت بۆ مامۆستا كه هه‌رده‌م سه‌ركرده‌ی پرۆسه‌ی فێربوون و فێركردن و په‌روه‌ردكردنه.
مامۆستا ده‌توانێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ له گۆڕه‌پانه‌كه و له سه‌ر زه‌وی به خۆ فێركردنی به‌رده‌وام و په‌ره‌پێدانی له پسپۆڕییه‌كه‌ی بێ وه‌ستان، هه‌میشه هێزی ڕاسته‌قینه و كه‌سایه‌تیجیگیر و سەرکەوتوو ئه‌وه‌یه تا چه‌ند ده‌توانی خاوه‌نداریه‌تی زانیاری و زانست بكه‌ی له پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆت به تایبه‌تی بەکاری بهێنی و جێ به‌جێ بكه‌ی به شێوه‌یه‌كی كرداری كه گونجاو و شیاو بێت له‌گه‌ڵ پێداویستی و داواكارییه‌كانی سه‌رده‌م و كاری پسپۆڕییه‌كه‌ت.
بۆیه پێویسته مامۆستایانی به‌رێز هه‌رده‌م هه‌وڵ بده‌ن و په‌رۆش و عه‌ودال بن بۆ خۆ فێركردنی به‌رده‌وام و وه‌رگرتنی زانیاری و زانستی نوێ له سه‌ر پسپۆڕی و كاره‌كانیان به به‌رده‌وامی.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدرا توێژه‌ره‌كان ده‌ریان خست ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا به‌رده‌وام په‌رۆش و عه‌وداڵی فێربوونن زیاتر بیروهزریان ئاماده ترە بۆ فێربوونی زانسته‌كه زووتر وه‌رده‌گرن و په‌سندی ده‌كه‌ن و خۆشی و چێژ و سوود له پرۆسه‌ی فێربوون ده‌بینن، هه‌روه‌ها ده‌توانن زیاتر داهێنانیش بكه‌ن. بۆیه گرنگه مامۆستاكانمان به‌رده‌وام به په‌رۆش بن بۆ فێربوون و خۆفێركردن، كه هه‌رده‌م ده‌توانن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و ڕاسته‌قینه و پڕ له زانست و زانیاری دروست بكه‌ن، هه‌میش ده‌توانرێ ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و فێركردن جێبه‌جێ بكرێ و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو و به‌رده‌وام بێته به‌رهه‌م.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی