ئومێدی لاوانی كوردستان بە‌ ١٦ی ئابی پرشنگدار

لاوانی کوردستان لە دوای دورستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئاب دا لە نائومێدی ئومێدێکیان بۆ پەیدابوو، بەو ئومێدە مەزنەوە رۆژ لە دوای رۆژ رێ و رێبواری ئەو پارتە لە گشت چین و توێژەکان بەتایبەتی لاوان لە زیادبووندایە لە گشت قۆناغەكانی تەمەنیدا هەمیشە سێبەرێک بووە بۆ حەسانەوەی لاوانی کورد و کوردستان. پارتی هەمیشە هیوا بەخش بووە بۆ ئایندەیی لاوانمان لەگەڵ ئەوشدا هەموو لاوێکی دلسۆزی کوردستان پارتییە و پارتیش بەو هەناسەیەوە مامەڵە‌ دەکات، لە دوای راپەرینەوە ئەو سێبەرەی پارتی دیموکراتی کوردستان پانتاییەكی زۆرتری داگیرکرد لەو سۆنگەیەوە لاوانی کوردستان زیاتر ئامانجەکانیان لە سایەی ئەو سێبەرەدا وەدیهاتووە بەدرێژایی ئەو کاتە نمونەی زۆرمان هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان پردێک بووە بۆ ئەوەی کە لاوان لە سەرجەم جوومگەکانی بەرێوەبردنی هەرێم بوونیان هەبێت هەر ئەو ڕۆڵە مەزنەی پارتییە وایکردووە هەمیشە خاوەنی لەشکرێکی لە بن
نەهاتووی لاوان بێت و لاوان ئاماددە‌ د ەکات بۆ ئەوەی خزمەتی پێویست بە خاک و نشتیمان بکەن. ١٦ی ئابی ١۹٤٦ خاکی کوردستانی رووناکكردەوە بە لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، لەو ڕۆژەوە هەر تاکێکی ئەم نشتیمانە هەست بەبوونی خۆی دەکات، خۆ ئەگەر بیروڕای جیاوازیشی هەبێت یان دین و بیروباوەڕی تری هەبێت، لاوانی کوردستان ئایندەیان بە بوونی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەستراوە، پیرۆزە بێت ئەو یادە پڕشکۆیە.

ھەواڵی زیاتر