ئازادی و ده‌ستکاری له جه‌سته سروشتییه جوانه‌که‌ی مرۆڤ

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

ئازادی مافێکی سروشتی مرۆڤه، هه‌ر مرۆڤێک ئازاده له هه‌ڵسوكه‌وته‌کانی تا راده‌یه‌ک که یاسا رێگای پێداوه، بێگومان ئافره‌تانیش مافی ئازادیان هه‌یه به‌بێ جیاوازی، نه‌شته‌رگه‌ری جوانکارییه‌ك له ئازادیه‌کانی مرۆڤه و مافێکی ره‌وایه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سانه که پێویستیان پێیه، نه‌ك ئه‌م ئازادیه به‌کاربێت بۆ دژایه‌تی خۆرسک و سروشتی جه‌سته‌ی مرۆڤ و گۆرینی سه‌رو شێوه‌ی بوونه که‌سێکی تر، گۆرانکاریكردن له جه‌سته هه‌ندێکجار په‌شیمانی له دوا ده‌بێت. زۆرجار مرۆڤ پێش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه خودی خۆی جوانتر بووه. مرۆڤ تا گه‌نجه ده‌ستکاری روخسار و جه‌سته‌ی نه‌کات ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت، هه‌ر مرۆڤێک تا راده‌یه‌ك جوانه، هه‌ر ته‌مه‌نێك جوانی خۆی هه‌یه. ئه م هه‌موو نه‌شته‌رگه‌ریه ناپێویسته رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له گرانکردنی تێچوی نه‌شته‌رگه‌ریه گرنگ و پێویسته‌کانی جوانکاری.
به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا ئازادی نه شته‌رگه‌رییه‌کانی جوانی له لای هه‌ندێك که‌س له مه‌به‌ستی خۆی لایداوه و رووی له ئاقارێکی تر کردووه که ئاقاری چاولێکه‌ریه، هۆکاره سه‌ره‌کیه‌كه‌شی زۆرێك له گه‌نجان له ژێر فشارێکی زۆرن له رێگه‌ی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سۆشیال میدیا و مۆدێله‌کانی سۆشیال میدیا، ده‌رئه‌نجامه‌که شی ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان به بیانوی ئازادی ده‌ستکاری له جه‌سته سروشتیه جوانه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن که دژی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانه.
پێویسته ئازادی بخرێته گه‌ر بۆ پێشکه‌وتنی خودی تاک و کۆمه‌ڵگه‌رو نیشتمان، گرنگه ئیراده و ئازادی هه‌ر مرۆڤێک نه‌به‌سترێته‌وه به ئازادی و ئیراده‌ی مرۆڤێکی تر، و ئه‌م ئیراده‌یه نه‌که‌وێته ژێر فشاری ده‌وروبه‌ر، به‌های مرۆڤ له بوونی مرۆڤه له ژێر فه‌رمانره‌وای به‌های جه‌سته‌ی خۆی.
له هه‌موو جیهان ئه م جۆره نه شته‌رگه‌ریه هه‌یه، له وڵاتی هۆڵه‌ندا رێژه‌که‌ی بۆ جوانکاری که‌متره زۆربه‌ی بۆ حاڵه‌تی پێویست و ناچاریه، هه ندێك له گه‌نجه‌کان بیر له نه شته‌گه ری جوانکاری ده‌که‌ن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ساده و ئاسان و نه شته‌رگه‌ری قورس نه بێت، هۆ کاری گرانیش وا ده‌کات گه‌نجه‌کان زوو بیر له نه‌شته‌رگه‌ری جوانی نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت.