ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

کەعبی کوڕی ئەشـــرەف شاعیڕێکی (جوو) بوو، بۆیە تیرۆر کرا چونکە هە(جوو)ی پەیامهێنی ئیسلامی کردبوو. ئەوسا بێجگە لە تیغ، تیریش هەبوو، بکوژانی کەعب خۆیان وەک دۆستی پیشان دەدەن، لێـــی نزیک دەبنەوە، فرســـەتی لێ دەهێنن و ســـەری دەبڕن. لە مێژووی ئیســـلامدا ئەوانەی بە بەنگکێشـــان ناویان ڕۆیشتووە، پێیان شەرم بوو دوژمنی خۆیان بە تیر بکوژن، بەبێ ســـڵکردنەوە، تەواو لێی نزیک دەبوونەوە، پەلاماریان دەدا و بە
تیغ دەیانکوشت، کە ئەوسا زیاتر خەنجەر بوو.
هەرچەندە تیرۆرکردن بە دەمانچە ئاســـانترە وەک لە تیغ، بەڵام هەنووکەیـــش، هەندێک جار داعش و داعشـــڕەوتاران، ئەوەندە ڕقئەســـتوور و بە خوێن تینوون، بە تیغ ئامبازی قوربانی دەبن و بۆیان بکرێت گۆشاوگۆش سەری دەبڕن. گۆشاوگۆش واتا لەم گوێیـــەوە تا ئەو گوێی. ئیخوان لـــە 14ی ئۆکتۆبەری 1995دا، ملی نەجیب مەحفووز وەبەر چەقۆ دەدەن، کە ئەوســـا تەمەنی هەشـــتا و چوار ســـاڵ بوو، کە حەوت ســـاڵ پێشـــتر خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتبوو، خەڵاتێک بێجگە لەو، هێشـــتا هیچ عەرەبێک لە ئەدەبـــدا وەری نەگرتووە. ئەو دوو ئیســـلامییەی پەلاماری ئـــەو ئەدیبـــە مەزنەیـــان دا، وەک ددانیان پێدا نا، بێســـەواد بوون، ڕۆمانی (منداڵانـــی گەڕەک)یان نەخوێندبووەوە، فەتوای ئەزهەریان جێبەجێ کردبوو، فەتوایەک زادەی ڕق و جەهل بوو،
یان لە باشترین دۆخیدا، زادەی بەدحاڵیبوون بوو.
لە 12ی ئابی 2022یشـــدا کە گەنجێکـــی بە ڕەچەڵەک لوبنانی، لە نیویۆڕک بە تیغ پەلاماری ســـەلمان ڕوشدی دەدا، زیاتر ملی دەکاتە ئامانج، ئەویش وەک ددانی پێدا نا، تەنیا دوو لاپەڕەی لە ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان خوێندبووەوە، ئەویش هەر فەتوای جێبەجێ کردبوو، فەتوای خومەینی. جێی سەرنجە فەتواکە سی و سێ ساڵ لەمەوبەر، لە 1989دا دراوە، لوبنانییە ئیسلامییەکە تەمەنی بیســـت و چوار ساڵە، نۆ ســـاڵ دوای فەتواکە، سەری لە هێلکـــە جووقاوە. داعش و داعشـــڕەوتاران، تینووێتییان بە خوێن دەشـــکێت، بۆیە هەڵگرانی ئاڵای ڕەش، بە چەکی ســـپی پەلامار دەدەن. نە ئاڵای ڕەش و نە چەکی ســـپی، ناتوانن وشە بکوژن، ئەوە نییە وشـــەکانی ســـوهرەوەری، حەلاج، حوسەین مـــەروە، مەهدی عامیل، عەبدولخالیق مەعرووف و فەرەج فۆدە،
هێشتا زیندوون

ھەواڵی زیاتر