هاودەنگ فاروق
پارتی دیموكراتی كوردســـتان، یادی ٧٦ ســـاڵەی دامەزرانی دەکاتەوە، هاوکات ســـاڵیادی پڕ سەروەریی لەدایکبوونی ســـەرۆک مەسعود بارزانییە؛ پارتی لە مێژووی خۆیدا چەندین قۆناغی گرنگی پڕ لە دەســـتكەوت و هەورازی بەردەڵانی بڕیـــوە؛ ئەو حزبەی كە بارزانی نەمر داینەمۆ و دامەزرێنەر و ئیلهابەخشـــیەتی، ئەمڕۆش لەســـەر دەستی ســـەرۆک بارزانی، كورد قۆناغی مەترسییەكانی لەناوچوون و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەییی تێپەڕاندووە، قۆناغی هۆشیاری و ژیانەوەی هزری نەتەوەییشـــی بە لووتكە گەیاندووە، ڕیفراندۆمێكی سەركەوتووانەی پڕشانازیی بۆ سەربەخۆیی كردووە.
ئەرکی پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەبێت، چونکە کورد لە قۆناغێكی نوێی خەباتی بنیادنانەوەی نەتەوەیی و ســـەرلەنوێ بیناكردنەوەی کەســـایەتیی كورد و بەهێزكردنـــی پایەكانی دەوڵەتی ســـەربەخۆدایە؛ یەكێك لە ئەركەكان، ئیشـــکردنە لەســـەر پڕۆژەی پەروەردەیەكی مەدرووس بۆ ڕیشەڵكێشـــكردنی كەلتووری نامۆی كۆڵۆنیالیســـتی داگیركاری لەســـەر فكر و فەرهەنگی تاكی كورد، بۆ ئەوەی ئینســـانی کورد بە كەلتووری ڕەســـەنی خۆیەوە پەروەرد بكرێت و لە ڕووی ئەقڵی سیاســـی و فكری و كۆمەڵایەتیشـــەوە پێش بخرێت؛ متمانە و بەخۆداپەرمیان و بڕوابەخۆبوونی كەسایەتیی ناسیۆنالیستیی خۆی بۆ بگێڕدرێتەوە.
ئەركێكی دیکەی پارتی ئیشـــكردنی زیاترە لەسەر پەروەردە و فێركردنی كادیرانی خۆی لەسەر بنەماكانی ڕێبازی بارزانی و پێشـــکەوتنەکانی سەردەم، كرانەوەی زیاتر و هەستی مرۆڤدۆستی و ئینتیما بۆ خاك و نیشـــتمان، هەروەها لەسەر دیسپلینی حزبایەتی و پابەندی و خزمەتكردن بە خاک و خەڵكی كوردســـتان و نزیكتربوونەوەی بەرپرســـان لە خەڵك و كادیر و ئەندامانی ئۆرگانەكانی خوارەوەی حزب و خۆگونجاندنی زیاتر لەگەڵ ســـەردەمی گەشـــەی كۆمەڵایەتی و پێشكەوتن و گلۆبالیزمدا.
هەروەک کوردســـتان لـــە پارتی دەخوازێ، پشـــوودرێژی و ســـەخاوەتێکی زیاتری هەبێت بۆ یەكڕیزیی كوردستانیان و ڕزگاركردنی كورد لە پەرتەوازەیی و دووبەرەكی؛ ڕوئیا و ستراتیژێكی دوورمەودای هەبێت بۆ داهاتووی كوردســـتان و پاراســـتنی ئاسایشی نەتەوەیی و، گرنگیدانی زیاتر بە دامودەزگای مۆدێرنی ئەمنی و ســـەربازی و سیســـتەمی نیشـــتمانی و پێشكەوتووی بەرگری.
پارتی، لە حەفتاوشەش ساڵ خەباتی خۆیدا سەلماندوویەتی کە پرسی نەتەوەیی و نیشتمانی، کۆڵەکـــەی بیروباوەڕەکەیەتـــی و، هەوڵیـــش دەدا بۆ دەســـتەبەرکردنی کیانێکی کوردی؛ لەو پێناوەشـــدا کەسایەتی و ڕۆڵە هەرە بەوەجەکانی خۆی پێشـــکەش کردووەتە بارەگای گەل و نیشتمان و، هەنگاوەکانی بەرەوە وەدیهێنانی خەونی شەهیدانی گەل پتەوتر و شێلگیرتر کردووە
و بەپشتیوانیی نیشتمانپەروەران تا گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزانە لەتێکۆشان ڕاناوەستێ.