بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

سێ ئەندامی کۆنگرێس
داوا دەکەن ئەمەریکا
کێشەی نەوت و غازی نێوان
حکوومەتی عێراق و ھەرێم
چارەسەر بکات
سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە نامەیەکدا لە رۆژی 18ی ئەم مانگەدا بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، داوا دەکەن وڵاتەکەیان کێشەی نەوت و غاز لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا چارەسەر بکات. سێ ئەندامەکان بریتین لە (مایکڵ واڵتز) و (دینا تیتەس) و (دۆگ لامبۆرن). دوای ئەوەی کورتەیەک دەربارەی کێشـــەکە و مافەکانی دەســـتووری هەرێمی
کوردستان دەخەنە ڕوو، لە بەشێکی نامەکەدا دەڵێن:
(….کوردســـتان پێشـــکەوتنی گەورەی ئابووریی بەخۆوە بینیوە، لە رێگەی هێنانـــی وەبەرهێنانی بیانی کە بۆتە هۆی ئەوەی لە ماوەی تەنیا 15 ســـاڵدا بەرهەمهێنانی نەوت لە ســـفرەوە بگەیەننە 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا … لە ئەنجامی ئەم وەبەرهێنانەدا دەکرێت ســـامانی غازی هەرێم یارمەتی عێراق بدات و بگرە هاوکاریش بێت بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی تورکیا و باشووری ئەوروپا بە غازی ڕووســـیا و ئێران … بۆیە لە ســـەرەتای ئەمساڵدا ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر ماڵی دیارترین بیزنسمانی بواری نەوتی کوردستان … هەروەک ئاگادارن دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە مانگی شوباتی 2022ـدا بڕیاری نادەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی دەرکردوە و لە ئەنجامی ئەم بڕیارەدا حکوومەتی عێراق بەشێوەیەکی نایەکسان بڕیارەکەی جێبەجێ کردووە و دوو گرێبەستی لەگەڵ ئەمەریکا و دوانیشی لەگەڵ ئەوروپا هەڵوەشـــاندووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو گرێبەستانەی هەڵنەوەشاندووەتەوە کە
حکوومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی چین و ڕووسیا ئیمزای کردوون. ئێمە نیگەرانین لەوەی کە ئەم کارانە دەبنە هۆکاری ناسەقامگیری لە عێراق و زیادکردنـــی گرژی لە ناوچەکەدا و شـــڵەژانی زیاتری بازاڕی جیهانی نەوت، بۆیـــە لە بەرژەوەندی ئاسایشـــی نەتەوەیی ئەمریکادایە کە چارەســـەرێک بۆ ئەم کێشـــەیەی نێـــوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردســـتان بدۆزرێتەوە؛ داوا لە وەزارەتەکەتان دەکەین بکەونە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێم بۆ چارەســـەرکردنی کێشەکە و پاراستنی ئۆتۆنۆمیی کورستان و مافە ئابوورییەکانـــی و دڵنیابوون لەوەی کە عێـــراق وەک کۆمارێکی فرەنەتەوە و
سیکۆلار دەمێنێتەوە دوور لە دەستێوەردانی ئێران.