سیامند سێلکی
ئێمه که دەڵێین پارتی لەگەڵ هیچ هێزێکی دیکه به‌راورد ناکرێت، ئه‌وه قسه‌یه‌ک نیه که بێ بەڵگه‌و له‌خۆمانه‌وه و بۆ به‌لاڕێدا بردنی خەڵك و جوانکردنی حزبه‌که‌مان بکه‌ین. نه‌خێر ئه‌وه دووره له ڕه‌وشت و ئاکاری کادر و ئه‌ندامانی پارتی. پارتی به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌ندام و کادیره‌کانی په‌روه‌رده کردووه که هه‌میشه ڕاستگۆیانه و به‌ئه‌مانه‌ته‌وه لەگەڵ خەڵكی کوردستان بدوێن و بۆچوونه‌کانیان ده‌رببڕن. کادر و ئه‌ندامی پارتی وا فێر نه‌کراون به‌بێ پشتبه‌ستن به به‌ڵگه و ئارگومێنتی سه‌لمێنراو هه‌وڵی جوانکردنی حزبه‌که‌یان بده‌ن و، خەڵكی دیکه‌ش ناشیرین بکه‌ن. به‌ڵکو وا فێرکراون هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای خستنه‌ڕووی بەڵگە و ئارگومێنتی به‌هێزو پشتڕاستکراوه وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی حزبه‌که‌یان بخه‌ینه‌ڕوو، به‌رگریی لێ بکه‌ن.
ئێمه که دەڵێین پارتی لەگەڵ هیچ حزبێکی دیکه به‌راورد ناکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پارتی وه‌کو حزبی ڕێبازی بارزانیی نه‌مر و درێژه‌پێده‌ری په‌یامی شێخ عەبدولسه‌لامی بارزانی و خودانی بارزان به‌دونیابینی و ڕوئیایه‌کی نۆێ و سه‌رده‌میانه‌وه خه‌بات و تێکوشانی خۆی له‌پێناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ست پێکردووه و، له ڕێگای سوودوه‌رگرتن به‌و فه‌لسه‌فه فکری و شۆڕشگێڕیه توانیی کۆمەڵێک گوڕانکاریی ڕیشه‌یی له گۆڕه‌پانی سیاسی و شۆڕشگێڕیی کوردستاندا دروست بکات و ببێته خاوه‌نی كۆمەڵێک تایبه‌تمه‌ندی، که پێش دامه‌زراندنی پارتی له‌هیچ حزب و جووڵانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی سیاسی‌دا به‌دی نه‌کراون، ته‌نانه‌ت ئه‌و حزبانه‌ی که دوای پارتیش دامه‌زراون نه‌یانتوانیوه وه‌کو پارتی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له خۆیاندا کۆ بکه‌نه‌وه و کاری له‌سه‌ر بکه‌ن. ده‌رکه‌وتنی پارتی به‌و فه‌لسه‌فه فکریه و به‌و دونیابینیه نوێیه، بووه هۆی ئه‌وه که ببێته جێی متمانه‌ی هه‌موو ڕه‌نگه جیاوازه‌کانی کوردستان و وه‌کوو قوتابخانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کوردایه‌تیش ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت له ڤه‌ژاندنی هزری نه‌ته‌وه‌یی و هوشیارکردنی تاک و كۆمەڵگەی کوردستانی. لێره‌دا به‌کورتی و به‌چه‌ند سه‌ره قهڵه‌مێک ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی پارتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، که پارتی پێی له‌هه‌ر حزب و ڕێكخستنێکی دیکه‌ی سیاسی جیا ده‌کرێته‌وه.
یه‌که‌م : پێش دامه‌زرانی پارتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان چه‌ندین شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی ئازادیخوازانه دروست بوون. به‌ڵام هه‌موویان له‌ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا قه‌تیس بوون و کۆتای‌یان پێ هات. پارتی به سه‌رۆکایه‌تیی بارزانیی نه‌مر له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی شکاند و بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا هێز و تواناکانی پێکهاته جیاواز و بیروڕا جیاوازه‌کانی کوردستانی له‌ژێر چه‌تری ڕێبازی بارزانیی نه‌مردا کۆ کرده‌وه و، له‌پێناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ی ڕاگه‌یاندو ده‌ست پێ‌کرد.
دووه‌م: پارتی له سه‌نگه‌ری خه‌بات و کوردایه‌تیدا به‌ئیلهام وه‌رگرتن له‌ڕێبازی شێخ عەبدولسه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌د (خودانی بارزان) ته‌سلیم نه‌بوون به ئیراده‌ی دۆژمن و خۆ نه‌چه‌ماندنی وه‌کو فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتێکی شۆڕشگێڕانه داهێنا و له هیچ هه‌لومه‌رجێکدا و به‌هیچ نرخێکیش ئاماده نه‌بووه، ده‌ستبه‌رداریان بێت.
سێیه‌م: داکۆکیکردن له به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی کورد و مساومه‌نه‌کردن له‌سه‌ر مافه ده‌ستووریه‌کانی کورد وه‌کو بنه‌مایه‌کی نه‌گۆڕ و چه‌سپاو له فه‌رهه‌نگ و کلتووری فکری و سیاسی و شۆڕشگێرانه‌ی پارتیدا جێگیر کراو، به‌درێژایی مێژووش ده‌ستبه‌رداری نه‌بووه و پابه‌ند بووه پێیانه‌وه.
چواره‌م: له‌ژێر ڕۆشنایی فه‌لسه‌فه‌ی فکری و شۆڕشگێڕانه‌ی شێخ عەبدولسه‌لام و خودانی بارزاندا، هزری لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و ژینگه‌پارێزی و دابینکردنی ماف و ئازادیه‌کانی ئافره‌ت له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌دا کاری بۆ کرا و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش جێبه‌جێ کران و، بوونه به‌شێک له فه‌رهه‌نگی کوردستانیان.
پێنجه‌م : له‌ڕێگای دامه‌زراندنی یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی کوردستانه‌وه ڕێزگرتن و پاراستن و پابه‌ند بوون به‌بنه‌ماکانی جه‌وهه‌ری دینی ئیسلامه‌وه، وه‌کو ئایینی زۆرینه‌ی کوردستانیان کاری له‌سه‌ر کراو، ئه‌ندام و لایه‌نگرانیشی هاندا که پابه‌ند بن پێیه‌وه.
شه‌شه‌م: له ڕێگای دامه‌زراندنی یه‌کێتیی قوتابیان و لاوان و ئافره‌تانه‌وه، پرسی هوشیاریی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌یەنرایه هه‌موو ماڵ و کون و قوژبنێکی ئه‌م کوردستانه و، هه‌موو چین و توێژه‌کانی کوردستانی هاندا له خه‌بات و تێکۆشانی نه‌ته‌وایه‌تیدا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و به‌رگریی له خواسته نه‌ته‌وه‌یه‌کانیان بکه‌ن.
بێگومان داکۆکیکردنی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی له پرسی لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و ڕێزگرتن له به‌ها دینی و ئینسانیه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کانی جه‌نابیان له‌باره‌ی پاراستنی قه‌واره‌ی فیدراڵی و هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه فکری و سیاسی و شۆڕشگێڕیه‌ن و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن که تا پرسی کورد له ده‌ستی سه‌رۆک بارزانیدا بێت له ده‌ستێکی ئه‌میندایه و له هیچ هه‌لومه‌رجێکدا و به‌هیچ نرخێک مساومه له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد ناکرێت.