پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

جێبه‌جێكردنی یاسای یه‌كپۆشی لە زانكۆكاندا

بەکر کەریم حەسەن
ئه‌كته‌ری كه‌نەدی (دییجۆ كلاتنهۆف) ده‌ڵێ “هه‌ركاتێ كه‌جلی سه‌ربازی ده‌پۆشی، به‌دڵنیاییه‌وه‌هه‌موو جه‌سته‌توند و تۆڵ ده‌بێت و وات لێ ده‌كات زۆر رێك و ڕاست بوه‌ستی”.
له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌واڵی یه‌كپۆشکردنی قوتابیانم بیست کە سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خه‌ریكی دیراسه‌تكردن و بڕیاردانن له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی یه‌كپۆشی بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی زانكۆ.
گه‌ر هه‌ندێك بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان به‌ڵكو پێشتریش قوتابیانی ئه‌و كاتی زانكۆكان یه‌ك جۆر جلی زانكۆیان ده‌پۆشی هه‌ستت به‌جوانی ڕواڵه‌ت و ڕوخساری ئه‌و قوتابیانه‌ده‌كرد و خۆی له‌خۆیدا قوتابیانی زانكۆكان كه‌به‌یه‌كپۆشی ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ساسی و نیللی ناسرابوون تایبه‌تمه‌ندی و پارێزبه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو له‌هه‌ر شوێنێكی گشتی ناو زانكۆ یان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ببینرابان سۆز و عاتیفه‌یه‌كی گشتگیر هه‌بوو بۆ قوتابیان، بگره‌زۆر جاران له‌لایه‌ن بازگه‌كان و هێزه‌كانی تریش كه‌جلی زانكۆیان ده‌بینی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردن ده‌یانگوت قوتابیی زانكۆن. واته‌جلی یه‌كپۆشی خۆی له‌خۆیدا ناسنامه‌بوو بۆ خودی قوتابییه‌كان، هه‌ر چه‌نده‌ئه‌وكات له‌پارێزگایه‌كی وه‌كو هه‌ولێر ته‌نها زانكۆی سه‌لاحه‌ددین هه‌بوو به‌حكوومی و ناحكوومی، كه‌چی ئێستا ته‌نها له‌پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له‌ دوازده‌زانكۆ حكوومی و ناحكوومی هه‌یه‌.
بۆیه‌له‌و كاته‌دا زۆر گرنگه‌یه‌كپۆشی بۆ قوتابیانی زانكۆ سه‌ره‌تا زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌پێش هه‌موو زانكۆكانی تر ده‌یانه‌وێ ئه‌و بڕیاره‌بده‌ن كه‌پێش هه‌موو شتێ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خوێندن پێویستی به‌جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی له‌و جۆره‌یه‌، به‌دڵنیایی یه‌كپۆشی كۆمه‌لێ سوود و قازانج و چاكه‌ی هه‌یه‌، گرنگترینیان جیاوازی نه‌كردنه‌له‌نێوان منداڵانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ئاسایی دا كه‌هه‌موویان یه‌كسانن له‌پۆشینی یه‌ك جۆره‌ڕه‌نگ له‌ڕوواله‌ت و ڕوخسار له‌یه‌كتر جیا ناكرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئاسوده‌یی و ئارامییه‌ك ده‌به‌خشێته‌دڵ و ده‌روونی هه‌موو قوتابیان به‌تایبه‌تی قوتابیانی كه‌م ده‌رامه‌ت هه‌ست به‌سته‌م و نادادی ناكه‌ن، زانكۆ نابێته‌شوێنێك بۆ نمایش كردن و نیشاندانی جل و به‌رگی گرانبه‌ها و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و باق و بریق، به‌ڵكو زانكۆ ده‌بێته‌وه‌به‌شوێنه‌بنچینه‌یی و ناسراوه‌كه‌ی خۆی كه‌پێی ناسراوه‌ئه‌ویش شوێنی زانست و شارستانیه‌ت و زانین و مه‌عریفه‌و پێگه‌یاندن و بیناتنانی تاكه‌كانه‌، له‌وه‌ش گرنگتر یه‌كپۆشی هه‌میشه‌ناسنامه‌یه‌ناسنامه‌ی قوتابی زانكۆ كه‌مافی هه‌موو قوتابیه‌كه‌شانازی به‌ناسنامه‌بوونی قوتابی زانكۆیی بكات، له‌بیرمان نه‌چێت هه‌میشه‌یه‌كپۆشی ڕێزگرتنی خودی خۆته‌وه‌و رێزگرتنی ئه‌وانی تره‌، چونكه‌هه‌ر كاتێك جلی یه‌كپۆشی زانكۆیی ده‌پۆشی هه‌ست به‌خودی خۆت ده‌كه‌یت و ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاره‌كانت ده‌بێت زیاتر له‌هه‌مان كاتیشدا وات لێ ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌ین و له‌قوتابییه‌كان به‌گشتی زیاتر نزیك ده‌بیته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌گه‌ر جلی تری جیاواز بپۆشی جۆر و چۆنیه‌تی جله‌كه‌زۆر جاران رێگر و به‌ربه‌ست ده‌بێت له‌په‌ره‌سه‌ندن و نزیكی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، هه‌روه‌ها پاشه‌كه‌وتێكی باشه‌بۆ ده‌ست به‌پاره‌وە گرتن، چونكه‌گه‌ر یه‌كپۆشی نه‌بێ هه‌ر ڕۆژه‌ی جۆر و ڕه‌نگێكی تایبه‌ت له‌به‌ر ده‌كه‌ی هه‌مووی زێده‌خه‌رجییه‌، له‌هه‌مان كاتیش گه‌ر یه‌كپۆشی بێت به‌یانیان زووتر و خێراتر و ئاسانتر ئاماده‌ده‌بیت، چونكه‌جلی زانكۆی دیاری كراوه‌و ده‌یپۆشی، گه‌ر یه‌كپۆشی نه‌بێ له‌ئێواره‌وه‌دوودڵی و نازانی كامه‌ی بپۆشی بگره‌زۆر جاران له‌ناو زانكۆش ڕاڕاو دوودڵی و كاریگه‌ریەکی نەرینیی هه‌یه‌له‌سه‌ر كۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت، جودا له‌هه‌موو ئه‌وانه‌شی باسمان كرد ده‌رئه‌نجامی گشتی یه‌كپۆشی جێبه‌جێكردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رییه‌له‌نێوان سه‌رجه‌م قوتابییه‌كان به‌گشتی له‌ڕووی ڕواله‌ت و ڕوخسار كه‌هه‌میشه‌ پۆشته‌و ڕێك پۆش ده‌رده‌كه‌وی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ قوتابییه‌ك بواری بۆ نامینی به‌جله‌كانی به‌دوای مۆدیلات بگه‌رێ و خۆی هه‌ڵبكێشێ و له‌خۆبایی بێت و لاف و گه‌زاف بە سه‌ر قوتابییه‌كانی تر لێ بدات و له‌به‌رامبه‌ریشدا قوتابی هه‌ست به‌شكان و ڕوخان و دارمان بكه‌ن له‌ناخه‌وه‌به‌دڵنیایی خاڵی تریش هه‌ن.
له‌كۆتاییدا به‌پێویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و فێركردن و په‌روه‌رده‌یی ده‌بینم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندی باڵاوه‌دیراسه‌ی یه‌كپۆشی بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی زانكۆكانی حكوومی و ناحكوومی هه‌رێمی كوردستان بكرێ كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندایه‌.
*
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
ماسته‌ر له‌كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی