گلە‌یی ناھاوسە‌نگ

عارف ڕوشدی

زور جار لێرەولەوێ گوێ بیستی نارەزایی و گلەیی ئاراستەکراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبین، سەبارەت بە چەند بارەبوونی کێشە و گرفت لەبەردەم دابینکردنی موچە و کەمی خزمەتگوزارییەکان لە هەندێ شاروشارۆچکەکان، پێموایە هۆکاری هەرە سەرەکی ئەو نارێکییە دەگەرێتەوە بۆ ( پاپەندنەبوونی دامودەزگا ئیدارییەکانی ئەو ناوچانە بە رێنمایی و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانەوە) بۆیە پێویستە کۆمەڵانی خەڵکی پەیوەندیدار ئەو راستییە بزانێ و حکوومەتیش هەوڵی لێبراوانە بدات بۆڕاستکردنەوەی ئەو لادانانە. لە هەمان کاتدا پێویستە ئەنجومەنی وەزیران ڕاشکاوانە داوای ڕاگرتنی دەستوەردانی حزبی بکات لە کاروباری ئیدارەکاندا و رێکاری یاسایی بگرێتە بەر بەرامبەر هەر لاسارییەک ئەنجامبدرێت. چونکە لە ڕوی یاساییەوە تەنها لایەن حکوومەتە بەرپرسیاربێت لە خواستی هاووڵاتیانی هەمو شاروشارۆچکەکانی کوردستاندا، نەک حزب. پێویستە حزب لە بارەگاکانی خۆیدا خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی تایبەتی خۆی بێت ، ئەگەر هەر تێبینی و ئاماژەیەکیان هەبێت حزب مافی ئەوەی هەیە (بابەتیانە ) لە ڕێگای نوێنەرەکانیەوە لە دامودەزگا یاسایی و جێبەجێکاردا تێروانینەکانی بخاتە ڕوو، بە دڵنیاییەوە دەڵێم ئەو حزبەی بەشداربێت لە حکوومەتدا دەبێ ڕاستگویانە لە ئاستی بەرپرسیارەتیدا بێت، بە نواندنی هاوکاری، رەخنەی بنیاتنەر و پشتیوانی لە پرۆژەکانی حکوومەت، نەک گلەیی ناهاوسەنگ و دروستکردنی گرفت ! دەتوانێ متمانەی خەڵک بەدەست بێنێ بە پێچەوانەوە زیاتر خەڵک لە خۆی دەتۆرێنێ .

ھەواڵی زیاتر