چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پانۆرامای رووداوه‌کانی پێش سی و یه‌کی ئاب


سیامند سێلکی
به‌ر له‌وه‌ی بچینه‌ ناو پانۆرامای رووداوه‌کانی پێش سی و یه‌کی ئابی (1996) به‌کورتی و به‌جه‌ند سه‌ره‌ قه‌له‌مێک باس له‌ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌و رووداوه‌ خوێناویانه‌ ده‌که‌ین که‌ سی و یه‌کی ئابیان به‌دوای خویندا هێناوه‌ . سی و یه‌کی ئاب ده‌رئه‌نجام یان ده‌رهاوێشته‌ی کومه‌لێک رووداوی خوێناویه‌ که‌ ره‌گ و ریشه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سالانی (1964و1966) ئه‌و کات براهیم ئه‌حمه‌دو تاله‌بانی له‌شۆرشی ئه‌یلول هه‌لگه‌رانه‌وه‌و چوونه‌ پال سوپای داگیرکه‌ری ئێراق .دیاره‌ ئامانجی تاله‌بانی و خه‌زۆره‌که‌ی ئه‌وه‌بوو به‌پشتیوانی هێزه‌کانی ئیراقی کوتایی به پارتی و بارزانی بێنن .به‌م نیه‌ته‌و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ شه‌رێکی خوێناویان دژی شۆرشی ئه‌یلول و پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێکرد .دیسان له‌به‌هاری (1977)دا بەهەماهەنگی و هاوکاری مخابراتی ولاتانی ئەقلیمی و بەبەرچاوی هێزەکانی ئێران و تورکیاو ئێراقەوە هێزێکی هه‌زار که‌سیان له‌ده‌ڤه‌ری سوران ره‌وانه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان و بارزان کردو ، بەپشتیوانی ڕاستەوخۆیی هێزە ئەقلیمیەکان قوناغی دووه‌می شەڕی لەناوبردنی پارتی و بارزانیان ده‌ستپێکردو تا سالی (1986) به‌رده‌وام بوو.
لەسەرەتایی نیسانی (١٩٩٤)دا نەوشێروان و تالەبانی بەو هیوایەی بتوانن خەونی لەمێژینەیان بەدی بێنن ،قوناغی سێیەمی ئەو شەڕە مالوێرانکەرەیان بەسەر کوردو پارتیدا سەپاند . له‌ (25ئابی 1995) دا بەفەرمان و ڕاسپاردەی ئێران پ ک ک ش چووه‌ پال هێزه‌کانی یه‌کێتی و ، له‌ده‌ڤه‌ری بارزان و بادینان په‌لاماری (٢٥) بارەگای پارتیاندا کە هەموویان بارەگای ڕێکخستن و لێژنە کومەلایەتیەکان بوون .
ئه‌و کات باشوری کوردستان له‌چوارچێوه‌ی هێلی سی و شه‌دا ، له‌لایان هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وله‌تیه‌وه‌ ده‌پارێزرا.بویه‌ ئه‌مریکاو به‌ریتانیا به‌رده‌وام له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دا بوون ئه‌وشه‌ره‌ رابگیرێت .له‌سه‌ره‌تایی ته‌مموزی (1996) به‌نێوبژیوانی ئه‌مریکا ئاگر به‌س له‌به‌ره‌کانی شه‌ری نێوان پارتی و یه‌کیتیدا دروست بوو ،به‌لام شه‌ری پ ک ک دژی پارتی به‌رده‌وام بوو .له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سه‌داو له‌ژێر چاودێری ئه‌مریکیه‌کان شاندی پارتی و یه‌کێتی بۆ کوتایی هێنان به‌شه‌ره‌که‌ له‌ئه‌نقه‌ره‌و له‌نده‌ن کوبونه‌وه‌ .له‌کاتی ئاگربه‌سه‌که‌دا ئێران داوای له‌یه‌کێتی و پارتی کرد که‌ بۆ پەلاماردانی کوردانی رۆژ هەلات لەباشور هاوکاری هێزه‌کانیان بکه‌ن .پارتی ده‌یزانی ره‌دکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی ئێران زۆر قورس له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێت و باجێگی گران ده‌دات .به‌لام دیسان ئه‌و داوایه‌ی ئێرانی ره‌دکرده‌وه‌و ئاماده‌نه‌بوو هیچ هاوکاریه‌ک پێشکه‌ش به‌ئێرانیه‌کان بکات .له‌به‌رامبه‌ردا تاله‌بانی و نه‌وشێروان ئه‌وه‌یان به‌ده‌رفه‌تێکی زێرین زانی و هه‌موو هاوکاریه‌کیان پێشکه‌ش به‌ئێرانیه‌کان کرد .
له‌رۆژی (27)ته‌مموزدا به‌هاوکاری یه‌کێتی نیشتمانی هێزێکی گه‌وره‌ی ئیران له‌رێگای پێنجوێن و مه‌ریوانه‌وه‌ گه‌یشته‌ سلێمانی و له‌مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام جێگیرکرا.رۆژی دواتر واته‌ (28)ی ته‌مموز به‌هاوکاری راسته‌وخۆیی یه‌کێتی ئه‌و هێزه‌ گه‌یشته‌ ده‌وروبه‌ری شاری کویه‌و به‌چه‌کی قورس په‌لاماری هێزه‌کانی رۆژ هه‌لاتی کوردستانیاندا .دوای ته‌واو بوونی کرده‌وه‌ سه‌ربازیه‌که‌یان ئێرانیه‌کان هه‌ولیاندا هیزه‌کانیان له‌رێگای ناوچه‌کانی ژیرده‌سه‌لاتی پارتی و له‌مه‌رزی حاجی ئومه‌رانه‌وه‌ بگه‌رێنەوه‌ ئیران .ئەمە بۆ دوو ئامانج بوو . یەکەمیان ئەوەبوو لەسەر ڕێگای خۆیان پەلاماری ئەو خێزانە ڕۆژ هەلاتیانە بدەن کە لەحامیەی ڕەواندز نیشتە جێ بوون . دووەمیشیان ئەوەبوو پارتی بکەنە شەریکی یەکێتی لەو تاوانەدا . بەلام دیسان پارتی رێگای پێ نه‌دان و ، بۆ ماوه‌یه‌کیش چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی بالای ئێرانی له‌دۆلی ئالانه‌ی نزیک خەلیفان زیندانی کردو دواتریش ناچار کران بگه‌رێنه‌وه‌ سلێمانی .ره‌دکردنه‌وه‌ی داوای ئێران له‌لایان پارتیه‌وه‌ بۆ لیدانی کوردانی رۆژ هه‌لات ئێرانیه‌کانی چه‌ند تۆره‌کرد .رێگا نه‌دان به‌هێزه‌کانیان و زیندانی کردنی فه‌رمانده‌کانیان دوو هێنده‌ی دیکه‌ ئێرانیه‌کانی تۆره‌و نگه‌ران کردو ئه‌و راستیه‌ی لا سه‌لماندن که‌ پارتی هێزێک نیه‌ ته‌سلیم به‌ئیراده‌ی ئه‌وان بێت و دژی هاوزمان و هاوخوێنه‌کانی خۆی پیلان بگێرێت .ئه‌م هه‌لۆیسته‌ی پارتی وای له‌ئیرانیه‌کان کرد که‌ بریاری له‌ناوبردنی پارتی بده‌ن . بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌موو هێزو ئیمکاناتی جه‌نگی خۆی خسته‌ خزمه‌ت یه‌کێتی و پ ک ک دژی پارتی . به‌و ئامانجه‌ ئیران فه‌رمانی به‌تاله‌بانی و نه‌وشێروان کرد ئاگربه‌س بشکێنن و به‌هاوکاری پ ک ک شه‌ری له‌ناوبردنی پارتی ده‌ست پێ بکه‌ن .ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ پانۆرامای رووداوه‌کانی ئه‌و پیلانگێریه‌ مه‌زنه‌یه‌ که‌ به‌ر له‌سی و یه‌کی ئابی (1996) دژی پارتی جێبه‌جێکرا.
یه‌که‌م :له‌شه‌وی شازده‌ له‌سه‌ر حەڤدەی ئابی (1996)کە پارتی لەیادی دامەزراندنیدا خەریکی ئاهەنگ گێڕان بوو ، هێزه‌کانی یه‌کیتی به‌هاوکاری ئیران و پ ک ک ئاگربه‌سیان شکاندو له‌سنوری رۆاندزو قه‌سرێ و حاجی ئومه‌ران هیرشی سه‌ر هیزه‌کانی پارتیان کردو چه‌ند شوێنێکی ستراتیژیان کونترۆلکرد .هێزه‌کانی ئێران راسته‌وخۆ بوون به‌به‌شێک له‌شه‌ره‌که‌و هه‌مووهاوکاریه‌کیان پێشکه‌شی پ ک ک و یه‌کێتی کرد .
