هێلین نامە

نەسرین حەسەن

  • بە پێی لێکۆڵێنەوەیەک تێروانینی دایک بەرامبەر بە جەستە و رواڵەتی خۆی کاریگەری لە سەر کچەکەی هەیە کە ئەویش بەم شێوەیە بیر بکاتەوە. ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە لە سەر ۱٦۹ دەرکەوتووە، پرۆفیسۆر “ئانالیسائارویو” سەبارەت بەو لێکۆڵینەوە دەڵێ”من وا بیر دەکەمەوە کە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەو لێکۆلینەوە ئەوەیە کە کار لە سەر دایکان بکرێت کە خۆیان خۆشبوێت بەو شێوازەی هەن و تێروانینی پۆزەتیڤیان بەرامبەر جەستە و رواڵەتی خۆیان هەبێت و یەکێک لەو رێگایانە شکاندنی وێنای نەرێنی لە سەر خۆیان وتواناسازی دایکانە بۆ قەبوڵکردن و خۆشویستنی خۆیان بەو جۆرەی هەن. هەروەها” د.ئارویو “دەڵێ، گرووپێک لە خەڵک هەن کە هیچ کات فێر نەکراون لە بارەی خۆیان پۆزەتیڤ بیر بکەنەوە، چ لە بواری جەستە،ناسنامەی رەگەزی، نەتەوە و یان هەر شتێکی تر، ئەوەش لە نێو ئافرەتاندا بەربڵاوە. دەرەنجامی لێکۆلینەوەکە ئەوەش دەردەخات کە تێروانینی نەرێنی لە بارەی جەستەو رواڵەتی تاک کاریگەری راستەوخۆی لەگەڵ کیشەی جیهازی هەرس و خەمۆکی هەیە.
  • بە پێی توێژینەوەیەک، بۆ ئەوەی ئافرەتان پێستی رووخساریان بە جوانی بمێنێتەوە، پێویستە گرنگی بە ویتامین (ئی)بدەن، ئەو ویتامینە وێرای ئەوەی کاریگەری لە سەر کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا هەیە، کاریگەری زۆر باشی لە سەر نوێکردنەوەی خانەکانی پێست هەیە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ نەهێشتنی چرچ و لوچی و رووخسار بە جوانی و گەشاوەیی دەمێنێتەوە.هەروەها ئەو لێکۆڵینەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ویتامینە لە زۆربەی ئەو خۆراکانەی رۆژانە بە کاری دێنین دەست دەکەوێت، بەڵام پێویستە بە پێی خشتە رێکبخرێت.
  • جیاوازی رەگەزی لە کاردا کێشەیەکی گەوەرەیە بۆ ئافرەتان بە تایبەتی لە بواری تەکنۆلۆجیادا. ” برتا هڕو”لە کۆمپانیای “هواوی” دەڵێ، کۆمپانیاکەی لە هەوڵی ئەوە دایە لە رێگەی کردنەوەی خولێک لە شاری پراگ (کۆماری چیک) بە نێوی” سەرکردایەتی ئافرەتان لە سەردەمی دیجیتالدا” ئافرەتان رابهێنرێن بۆ ئەوەی سوود لەکەرەستە و کارامەیی دیجیتالی وەربگرن، بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن لەو بوارەدا سەرکەوتن به دەست بھێنن.
  • لە ئەفریقای باشور و لە شاری “کروگرسورپ”دادگای ئەو شارە زیاتر لە ٨۰ پیاوی دادگایی کرد، بە تۆمەتی ئەوەی کە بە شێوەی گرووپی دەستدرێژیان کردۆتە سەر ٨ ئافرەت،ئەو ئافرەتانه کە لە گەل کۆمەڵێک هاوڕێی خۆیان سەرقاڵی تۆمارکردنی کارێکی هونەری ویدیۆ میوزیک دەبن، لە لایەن ئەو گرووپەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و وێرای دزینی کەلوپەلەکانیان دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ئافرەتەکان.
ھەواڵی زیاتر