دووه‌م :له‌رۆژانی (17و18و19و20) ئابدا تۆپخانه‌کانی ئیران له‌ سه‌روچاوه‌و دوکان و سنوری پیرانشاری رۆژ هه‌لاته‌وه‌ به‌چری هێزه‌کانی پارتیان له‌هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ردا بوردمان کرد .ته‌نها له‌قه‌سرێ ده‌یان فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ی بارزان شه‌هید بوون. لەم بارەوە نەوشێروان مستەفا لەگرتەیەکی ڤیدیوییدا کە بۆ ژمارەیەک کادیری یەکێتی قسە دەکات دەلێ :لەژێر ئاگری تۆپخانەکانی ئێراندا (٤٠٠) فەرماندەو پێشمەرگەی پارتی کوژران. لەبەر ئەوەی پارتی له‌رووی چه‌ک و تفاقی شه‌ره‌وه‌ هیچ پشتیوانێکی نه‌بوو ، بارودوخی شه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کیتی و پ ک ک و ئێران گۆردرا .
سێیه‌م:له‌رۆژانی (22و23)ی ئابدا ئێران هیزێکی زۆری یه‌کێتی لەسنوری سەردەشتەوە دەربازی دیوی ڕۆژ هەلات کرد و له‌وێشه‌وه‌ بۆ شاری شنوی رۆژ هه‌لات و پاشان له‌مه‌رزی گاده‌رو کێله‌شینەوە ده‌ربازی ده‌ڤه‌ری سیده‌کانی باکوری هه‌ولێر کران . ئامانج له‌هێنانی ئه‌و هیزه‌ ئه‌وه‌بوو .که‌ به‌هاوکاری پ ک ک ناوچه‌ی برادوست و بارزان کونترۆل بکه‌ن .به‌لام به‌ر له‌وه‌ی هیزه‌کانی یه‌کیتی و ئێران و پ ک ک بتوانن له‌و سنوره‌ ده‌ست به‌هیرش بکه‌ن .هێزه‌کانی پارتی رووبه‌روویان بونه‌وه‌و توانیان ئه‌و هیزه‌ هاوبه‌شه‌ به‌ته‌واوی له‌ناو ببه‌ن .محمد علی قه‌ره‌ چه‌تانی و قادربه‌گ برادوستی که‌فه‌رمانده‌یی ئه‌و هیزه‌یان ده‌کرد له‌گه‌ل زۆربه‌ی هیزه‌که‌یان کوژران .واته‌ ئه‌و پلانه‌ به‌قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ تێکشکاو سه‌ری نه‌گرت .
چواره‌م :له‌رۆژی (25)ئاب فه‌ره‌یدون عبده‌لقادری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی و شیردل حه‌ویزی و جه‌بار فه‌رمان له‌گه‌ل کومه‌لێک سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی ئیران به‌کوپته‌ری ئیرانی گه‌یشتنه‌ حاجی ئومه‌ران .هاتنیان بۆ ئه‌وه‌بوو پلانێک بۆ هیرشی سه‌رتاسه‌ری دابریژن .
پێنجه‌م:له‌رۆژانی کوتایی ئابدا ئێران و پ ک ک و یه‌کێتی ئاماده‌کاریان بۆ هێرشێکی سه‌رتاسه‌ری و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ده‌کرد .نه‌خشه‌و پلانێکی وایان دارشتبوو که‌ له‌هه‌مووبه‌ره‌کانی شه‌ردا هێرشێکی فروان بۆ سه‌ر پارتی ده‌ست پێ بکه‌ن و کوتایی پێ بێنن .هێزه‌کانی پارتی توانای رووبه‌روو بونه‌وه‌ی چه‌که‌ قورس و دوور هاوێژه‌کانی ئێرانی نه‌بوو .رۆژانه‌ ده‌یان پێشمه‌رگه‌ شه‌هید ده‌بوون .هه‌م پارتی و هه‌میش ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌رین له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی جدی و له‌ناوچوندا بوون .پارتی له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌رین پاریزراو بن و کورد نه‌گه‌ریته‌وه‌ خالی سفر .دوای راوێژ له‌گه‌ل ئه‌مریکیه‌کان و هاوپه‌یمانان .ده‌رفه‌تی به‌هێزه‌کانی ئێراقدا رووبه‌رووی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی ببنه‌وه‌ .به‌م شیوه‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی پلانێکی ژیرانه‌دا له‌رۆژی سی و یه‌کی ئابدا هێزه‌کانی ئێراق له‌هێلی سی و شه‌ش په‌رینه‌وه‌و هیرشی سه‌ر هێزه‌کانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانیان کردو ، دوای چه‌ند کاتژمیرێکی که‌م هێزه‌کانی ئێراقی گه‌رانه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێلی سی و شه‌ش .به‌م شیوه‌یه‌ پارتی توانی ئه‌زمونی باشوری کوردستان له‌ له‌ناو چوونی یه‌کجاره‌کی بپاریزێت .ئه‌گه‌ر پارتی له‌و پلانه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنابا .ئێستا هیچ ئاسه‌وارێک له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان نه‌مابوو .بارودوخی هه‌ولیرو دهوک و سلێمانی زۆر له‌بارودوخی ئێستای که‌رکوک خراپتر ده‌بوو .پارتی له‌سی و یه‌کی ئابدا هه‌م ده‌سکه‌وته‌کانی کوردی پاراست هه‌میش کوتایی به‌و شه‌ره‌ خوێناویه‌ هێنا که‌ نیو سه‌ده‌بوو تاله‌بانی و نه‌وشێروان و براهیم ئه‌حمه‌د دژی کورد به‌رێوه‌یان ده‌برد .راسته‌ پارتی به‌ره‌دکردنه‌وه‌ی داوای ئێران بۆ لێدانی کوردانی رۆژ هه‌لات باجێکی قورسیداو خوێنێکی زۆری به‌خشی .به‌لام سه‌روه‌ریه‌کی مه‌زنی بۆ خۆی تۆمار کردو سی و یه‌کی ئابیش وه‌کو رووداوێکی گرنگ و به‌رهه‌مدار چووه‌ نێو مێژووی کورد.هەلبەت ئەو هەموو پیلانگێڕیەی کە لەم چەند سالەی دوایدا بەبیانوی گۆڕینی سیستەمی سیاسی و هەبونی گەندەلێ و دواکەوتنی موچە دژی پارتی بەڕێوەچوون و ئێستاش بەردەوامن و خیانەتی شازدەی ئوکتوبەریش دیارترین و مەترسیدارترینیان بوو ، ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەلۆێستە نەتەوەیەی کە سالی (١٩٩٦) پارتی بەرامبەر ئێران نواندی …..هتد.
هیوادارین ئەم ڕووداوە تراژیدیانە بۆ هەموو لایەک ببنە وانەیەک و چیتر خوێنی کورد بەدەستی کورد نەڕژێت .با هەموومان گوێ بۆ بانگەوازی نەتەوەیانەی سەرۆک بارزانی رابگرین کە بەردەوام داکوکی لەیەکگرتنی کوردو تەحریمکرنی شەڕی کورد کوژی دەکات .با هەموومان پەند لەو ڕووداوە مالوێرانکەرانە وەرگرین و لەو راستیە تێ بگەین کە ڕشتنی خوێنی کورد بەدەستی کورد تەنهاو تەنها لەبەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستاندایە .مێژوو پێمان دەلێ هەر لایەنێک لەپێناو سڕینەوەی بەرامبەرەکەی پەنا بۆ شەڕو خوێن ڕشتن ببات جگە لەڕسوایی و شەرمەزاری هیچی دیکەی بۆ نامێنێتەوە. ئاخر ڕووداوە پڕ لەتراژیدیەکانی کورد کوژی پێمان دەلێن نەیەکێتی دەتوانێ پارتی بسڕێتەوە نەپارتی دەتوانێ یەکێتی بسڕێتەوە بۆ پ ک ک ش هەمان شت ڕاستە .کەواتە با خەمی هەموومان خەمی خاک و کوردستان بێت و پێکەوە نەفرەت لەشەڕو خوێن ڕشتن بکەین و لەڕێگای منافسەیەکی شەریفانەوە کار بۆ بەرەوەپێشبردنی پرسی کورد بکەین ……هتد.